ئایا فرۆید نەخۆشی دەرونی هەبوو ؟

وتار/ 24/11/2020 1240 جار بینراوە

هۆشەنگ جاهویی

ئایا فرۆید نەخۆشی دەرونی هەبوو ؟
ڕەخنەیەک و ووڵامێک بۆفرۆید
بەشی دووەم .

هۆشەنگ جاهویی

هەرچەندە فرۆید کەخۆی شیکاری دەرونیەکان بوو یەکێک بووە کەخۆی بەدەست کێشە دەرونیەکان ناڵاندویەتی ، ئێمە چۆن بزانین فرۆید گرفتی دەرونی هەبووە ؟
لێرەدا فرۆید دەڵێت ؟

سیگمۆند فرۆید دەڵێت : ئێمە زۆر بە کەمی دەتوانین پەیوەندییەکی هۆشیارانە و کاریگەر لەگەڵ کەسانی دیکەدا دروست بکەین، چونکە ئەو پەیوەندییەی کە لەگەڵ خۆماندا هەمانە، بە تەواوی بریندارکەرە.

لێرە مەبەستی فرۆید لەم نوسینەیدا ئەوەیە وادیاردەکەوێت کەخودی فرۆید لەهەناوی ناوخنی خۆیدا گرفتی دەرونی هەبووەو بەدەستی یەوە ناڵاندویەتی ، هەرئەمەش وای لێ کردووە لەتاوگرفتی دەرونی خۆیدا نەتوانێت مامەڵەیەکی کاریگەرو هۆشیارانە لەگەڵ ئەوانی تردا بباتە سەرو دروست بکات.

جگەلەوەش فرۆید کاتێک ئەوقسەیەدەکات ناتوانین بۆی بسەلمێنین کەبەڵێ قسەکەی ڕاستە چونکە هەڵەی فرۆید ئەوەیە مرۆڤی بەگشتی خستۆتە چوارچێوەی قسەکەی ، ئەمەش ڕاست نیە ،چونکە مرۆڤ گەلێک هەن ئەوپەیوەندیەی لەگەڵ خۆیان هەیانە بریندارکەرنین و لەناوەوەیاندا هیچ کێشەیەکیان نیە ، چونکە هەموو ئەوپەیوەندیە بریندارکەرانەی مرۆڤ لەگەڵ خۆی هەیەتی ئەوا پێی دەگوترێت گرفتی دەرونی و ئەمەش ناتواندرێت بەگشتی مرۆڤەکان والەقەڵەم بدات کەوابن ، چونکە وەک ووتم مرۆڤێکی زۆرهەن لەناوەوەی خۆیاندا هیچ کێشەیەکیان نیە.
هەروەها لێرەدا ئەوەمان بۆدەردەکەوێت کەخودی فرۆید بەدەست ئەم کێشەیەی ناڵاندووە ، چونکە جگەلەنوسینەکانی لەڕوخساریشدا بۆمان دەردەکەوێت کەفرۆید نەخۆشی خامۆکی هەبووە ، هەرئەم گرفتە دەرونیەش  وای لەفرۆید کردووە ببێتە زانایەکی شیکاری دەرونیەکان ، گەرچی یەکجارهەڵەی گەورەی ئەنجامداون.

نوێترین نوسینەکانی هۆشەنگ جاهویی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌