سیاسەت و خودا

وتار/ 26/11/2020 528 جار بینراوە

هۆشەنگ جاهویی

سیاسەت و خودا

هۆشەنگ جاهویی
لەناو زۆرێک کۆمەڵگای گەلان و بەتایبەتی لەناونەتەوەی کوردان زۆرجاڕ لەکاتی جوڵەو کارووکردەوەدا گوێ بیستی ئەوەدەبین کەدەڵێن ئەوە سیاسەتە یائەوەفەلسەفەیە ، ئێمەباسکردنمان لەسەر فەلسەفەنیە بەڵکوو باسکردنمانە لەسەرخودی سیاسەت ، سیاسەت لەناو بەشێک لەووڵاتی کورداندا بریتی یە لەدرۆکردن ،فێڵکردن ، یاهەرشتێکی تر لەوبابەتانە.
لەحەقیقەتی ڕاستی دا سیاسەت هیج کات نابێت بریتی بێت لەفێڵکردن و درۆکردن ،چونکە ئەمە خودی ئەوجۆرەسیاسیانە دەگێڕێتەوە سەر عەقڵی  ( ماکیافیلی) ، ئەوبڕوای وایە وەک سەگ بوەڕەو وەک ڕێوی فێڵ بکە .
لێرەدا دەبینین ڕۆژانە خودی سیاسیەک یاچەندکەسی سیاسی لەپێناو بەرژەوەندیەکانی خۆیاندا چەندان جار درۆدەکەن یافرت و فێڵکردن بووەتە پیشەی کارەکانیان ، بۆیە لێرەدا خودی چەمکی سیاسەت هێندە قێزەون بووە لای بەشێک لەهاووڵاتی و کەسانی تردا ڕقی گەورەیان لەسیاسەتە ،چونکە هیچ کات نەیانبینیوە لەناوسیاسەتدا هاوووڵاتی و کەسانی تر خۆشبەختی ژیانیان تێدا ئاسودەبکەن .
لێرەدا سیاسەت جگەلەوەی بەماناڕاستەقینەکەی پەیڕەوناکرێت هاوکات ناشتواندرێت بگەڕێندرێتەوە سەر خودی ماناڕاستەقینەکەی خۆی ، کەمن پێم وایە سیاسەت بریتی یە لەپەیڕەوکردنی یابەڕێوەبردنی کار ، جاهەرکارێک بێت کەهەموو ئامانجێکی ڕاستی و دروستی تێدابێت ،یاخودکەسی سیاسی لەگەڵ پەیڕەوکردنی کارەکانی دا سیاسەتێکی حەکیمانە بەکاربێنێت .
بۆیە لێرەدا دەگەینە ئەوئەنجامەی گەرخودی کەسی سیاسی ترسی نەبێت لەخوداو باوەڕدارنەبێت ئەواهیچ کات ناتوانێت سیاسەتێکی حەکیمانە پەیڕەوبکات و بتوانێت ئەوکەسەبێت هەم چواردەوری خۆی گوێی لێ بگرن یا بتوانێت لەکارەکانی دا سەرکەوتوبێت ، بەمەرجێک ئەوکۆمەڵگایەی تێیدا دەژیت کۆمەڵگایەکی ڕاست ڕەوبێت و قبوڵی درۆو فێڵ نەکات .
لەکۆمەڵگای دواکەوتوەکانداو بەتایبەتی کۆمەڵگایەکی هەژارو کۆمەڵگای کوردی دا دەبینین چەندان جار بەحوکمی ئەوەی کەسی سیاسی بێ باوەڕەو ڕووی لەخودانیە بۆیە دەبینین درۆکردن و فێڵکردن بووەتە سەرمەشقی کارەکانی و بێدەنگ بوونی کۆمەڵگاکەش و یاخۆش بەوەڕبوونی کۆمەڵگاکەی هێندەی تر دەرفەتی درۆکردنی داوە بەکەسی سیاسی کەزیاتر درۆبکات و قەڵای خۆی لەسەر فێڵ و درۆ هەڵچنێت.
بۆیە گەربمانەوێت کەسی سیاسی سیاسەتێکی حەکیمانەو ڕاست و دروست بکات ئەوا دەبێت باوەڕداربێت و ترسی لەخوداهەبێت بەومەرجە دەتوانێت لەکارەکانی سەرکەوتوبێت و خوداوخەڵک لێی ڕازی بێت .

نوێترین نوسینەکانی هۆشەنگ جاهویی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌