پەیامێک بۆ هەردووحزبە کوردیەکە.

وتار/ 14/12/2020 363 جار بینراوە

هۆشەنگ جاهویی

پەیامێک بۆ هەردووحزبە کوردیەکە.

هۆشەنگ جاهویی

لەدوای ڕاپەڕین حیزبەکوردیەکان بوونە ئەو دێوەزمەی یائەو بارگرانیە بەسەرخەڵکدا لەوەتەی  ئەم حیزبانە بەتایبەتی هەردووحیزبی دەستەڵات ڕووح و بوونی میللەتیان لەگۆڕنا ، تاهەنوکەش ئەم دووحیزبە بوونەتە بارگرانی و لەسایەی ئەمانەدا میللەت کەوتۆتە بن بارێک ئەوا مەگەرخودا خۆی ڕاستی کاتەوە  ئەگینا هیچ هیواو ئاواتێک شک نابردرێت .
لەسایەی ئەم دووحیزبەدا گەل و ووڵات هێندە شپرزەو ماڵ وێران بووە نەکوڕ نەدایک نەباوک خاوەنی فلسێک و کارێک نین . ئیتر کارگەیشتۆتە ئەوەی لەدوای هەموو ئەونەهامەتیانەش ئەم دەستەڵات و ئەم دووحیزبە هەرجارەو هەرڕۆژەش بۆپینەو پەڕۆکردنی شکستەکانیان چەندان بیان و دەهێننەوەو هەمووجار توانیویانە کۆمەڵێک ومنوخبەیەک لەخەڵکی نەزان چاوبەست بکەن و بیان و بۆهەر ڕووداوێک بهێننەوە .
لەوەتەی هەن ئەم دووحیزبە لەناو زۆنکاوی شکست دا یاری دەکەن و خۆیان دەهێنن و دەبەن ،بەڵام هەمووکات و هەمیشە جگەلەوەی پاساوبۆخۆیان دەهێننەوە ئەوا بەهۆی کۆمەڵێک نەزانی دوای خۆیان جۆش بدەن و ببن بەبەرگری کاریان .
ئێستاحەقی  خۆیەتی خەڵکی ووڵات پرسیارلەخۆیان بکەن کەچیەرئەم دووحیزبە ناوانن ببن بەدەم ڕاستی گەل و ووڵات ، لەوەتەی ئەمانە هاتوونەتە ناوکۆمەڵگا لەوساوە کۆمەڵگای کوردیان بەلاڕێدابردووەو زەمەنێکی زۆریشە بێ کاروو برسیان کردوون .
ئیتر دەبێت لەمەولا ئەم دووحیزبە چارەیەک و خەمێک لەخۆیان بخۆن چونکە خەڵک و گەل چیتر نایانەوێت بێ کارو بێ مووچەبژن ، بۆیە دەبێت ئەم دووحیزبە بچنەوە ماڵی خۆیان و گەل و ووڵات لەلایەن حکومەتی عیراقەوە سەرپەرشتی بکرێن نەوەک ئەم دووحیزبە شکست خواردووە.
ئێمە دەپرسین کوڕەکان و کەس و کاری کام دیکتاتۆرو زاڵم لەسەرحیسابی میللەت لەوپەڕی ژیانی هایلایڤ نەژیاون ، لەوساوەی ئەم دووحیزبە بووەتە بارگرانی بەسەرخەڵکەوە کەس و کاری بەرپرسانی هەردووحیزب لەوپەڕی ژیانی خۆشی دەژین و کەس و کاری خەڵک و گەلیش لەوپەڕی هەژاری ، بۆیە دەبێت بۆچارەسەرکردنی تەواوی کێشەکان ئەوادەبێت ئم دووحیزبە بڕۆنەوە ماڵی خۆیان و گەل و ووڵات لەلایەن حکومەتی عیراقەوە سەرپرشتی بکرێن ،چونکە هەبوونی ئەم دووحیزبە شتێکی زیادەیەو هەبوونیان و نەبوونیان هیچ لەمەسەلەکە ناگۆڕێت.

نوێترین نوسینەکانی هۆشەنگ جاهویی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌