ووڵامێک بۆبەختیارعەلی ڕۆمان نوس

وتار/ 17/11/2020 722 جار بینراوە

هۆشەنگ جاهویی

ووڵامێک بۆبەختیارعەلی ڕۆمان نوس

هۆشەنگ جاهویی

بەختیارعەلی دەڵێت : عاشقی شێوازی مرۆڤەکان مەبن .مرڤەکان جوان بیردەکەنەوە جوانیش قسەدەکەن بەڵام جوان ناژن.

لێرەدا بەختیارعەلی هەڵەیەکی زەق دەکات کەبەلای هەمووکەسێکەوە دیاربێت ، خودی قسەکەی ئەومانایە دەگەیەنێت هەرچەندەمرۆڤەکان گووتەو بیریان جوان بێت بەڵام جوان ناژن .
لێرەدا بەختیار عەلی مرۆڤەکانی بەگشتی هەژمارکردووە کەناتوانن جوان بژین ، چونکە ناکرێت کۆمەڵێک یاکەسێک لەسەرئەم زەویە نەبێت بەدڵی بەختیاربێت کەجوان بیربکاتەوەو قسەی جوانیش بکات کەچی جوان نەژیت .

لەشوێنێکی تردا بەختیارعەلی دەڵێت : زانکۆکان کارگەیەکن بۆبەرهەم هێنانی مررۆڤی گەمژە.

لێرەدا ناوبراو جارێکی تردەکەوێتە هەڵەوە ، چونکە مەرج نیە ئەوەی  لەزانکۆبێت گەمژەبێت ، چونکە مرۆڤی گەمژە نیشانەی زۆرن و دەکەونە دەرەوەی زانکۆکانیش هەندێ جاریش ڕەنگە لەسەرووی پلەی زانکۆشەوەبن کەچی گەمژەشن . جگەلەوەش بەتەنیا زانکۆنیە مرۆڤی گەمژە دروست بکات یاخود بەرهەمیان بێنێت ، چونکە گەمژەیی مرۆڤەکان لەهەموو کون و قوژبنێکاهەن . خودی ووشەی گەمژەش واتا نەزان ، جگەلەوەش مرۆڤی گەمژە ئەومرۆڤانەن کەشتێک ڕاستەو دروستە بەڵام ناوبراو بەدوای ڕاستی یەکەدا ناکەوێت و قەناعەتی وایە هەڵەکە ڕاست بێت .

نوێترین نوسینەکانی هۆشەنگ جاهویی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌