ووڵامێک بۆ ئەلبێرد کامۆی فەیلەسوف

وتار/ 06/12/2020 826 جار بینراوە

هۆشەنگ جاهویی

ووڵامێک بۆ ئەلبێرد کامۆی فەیلەسوف

هۆشەنگ جاهویی
هەرچەندە کامۆی فەیلەسوف مرۆڤێکی یاخی بووە ،یاخی لەمرۆڤەکان لەڕوانگەی کۆمەڵگاو سیاسەت و تەنانەت هەندێ جار خوداش ، ئێمە لەو ڕوانگانەوە بابزانین هەڵەکانی کامۆ لەچی  دایە  ؟

پرسیار: بەڕێز کامۆ لە نێوان "ئازادی" و "عەدالەت"
کامیان هەڵدەبژێریت؟
کامۆ:" ئازادی"
پرسیار: بۆ؟
کامۆ: بۆ ئەوەی بتوانم بە "ئازادی" باس لە ناعەدالەتی بکەم.

لێرەدا ئەلبێرت کامۆ دەکەوێتە هەڵەوە ، چونکە ئازادی تەواوەتی والەمرۆڤ دەکات ژیانی دوونیایی مرۆڤ وون بکات ، بۆیە گەربمانەوێت لەخودی ئازادی ڕاستەقیە تێ بگەین ئەوادەبێت ئازادی چوارچێوەکانی خۆی هەبێت و بۆهەندێ شت ئازادی سنورداربکرێت ، خۆئەگەر وانەبێت ئەواجگەلەوەی باسمان کرد هاوکات لەناوخودی ئازادی تەواوەتی دا واتا لەناوئازادی دا  مرۆڤ توشی لادان و بێ بەهایی کردنی چواردەوری دەکات ،هاوکات توشی لوت بەرزیەکی دەکات کەتێیدا مرۆڤەکان جگەلەوەی ناتوانێت مرۆڤ تێیدا پەروەردەیەکی ڕەسەن بکرێت کەتێیدا تاوان و گوناح نەکات هاوکات هەندێ جار توشی نەخۆشی بێ ویژدانی و لوت بەرزی و بێ بەهایی چواردەوری دەکات تەنانەت بێ بەهایی بوونی خودی ئەومرۆڤەشی کەباسی ئازادی  ڕەهایی دەکات.
جگەلەوەش هەڵەی تری ئەلبێرت کامۆ لەوەدایە کاتێک دەڵێت : ئازادی بۆمن لەعەدالەت گرنگترە . لێرەدا کامۆ جارێکی تر دەکەوێتەهەڵەوە ،چونکە بمانەوێت و نەماەوێت عەدالەت بۆهەمووشتێک لەسەرووی هەمووشتێکەوەیە ، چونکە کامۆ لێرەدا ئازادی لەسەروی عەدالەتەوە دەبینێت ،
ئەمەش هەڵەیەکی کوشندەیەو  هەمووکات لەناو ئازادیەکاندا عەدالەت بوونی نیە ، گەرهەشبێت ئەوا عەدالەتێکی فریودەرانەیەو بازنەی حۆی هەیە .
بەڵام مەرجی عەدالەت ئەوەیە هەندێ جار ئازادیەکی گرنگ و سنوربەند بۆ مرۆڤەکان دەخوڵقێنێت .

جگەلەمەش ئەلبێرت کامۆ لەشوێنێکی تردا جارێکی تر دەکەوێتە هەڵەیەکی ترەوە  ئەم هەڵەیەش خۆبەراوردکردنیەتی لەگەڵ خودا .

ئەلبێرت کامۆ دەڵێت :  خودێتی خۆم و په‌روردگارێك " ئه‌م دوانه‌ له‌ مێشكێكدا جیگه‌یان نابیته‌وه‌ ...
من بۆیه‌ یاخی بووم .!

لێرەدا ئەلبێرت کامۆ لەبەرئەوەی نەیتوانیوە خودابناسێت و نەشی ویستووە بیناسێت بۆیە لەوکاتەوە یاخیەکەی کامۆ  لەبەردەم خوداو مرۆڤەکان دەست پێ دەکات .
بەڵام ئێمە کاتێک بمانەوێت وەک حەقیقەتی مووتڵەق هەڵسەنگاندنی بۆبکەین ئەوا  ڕاوبۆچونی کامۆ  دەکەوێتە هەڵەوە چونکە بمانەوێت یاخودنا ئەوا خودا بوونی هەیەو نابێت مرۆڤ هیچ کاتێک لەبەردەمی خودادا یاخی بێت چ جای ئەوەی لەگەڵ خودی خودادا .
هەروەها کاتێک ئەومرۆڤانەی لەگەڵ خودایاخی دەبن ئەوا هەمیشە ئەومرۆڤانە یاخی بوونەکەیان لەگەڵ مرۆڤەکانی تر هێندە بەرزدەبێت کەخۆشیان نازانن داوای چی دەکەن ، تەنانەت خوی کامۆ  یاخی بوونیەکەی هێندە پاڵی پێوەناوە  بەخودی ژیانیشی گووتوە پوچی ، ئەمەش سەلمێنەری ڕاستی و دروستی قسەکانی ئێمەیە.

نوێترین نوسینەکانی هۆشەنگ جاهویی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌