دەست ھەڵھات لەفەرهەنگی کوردی!
وتار/
17/11/2020
630 جار بینراوە
هاوڕێ كوردی
دەست
ھەڵھات لەفەرهەنگی کوردی!
نوسینی/هاورێ
کوردی
ئەگەرلەفەرهەنگی
سیاسیدا،دەستەڵات مانایکی قوڵی هەبێت بۆژیان لەچوارچێوەی ئامامۆژگاری وخزمەتکردن، یاخود
شت گەلێك کەپەیوەندیان هەبێت بەسەقامگیری و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ تاکەکانی،
بەڵام ئەوەی لەژێر ڕەحمی ئەو دەسەڵاتە خۆماڵیەی خۆماندا بەدی دەکەین، یاخود دەتوانم
گشتگیرتربڵێم ئەمەی ئەمڕۆ جیهان ناڵەی دێت بەدەستیەوە سیستەمی دەسەڵاتدارانە، قوڵبوونەوەی
کێشەکان لەدەسەڵاتەوە ئاوادەبن، کۆمەڵگا وتاکەکان هەمان ئەو کێشانەی دەسەڵاتیان نیە،
هەرچەند دەسەڵاتەکان بۆخۆیان کێشەبن، بەڵام هیچ کات کێشەکانی کۆمەڵگا ناکەن بەبابەتی
سەرەکی ناکۆکیەکانیان، بنەڕەتی پەیدابوونی هەردەسەڵاتێک بەندە لەسەر باڵادەست بوونی
بەرامبەر ژێردەستەیك، یاخود دەکرێت بڵێن: خاوەنی هێز توانی گرتنە دەستی هەڕەمی دەسەڵاتی
هەیە، جا ڕەنگە ئەم هێزەش لەناوچەیک جیاوازتربێت..
ئەگەر
چی کاتێك گوێ بیستی هێزدەبین بەشێوەیکی گشتگیر زیاتر دەپڕژێینە سەربابەتەکانی چەك
وجەنگ!
خۆئەمەش
لایەنکی ڕاستی تێدایە، بەڵام دەسەڵات تەنها پشت بەهێزی سەربازی نابەستێت، ئاینەکان
بەشێکی ترن لەوهێزەی کەدەسەڵات بەکاری دەهێنت، عەشیرەتگەرا، خێزان، قوتابخانە، کتێبخانە،
بەگشتی زۆرێك لەخانەکان لەقازانجی ئەواندا کۆتایان دێت، هێزی ئابووری، چەکێکی تری
دەسەڵاتە، هەم سەبارەت بەماناوەی خۆی، هەم دیسان دەبێتە بەشێك لەگەوجاندن و هەڕەشەکردنێك
بۆسەرتاکەکان، ووردتر دەبمەوە لەدەسەڵاتە خۆماڵیەکەی خۆمان، چەندین ساڵ بەدروشمی
ئابووری سەربەخۆ، یاخود هاووڵاتیان ڕاستەوخۆ پشکیان دەبێت لەسامانی سروشتی، ئابووریکی
بەهێز کوردستانێکی سەربەخۆ!
ئاخر
لەکوێ ئەم عەقلایەتە دەسەڵاتخوازەهەبووە، ئەوان هاووڵاتیانی خۆیان بەشداربکەن لەسەروەت
وسامانی ئەم وڵاتە، هەبوونی داهاتی زۆر ئەگەر چی لێرەولەوێ لەبابەتی داهات داتایکی
زانستی ئەوتۆمان لەبەردەست نیە، بەڵام ناگونچێت، لەناوچەکەی ئێمەدا نەتوانرێت کێشەکانی
ئابووری یاخود لەسێکتەرە جیاوازەکان چارەسەرلەبەردەست نەبێت، ڕەوشی دەسەڵاتی هەڕێمی
کوردستان لەقۆناغێکی نادیاردایە، بەجۆرێك ئیتر شەکەتی دەسەڵاتی دەردەکەوێت، هۆکاری
سەرەکی قەیرانە یەك لەدوای یەکەکانیش هەرخودی خۆیانن، ئیدارەدانی ئەوهەموو مۆدێل و
کۆنە جاش ومستەشارانە، تێرکردنی ئەوهەمووکادێرە دڕۆزنانە، دابینکردنی بووچەی دەزگاکانی
ڕاگەیاندن، بەڕێوبردنی بارەگا و ئۆڤیسەحیزبەکان، گرینگی دانا بەکەسانی بەدڕەوشت و داتاشڕاو
لەبەها کۆمەڵایەتیەکان، قەڵەوکردنی پیاوکوژەکان، زووڕناژنەکانی دەوڵەتی کوردی،
کردنەوەی فەوج و هێزی تایبەت بۆ منداڵەبەرپرسەکان، بەکرێ گرتنی چاڵاکوان وڕۆژنامەنووس
و مەلای ئاینی وهونەرمەندتاد... ئاخر ئەمانە چۆن بەداهاتی بۆری نەوتە بەڕێوەدەچن،
لەلایکی تریش لشکرێك مووچەخۆرو بندیوارت هەبێت، سەرڕای هەموو ئەو بەڵگانەش هێشتاکە
حیزب ودەسەڵاتی کوردی لەڕێگای گاتێرو کادیروبارەگای حیزبی هێشتا خەریکی هۆنینەوەن،
دەستبردن بۆهەریەکێك لەو زێرابانە، دەسەڵات خودی خۆی ڕووبەروی قەیران دەبێتەوە، بۆدڕێژدان
بەم دۆخەکەتاکوئێستالەسوودی هەڕەمەکە کۆتایی هاتووە، بابەتی سەرقاڵکردن گەلێك زۆرن،
خۆئەمەش ڕوونە، دەسەڵات بەرلەکۆمەڵگا ئامادەکاری کردووە، ئەوان دەروونی خەڵکەکەیان
خوێندۆتەوە، بۆیە ئەمڕۆ ئەوان بەبێ ترس دەتوانن باسی چاکسازی بکەن!
نوێترین نوسینەکانی هاوڕێ كوردی
-
هاوڕێ كوردی
17/11/2020
-
هاوڕێ كوردی
13/11/2020
-
هاوڕێ كوردی
05/11/2020
-
هاوڕێ كوردی
21/07/2020
-
هاوڕێ كوردی
03/05/2020
-
هاوڕێ كوردی
04/09/2019