بایکۆتی هەڵبژاردنی عیراق هەڵەیە
وتار/
20/11/2020
466 جار بینراوە
سالار مەحمود
بایکۆتی هەڵبژاردنی عیراق هەڵەیە
سالار مەحمود
دوای حەڤدە ساڵ لە پرۆسەی سیاسی نوێی عیراق، هێشتا بەغدا
قوڵایی ستراتیژی و ناوکی ململانێی کوردستانە، بۆ بەدیهێنانی مافە دەستوری و نیشتمانیەکانی
کورد لە کوردستانی عیراق. بە ئەزموون دەرکەوتوە هەر پێکهاتەیەک کارتی بایکۆت و بەشدارینەکردنی
لە پرۆسەی هەڵبژاردن و نوسینەوەی دەستورو بایکۆتی یاساکانی کردبێ، هەم زیانی بەرکەوتوە، هەم بە دەستبەتاڵی چۆتەوە بازنەی پرۆسەکەوە.
نمونەی بایکۆتی سونەکان لە نوسینەوەی دەستورو بەشداری نەکردن لە حوکم لە قۆناغێکدا
تا ئێستا بارو پێگەی سونەی ناسەنگ کردوەو بۆیان راستنابێتەوە.
کورد جگە لەهەڵە بەکارهێنانی کارتی ریفراندۆم لەناکاتدا،
لە زۆربەی قۆناغەکان توانیویەتی یاریکەرێکی سەرەکی بێت، سەرەڕای پەرتی و نەبوونی یەک
تیمی.
لە ئێستاشدا بەردەوامی دان بە گفتوگۆ لەگەڵ ناوەند بژاردەی
باشترینە بۆ چارەسەری کێشەکان. بیرۆکەی بایکۆتی هەڵبژاردنی ئایندە هەڵەیەکی سیاسیە.
ئەوانەی ئەم باڵۆنە هەڵدەکەن پێویستە بژاردەی بەدیلیش بخەنە
روو.
نوێترین نوسینەکانی سالار مەحمود
-
سالار مەحمود
25/08/2021
-
سالار مەحمود
16/08/2021
-
سالار مەحمود
03/08/2021
-
سالار مەحمود
07/07/2021
-
سالار مەحمود
08/06/2021
-
سالار مەحمود
07/06/2021