زانستێکی شاراوە

وتار/ 11/12/2020 471 جار بینراوە

هۆشەنگ جاهویی

زانستێکی شاراوە

هۆشەنگ جاهویی

جیهانی مرۆڤایەتی لەدووبەش پێک دێت یەکەمیان باوەڕدارەو دووەمیان بێ باوەڕ لەناوهەردووکیشیاندا مرۆڤەکان بۆچەندان گروپی جیاواز دابەش دەبن ، بەڵام لەجیهانی بێ باوەڕان دا چونکە چاوی سێ هەمیان نیە درک بەژیرایەتی بکەن بۆیە بەبێ خودایی لەجیهاندا ڕێ دەکەن و لەناوئەوجیهانەشدا چونکە فکرەیەکی شەیتانیان لەمێشکدایە بۆیە زۆرجار ئەوەی بەباشی دەزانن  بەبێ بیرکردنەوەی زیاتری ئەنجامی دەدەن .
یەکێک لەوکارانەی کەزۆرجار ئەنجامی دەدەن دەرکردنی فلیمە سینەمایەکانە لەگەڵ نوسینی پەرتوکی خەیاڵی وەک چیرۆک و ڕۆمان ، هەروەها بۆفلیمە سینەمایەکانیش هەمان شت کەهەستی خەیاڵیان بەسەردازاڵەو لەحەقیقەت چونەتە دەرەوە .
بۆیە لەناو ئەوفلیموو پەرتوکانەدا ئەگەرچی شتێک نیە ڕوویدابێت بۆیە زۆرجار دەبینین ڕووداوەکە ڕوودەدات ، بەڵام هەندێ جار خودی خەیاڵەکە کەزۆرجار کراوەتە فلیم بۆیە هێشتا ڕووی نەداوە ،بەڵام بەپێی لێکدانەوەکانم ڕۆژێک دێت هەموو ئەوفلیمە ترسناکانەی کەلەسەر خەیاڵ دەرهێندراون ڕۆژێک دێت بەڕاستی ڕوودەدەن .
بەڵام کەی ڕوودەدەن ئەوەیان نازانین و خودا خۆی زاناترە بۆکاتی ڕووداوەکان .
هەروەها لەبەشێکی تری ئەم جۆرە نوسراوانەو فلیمانەدا هەندێ جار ڕوویانداوە بەڵام بەشێوازێکی تر ڕوویانداوە کەچی کاکی دەرهێنەری فلیم و کاکی نوسەری چیرۆکەکە پەندلەجۆری ڕووداوەکە وەرناگرێت ،بۆیە بەڕاستی هەمان هەڵەی ڕووداوەڕاستەقینەکە دووبارەدەکەنەوە.
لێرەدا دەکرێت هەموو ئەوجۆرە کەسە لادەرانە چیتر لەجیهانی خەیاڵدا نەژن و ڕووداوێکی نەخوازراو  دروست نەکەن و کاتی ئەوەیان هاتووە لەجهانی گومان و خەیاڵ بێنەدەروو  خودابناسن ، چونکە خوداناسین لەهەموو لادەریەک مرۆڤ بەدووردەگرێت و لەپاش و لەپێش ڕووداوەکان ناکەوێت .
ئەم جۆرە نوسین و فلیمانەش زۆرینەی جار لەجیهانی ئەوروپاو ئەمریکادا بەدی دەکرێن و هەندێ جاریش  لەجسهانی تر دەبیندرێن .

نوێترین نوسینەکانی هۆشەنگ جاهویی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌