هەرێم و بەغدا شەڕی کات دەکەن

وتار/ 26/11/2020 1833 جار بینراوە

سالار مەحمود

هەرێم و بەغدا شەڕی کات دەکەن

سالار مه‌حمود
هەرێم ئامادە نیە پرۆسەی نەوت تەسلیمی بەغدا بکات. بەغداش هەموو هەوڵەکانی خسۆتە گەڕ لە قۆناغی ئێستادا بڕێک نەوتی هەرێم لە رێگەی سۆمۆوە بفرۆشرێ و لە قۆناغی داهاتوودا هەموو پرۆسەکە بخاتە بندەستی خۆی. حکومەت و پەرلەمانی عیراق لەم پرسەدا هاودەنگن.
گرێبەستە نەوتیەکانی هەرێم وای کردوە کۆمپانیاکان کۆنترۆڵی سەرچاوەی سامانی سروشتی هەرێم بکەن و لە هەر هەوڵێکی دەربازبوندا دادگاکانی بەریتانیا بەکار دێنن وەک لە رابردوو لەسەردەمی ئاشتی هەورامی سزای مادی هەرێمیان دا.
چارەسەر ئامادەیی هەرێمە بە بەردەوامی لەبەغدا بۆ دەستەبەری شایستە داراییەکانی کوردستان بە گفتوگۆو گەیشتن بە رێکەوتن لە چوارچێوەی بودجەی ساڵی داهاتوو. لەناو ئەم فرە قەیرانانەدا زامنکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم سەرەکیتیرن پێویستیە.
ئەمە کورتەی بۆچونەکانم بوون لە بەرنامەی (دایەلۆگ)ی کەناڵی NRT لەگەڵ بەڕێزان رێبین هەردی و دارا محەمەد.

نوێترین نوسینەکانی سالار مەحمود

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌