خێرو مرۆڤ یاخێرو موسڵمان

وتار/ 05/11/2020 379 جار بینراوە

هۆشەنگ جاهویی

خێرو مرۆڤ یاخێرو موسڵمان

هۆشەنگ جاهویی
خێرکردن کەلەڕوانگەی دینیەوە پێی دەگوترێت خێر ، زۆرجاریش بەکوردەواری خۆمان پێی دەگوترێت پیاوەتی ، لەڕوانگەیەکی تریشەوە پێی دەگوترێت : ئینسانیەت یاخود وەک مرۆڤ .
گرنگ ئەوەیە تۆهەرچیەک بیکەی کەلەڕوانگەی چاکردن بێت ئەوا خودا وەک کارێکی باش بۆتی دەنوسێت و کەسی بەرامبەریش کەیارمەتیەکەت داوە ئەوا لەبەرچاویەتی و تاحەدێک منەتێکی زۆری پێ یە جاهەر خێرێک و چاکەیەک بێت بۆکەسی بەرامبەر .
بەڵام لێرەدا هەندێ شت هەیە کەلەکۆمەڵگای ئێمدا  چونکە کەسەکان چاوی سێ هەمیان کارناکات و ناتوانن زیاتر ببینن بۆیە هەندێ جار کەسی چاکەکار  چاکە و خێرو پیاوەتی تەنیا لەهەندێ شتدا بەدی دەکات و بچوکی کردۆتەوە ، وەک ئەو پێی وایە خێرکردن تەنیا بریتی یە لە مزگەوت دروست کردن ، یاخود مەولود کردن و قوربانی کردن .
لێرەدا ڕاستە ئەمانە خێری ئاشکران و ناویان لەئایندا هاتووە ، بەڵام لێرەدا خۆخێرکردن تەنیا لەوە بریتی نیە کەتۆ بیکەی ، بەڵکو کەسی چاکەکار دەبێت لەم شتانەوە فێربێت خێرو چاکەی تربکات ، کەدەبێت عەقڵت درکی پێوەبکات و زیاتر ببینیت کەلەهەندێ ڕوانگەوە  مرۆڤەکان پێویستیان پێیەتی ، کەچی ڕەنگە تۆی چاکەکار هەستیشی پێ دەکەیت و کەچی خۆتی لێ لادەدەی . چونکە هەست پێ کردن و نەکرنی یائەنجام نەدانی دەچێتە قاڵبی پێچەوانەیەوە ، کەتۆ خێرکەرو پیاوچاک و مرۆڤێکی تەواو مرۆڤ نیت و وەک ئاینیش کەسێکی مەودا کورتی و درک پێ کەرنیت .

نوێترین نوسینەکانی هۆشەنگ جاهویی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌