سڵاو کردن و خوێندنەوەی کەسەکان

وتار/ 11/11/2020 1463 جار بینراوە

هۆشەنگ جاهویی

سڵاو کردن و خوێندنەوەی کەسەکان

هۆشەنگ جاهویی
سڵاو کردن یەکێکە بۆدروست کردنی پەیوەندی نێوان ئینسانەکان ، بەڵام شێوازوو جۆری خۆی هەیەو  هەمووکەسێک ناتوانێت بیخوێنێتەوە کەلەگەڵ سڵاوکردندا کەسی بەرامبەر دەردەکەوێت ، چونکە خوێندنەوەی کەسێک لەبەرامبەرتدا  دەبێت هێندە قوڵ بیت بۆت دەرکەوێت ، زۆرن ئەوانەی بەقوڵی ناتوانن لەخودی سڵاوکردنی بەرامبەر تێ بگەن ، بەڵام کەمیش نین ئەوانەی دەتوانن کەسی بەرامبەر بخوێننەوە ،کەتەنیا بەسڵاوێک دەتوانن کەسی بەرامبەر هەڵتەکێنن و شیکاری بکەن کەئایا چۆن لێت دەڕوانێت و کەسایەتی تۆ چۆنە لەبەرامبەری دا ، چونکە ئەوکەسەی سڵاوت لێدەکات  گەر قوڵ بینانە لێی تێ بگەیت ئەوا وەک ئەوەوایە ئەوکەسەی سڵاوت لێدەکات لەگەڵ سڵاوکردندا ئاوێنەیەک بخاتە بەردەمت و پێتی نیشان بدات  ئەوەتۆی بەم جۆرە لەلای من .
لێرەدا ناتوانین هەموو سیفەتەکانی سڵاوکردن باس بکەین چونکە دوورو قوڵن .
ئەوەی لێرەدا گرنگە کەخوداو پێغەمبەر بۆتی داناوە  دەڵێت لەکاتی سلاوکردندا دروستە بڵێی علیکم سلام ورحمت للە وبرکاتە .
ئەم جۆرە سڵاوکردنە بۆیە گرنگە  والەمرۆڤ دەکات ڕێگەگربێت لەنیشاندانی خۆت بۆکەسی بەرامبەر ، ڕاستەوخۆ پەیوەندیت بەهێزدەکات و  هیچ گومانێک بۆهەردوولا ناهێڵێتەوەو  وەک ئەوەوایە پێ لەنەفسی خۆت بنێی ، هەروەها کەسی بەرامبەریش ناتوانێت هیچ گومانێک یا خوێندنەوەی ڕاست و دروستت بۆبکات و ناخی چاک و خراپت لەبەردەمتدا بۆت دەرکەوێت .

نوێترین نوسینەکانی هۆشەنگ جاهویی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌