بـــەرزبونەوەی بەهای دۆلار
وتار/
14/12/2020
617 جار بینراوە
سهركۆ یونس
بـــەرزبونەوەی بەهای دۆلار
ســـەرکۆ یونس*
سەرەڕای هەموو ئەو داهاتانەی کە عێراق بەهۆی
فرۆشتنی نەوتەوە دەستی دەکەوێت،ساڵــانە بەچەندین ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت.بەڵام لە
چەند ڕۆژی رابردودا بەهای دیناری عێراقی دابەزینی بەرچاوی بەرامبەر دۆلار بەخۆوە بینیوە.کۆمەڵێک
هۆکاری ناوخۆیی و دەرەکی بوونەتە هۆی ئەم گۆڕانکاریانە.
نرخی گۆرینەوەی دینار بەدۆلار گۆرانکاری خێرای
بەسەردا هاتووە،بەجۆریك (100)دۆلار بە(128.500)دینار مامەڵەی پێوە کراوە وئەگەری هەیە
لەداهاتودا نزیک ببێتەوە لە(150.000) دینار.
یەكێک لەهۆکارەکانی ئەم گۆڕانکاریە لەبەهای
دیناردا بۆ سیاسەتی نەختینەیی بانکی ناوەندی عێراق دەگەڕێتەوە، بەئامانجی پڕکردنەوەی
کورتهێنانی بودجە کەلەکۆتاییەکانی ساڵی دارایی(2020)دا حکومەت توانای پێدانی مووچەی
نەماو ناچار پەنای بردە بەر قەرزی گشتی.
شایانی باسە عێراق لەئێستادا زیاتر لە (135)ملیار
دۆلار قەرزی ناوخۆ و دەرەوەی لەسەرشانە وهێشتا پرۆژەیاسایی بودجەی ساڵی دارایی(2021)ڕەوانەی
پەرلەمان نەکراوە.
دابەزینی بەهای دیناری عێراقی واتە بانکی
ناوەندی فرۆشتنی دۆلاری بەرزکردوەتەوە بەمەبەستی زیادکردنی داهاتەکانی دەوڵەت بە دینارو
دابینکردنی دەرامەتی دارایی بۆگەنجینەکان،ئەمەش بۆ سووککردن وکەمکردنەوەی قەیرانی
پێدانی مووچە گرنگە.
گریمان بانکی ناوەندی بڕیاری فرۆشتنی دۆلار
بەدینار بەڕێژەی (%25) بەرزبکاتەوە واتە بەرزکردنەوەی نرخی ئاڵوگۆری دۆلار بە دینار
(100$=148750دینار) ئەمەش دەبێتە هۆی زیادکردنی داهاتەکانی عێراق بەڕێژەی (25%) بەمانایەکی
تر بەم هەنگاوە حکومەت مانگانە نزیکەی ترلیۆنێک دیناری دەستدەکەوێت...
جێ بەجێکردنی ئەم بڕیارە دەبێتە هۆی تێکچونی
زیاتری سەقامگیری ئابوری و دارایی و نەختینەیی،تەوژمی
هەڵاوسانی گەورە ڕوودەدات بەڕێژەی (25%) لەبەهای دیناری عێراق و متمانە بەدینار بۆ
نزمترین ئاست دادەبەزێت و وادەکات لە خەڵک وکۆمپانیاکان واز لەدینار بهێنن و ڕووبکەنە
کڕین و بەکارهێنانی دۆلار،هەرئەم هۆکارە خواست لەسەر دۆلار زیاتر دەکات و بازاڕ بەگشتی
دەشڵەژێنێت..
لەلایەکی ترەوە ئەگەر ئەم گۆڕانکارییە ڕووبدات
ئەوا هاوڵاتی و مووچەخۆری حکومی زەرەرمەندی یەکەمن چونکە بەهای دینار کەلەدەستیاندایە
بەڕێژەیەکی گەورە دادەبەزێت و لەبەرامبەریشدا هەڵاوسانی نرخەکان لەبازارەکاندا سەرهەڵدەدات
و بارگرانی زیاتر دروست دەکات ،چونکە بەو بڕە دینارە ناتوانرێت شمەک وکاڵــای پێویست
و سەرەکی ڕۆژانە بکڕێت..
بەپەیرەوکردنی ئەم بڕیارەی بانکی ناوەندی ڕێژەی
هەژاری زیاتر هەڵدەکشێت کەلەئێستادا لە(23.5%) لەژێر هێڵی هەژارییەوە دەژین بەمەش
مەترسییە ئابوری و کۆمەڵایەتییەکان پەرەدەسەنێت.
لایەنگرانی ئەم بڕیارە پێیان وایە،ئەم بڕیارە
دەبێتە هۆی هەستانەوەو بوژانەوەی کەرتەبەرهەمداریەکانی عێراق و یارمەتی بەرهەمهێنەران
دەدات .چونکە هاوردەکردنی هەموو شمەک وکاڵــاکان بە دۆلار ئەنجام دەدرێت و سەرئەنجام
دەبێتەهۆی بەرزبونەوەی نرخی شمەک وکاڵای هاوردەکراو و کەمبونەوەی خواست،بەڵام کێشەکە
لەوەدایە ئابوری عێراق خۆی ئەو تواناییەی نی یە کە وەڵامی خواستی هەمووەکی بازاڕ
بداتەوە...
لەلایەکی ترەوە بوونی گەندەڵی و قاچاخچێتی لەخاڵە
سنوریەکان ونەبوونی ڕەسمی گومرگی یەکگرتوو لەسەرانسەری عێراقدا ئاستەنگی گەورەن لەم
پێناوەدا.
هەندێ هۆکاری تر کاریگەریان هەیە لەسەر ئەم
گۆڕانکاریە لەوانە کەمبونەوەی قەبارەی دۆلار لەبانکی ناوەندی ،بەهۆی کەمبوونەوەی
فرۆشتنی نەوت کە عێراق و هەرێمی کوردستان لەژێر کاریگەری و پابەندبونن بە بڕیاری ئۆپیک
پڵەسەوە .
لەلایەکی ترەوە گەورەبونی قەبارەی نەختی شێوەکانی
دینار لە(56) ترلیۆن دینارەوە بۆ نزیکەی (80)
ترلیۆن دیناری چاپکراو. ئەم گەورەبوونە دەبێتەهۆی هەڵاوسانی نەختینەیی و دەبێتەهۆی
دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر بەدۆلار بەچاپکردنی دیناری زیاتر بارگرانییەکە
قورستر دەکات.
هەروەها سیاسەتی بانکی ناوەندی لەئێستادا هەوڵی
هێشتنەوەی یەدەگی دۆلار دەدات تا بتوانێت هاوسەنگی رابگرێت،جێگای وەبیرهێنانەوەیە
لەماوەی ڕابردودا لـــە یەدەگی دراو لە(62) ملیار دۆلارەوە بۆ (51) ملیار دۆلار کەمی
کردووە..!!!
ئەوەشمان لەبیر نەچێت عێراق هاوسنورە لەگەڵ
وڵاتانی ئێران و تورکیاو سوریا. کەهەرسێ وڵات بەهۆی سەپاندنی ئابڵۆقەو سزای ئابوری ودارایی و بانکییەوە گیرۆدەن و بەهای
دراوەکانیان بەردەوام لەدابەزیندایە، عێراق بەیەکێک لەسەرچاوەکانی دەستکەوتنی دۆلار
بۆ ئەم وڵاتانە دادەنرێت،جـــا لەڕێگای بازرگانییەوە بێت یان کڕینی ناڕاستەوخۆی دۆلارەوە
بێت.
ئەمە سەرباری ئەوەی عێراق خۆی بەدەست کێشمەکێشی
سیاسی و شەقام لەناوخۆ و ململانییە هەرێمایەتییەکان دەناڵێنێت.
بڕیاریشە لەناوەڕاستی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی
پێشوەختە ئەنجام بدرێت.
*ئابوریناس
نوێترین نوسینەکانی سهركۆ یونس
-
سهركۆ یونس
05/09/2021
-
سهركۆ یونس
05/09/2021
-
سهركۆ یونس
09/08/2021
-
سهركۆ یونس
22/07/2021
-
سهركۆ یونس
28/06/2021
-
سهركۆ یونس
10/06/2021