کوردو دوونیا
وتار/
12/11/2020
421 جار بینراوە
هۆشەنگ جاهویی
کوردو دوونیا
هۆشەنگ جاهویی
نەتەوەی کورد لەوەتەی هەیە پەرتەوازەیەو لەناوخۆیدا ڕووبەڕووی
چەندان گیروگرفت بۆتەوە ،هەموو ئەوگیروگرفتانەش لەگەڵ خودی خۆیدابووە ، ئەمەش بووەتە
هۆکاری ئەوەی پەشێوی و ئاڵۆزی خۆبەخۆی سەرهەڵبدات و وای لێ کردووە لەبەرچاوی دەرەوەدا
بەبێ هێزی سەیربکرێت و وەک دەرفەتێک بوەبۆئەوان و دەستەمۆبکرێت و دەست بەقورگیەوە
بکرێت .
هەموو ئەوهۆکارانەوچەندانی تر ئەونەتەوەیەی لەرزۆک و باوەڕنەبوون
بەخۆی تەنگی پێ هەڵچنی وە .
لێرەدا ئەوەی گرنگە کەدانی پێ دابنێین ئەوەیە نەتەوەی
کورد هەرلەزەمانی میرنشیەکانەوە تائێستای لەگەڵ بێت کێشەناوخۆیەکانەی وەک چاڵ هەڵکەندن
بۆیەکتر ئەونەتەوەیەی هێناوەتە لەرزین لەبەرچاوی
جیهانی دەرەوەداو ئەوانیش هەمیشە لەلایەک بێ ئومێدبوونە ئەونەتەوەیە یەک بخەن و لەلایەکی
تریشەوە دەرفەتێک بووە بۆپەلاماردانیان و
داهێنانەوەی بووە بۆسەر چۆک .
کورد هەمیشە ئەونەتەوە بووە کەهیچ کات سودی لەمێژووەکەی
خۆی نەبینیوەو بەردەوام ئەوهەڵانەی دووبارەکردۆتەوە کەپێشدا تێیدا شکستی خواردووە .
ئێمە هیچ کات ئەوە ناسەلمێنین گەربێت و هەرچوارپارچەکەی یەک
بخرێت ئەونەتەوەیە خۆبەخۆی توشی شەڕی ناوەخۆو پارچەپارچەبوونی نەبێت ، چونکە عەقڵیەتی
ئەو نەتەوەیە هێندە نەخۆشە وەک توڕەبوون و بەین نەبوونی نێوان خێزانێک یا دووبراو
چەندان برای ناویەک خێزان وایە.
نەبوونی پلان و یەککنەگرتویی نێوانی لایەنەکانی هەرێمە
بچوکەکەی کوردستان ئەوەمان بۆدەسەلمێنێت هەموو ئەوکێشانەی لەگەڵ جیهانی دەرەوەداو
ووڵاتی عیراقداهەیە لەئەنجامی یەک دەنگ نەبوونیەتی خۆبەخۆیدا .
جگەلەوەش ئەونەتەوەیە بەرژەوەندخوازی لایەنێک و عەقڵەساواکەی
وای لێکردووە زۆرجار پشت بەجهانی دەرەوە ببەستن ، کەئەم پشت بەستنە هیچ کات لەبەرژەوەندی
ئەونەتەوەیە نیە بەڵکوو لەبەرژەوەندی لایەنێکەو هیچی تر .
کورد دەبێت لەوڕۆوە ئەوە بسەلمێنێت تالەناوخۆیدا بەهێزوو
یەکگرتوونەبێت ناگات بەخەونەکانی ، کەهیچ
کاتیش خەونی ئەوەی نەبووە لەپێناوخۆیدا خۆی یەک بخات.
نوێترین نوسینەکانی هۆشەنگ جاهویی
-
هۆشەنگ جاهویی
22/08/2022
-
هۆشەنگ جاهویی
15/08/2022
-
هۆشەنگ جاهویی
13/08/2022
-
هۆشەنگ جاهویی
07/08/2022
-
هۆشەنگ جاهویی
28/06/2021
-
هۆشەنگ جاهویی
23/06/2021