بۆ ڕیش سپیەکەی بەغدا.
وتار/
13/11/2020
696 جار بینراوە
هاوڕێ كوردی
بۆ ڕیش سپیەکەی بەغدا.
هاوڕێ كوردی
لەبەرەبەیانیکی زوودا دانیشتنی پەرلەمانی عێراق یاسای قەرزکردن
و پارەدارکردنی کورتهێنانی بووجە، کەبەشی هەڕێم بریتی بوو لە 320 ملیار دینارەکەی
هەرێم بەزۆرینەی دەنگی پەڕلەمانتارانی عێراق بڕدرا، بەمەش جارێکی تر کێشەی دواکەوتنی
مووچەی فەرمانبەرانی هەڕێمی کوردستان بەرەو ئایندەیکی نادیارهەنگاودەنێت.
ڕیش سپی وپیاوماقولانی ئێمەی کورد لەبەغدا، نەیانتوانی ڕێگری
لەوەبکەن کەلەپڕۆژەی قەرزکردنی کورتهێنانی بووجە بەشە بووجەی هەڕێمی کوردستان نەبڕدرێت،
بەباوەری خۆم تەواوی ئەندام پەڕلەمانەکانی کورد لەبەغدا، لەخەمی ئەوەدابوونە کە لەم
پڕۆژە یاسایەدا بەشی هەڕێمی کوردستانی تێدا جێگربکرێت، بەڵام لایەنە شیعی وسوونەکان
هاوڕابوونەلەسەر بڕینی بەشە بوودجەی هەڕێم.
ئەوەی جێگای تێڕامان بوو، مەلاکەی پارتی لەهەولی ئەوەدابوو،
بەڕیشه سپیەکەی کێشەی ناردنی 320 ملیار دینارەکەی هەڕێم چاڕەسەر بکات، دەبێت ڕیش
سپی ئەوە بزانێت نە ئێمە پیاومان لەوان کوشتیە نەئەوانیش، کێشەی مووچە هیچ لە ئەستۆی
پەرلەمانتارانی کوردانیە، بەڵکو پەیوەندی بە ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی ناوەند وهەڕێمی
کوردستانەوە هەیە، دەبێت بابەتی دواکەوتنی مووچە نەخرێتە بابەتی نەتەوەیەوە، کورد
وعەرەب هەرشتێک لەنێوانیاندا ڕوویدابێت ئەوە بابەتێکی مێژوویە، بەڵام لە سێ کابینەی
یەك لەدوای یەكی هەریەکەلە(حەیدەر عەبادی ـ عادل عبدوالمهدی ـ کازمی) داوای ڕێکەوتنیان
لەهەڕێم کرد بەڵام حکومەتی هەڕێم پابەندی ڕێکەوتنامەکان نەدەبوو.
بۆیە ئێستاش حیزبە کوردیەکان، بەتایبەتیش پارتی باجارێکی
تر کەونە قەوانان لێنەدەنەوە، چونکە لایەنی تاوانبار دیارە حکومەتی ڕیش سپیەکەیە،
ئەگەر هەڕێم پابەندبایە بەناردنی ئەو بڕە نەوتەی کەهەلەسەرەتاوە حکومەتی عێراق
داوای کردەبوو، ئێستاکەش بوودچەی هەڕێمی کوردستانیان بڕیبایە ئەوەکات دەمانگووت عێراق
مافی گەلی کورد پێشێڵ دەکات، بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ خەلکی کوردستان برسی دەکات خودی
حکومەتی هەڕێمە نەك لایەنی سوونە وشیعە.
دەبوایە کابرای ڕیش سپی کە ڕێزم بۆی هەیە، ئەو نزا وپاڕانەوەی
لەحیزبەکەی خۆی کردەبایە، نەك وەك کوردێک لەپەرڵەمانی عێراق بەنووێنەرایەتی ئێمە
داوای سوولحی عەشایری بکردبایە، خەمی دواکەوتنی مووچەکانمان چەندە زەحمەت بێت، بەڵام
تێکشکاوی شکۆی نەتەوەکەم دەیان جار سەخترە، ئاخر حیزب و حکومەتەکەی کوردی، سەدان قەیرانیان
بۆدروست کردووین، لەگەل ئەوەشدا شکۆی نەتەوەکەشمانیان هەرزان فڕۆش کردووە.
نوێترین نوسینەکانی هاوڕێ كوردی
-
هاوڕێ كوردی
17/11/2020
-
هاوڕێ كوردی
13/11/2020
-
هاوڕێ كوردی
05/11/2020
-
هاوڕێ كوردی
21/07/2020
-
هاوڕێ كوردی
03/05/2020
-
هاوڕێ كوردی
04/09/2019