باسکردنی کەسەکان و گرفتە دەرونیەکان.

وتار/ 10/12/2020 588 جار بینراوە

هۆشەنگ جاهویی

باسکردنی کەسەکان و گرفتە دەرونیەکان.

هۆشەنگ جاهویی

هەرچەندە گرفتەدەرونیەکان زۆرن ،بەڵام یەکێک لەهەرە خالەکانی باسکردنی گرفتەدەرونیەکان باسکردنی ژیان و سەرقاڵبوونی خودی توشبوەکەیە بەکەسانی ترەوە ، کەزۆرجار ئەوکەسە بەباسکردنی کەسانی تر دەگرێت و دەکەوێتە باسکردنیان ، بەدەگمەن هەیە مەحتی کەسێک بکات ، بەڵکوو هەمیشە هەڵدەستێت بەباسکردنی کەسێک کەبیەوێت لای کەسانی تر تێکی بشکێنێت ، ئەمەش بۆئەوە دەگەڕێتەوە خودی کەسەکە هەست بەگرفتێکی دەرونی خۆی دەکات ،یاهەندێ جار چونکە شتێک نیە پەیوەندی بەخودی خۆیەوە بێت ،چونکە هەموومان خودێکین بەڵام ئەو خودێکی لەوجۆرەیەو هێشتا نەیتوانیوە ببێتە خاوەن خۆی .
جگەلەوەش ئەم گرفتەش دووهۆکاری لەپشتە .
یەکەمیان ئەوەیە بەمجۆرە دەیەوێت خاڵەلاوازەکانی خۆی بشارێتەوە دووەمیان ئەوەیە خاوەن خۆی نیەو ئەم خاوەن نەبوونەی وای لێ کردووە بەمجۆرە دەرببڕێت و ئارەزووی لەقسەو جوڵەی خۆیەتی .
هەروەها بەدەگمەن مەحتی کەسانی تردەکات.
ئەمەش یەکێکە لەخاڵەکانی و خۆی زۆربەبەهێزدەبینێت و هەمیشە خۆی پێ زلە و زۆرینەی شتەکان ڕەتەکاتەوە یاخود بەجۆرە دەربڕینێکی قێزەون و توڕەیەوە شتەکان ڕەت دەکاتەوە .
ئەم جۆرە کەسە گرفتە دەرونیە بەپێی مروری زەمەن گەر تێکەڵی کەسەکان بێت و جوڵەو دەربڕینی هەبێت ئەوا بەرەو چاککردن و باش بوون دەچێت .

نوێترین نوسینەکانی هۆشەنگ جاهویی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌