پیلانە مەترسیەکە بۆسەر پەکەکە

وتار/ 04/11/2020 503 جار بینراوە

هۆشەنگ جاهویی

پیلانە مەترسیەکە بۆسەر پەکەکە

هۆشەنگ جاهویی
ماوەیەکی زۆرەو چەندان ساڵە تورکیا هەوڵی ئەوەدەدات هەرەس بە  پەکەکە بهێنێت ، بۆئەو مەبەستە  لەپلانی ئێستایدا بەهاوکاری ئەمریکاو پارتی  هەوڵی ئەوەدەدات پەکەکە بخەنە ناو پلانەکەیان و پەلکێشی شەڕێکی سەختی بکەن ، لەچەند ڕۆژی ڕابردوشدا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەوەی ڕاگەیاندبوو کەدەبێت  پەکەکە سنوری سوریا جێ بێڵێت . جگەلەوەش لەشنگالیش  پەکەکەیان ئاگادار کردۆتەوە  کەناوچەکە چۆڵ بکات  ،  هەموو ئەوپلانانە بەرنامە بۆداڕێژراون و دەیانەوێت لەهەموو ناوچەکان  گوشاربخەنە سەر پەکەکە .
ئەم پیلانانە دوو هۆکار لەخۆدەگرێت .
یەکەمیان ، ئەوەیە  گەربێت و پەکەکە ئەم بڕیارانە جێ بەجێ نەکات ئەوا ئەگەری ئەوەی هەیە پارتی و تورکیا بەهاوکاری ئەمریکا ڕووبەڕووی شەڕی بکەنەوە ، ڕاگەیاندنەکان ئەوەمان پێدەڵێن بەپرسانی قیادەی پارتی ئەوەدەڵێن ئێمەئامادەین شەر لەدژی پە کەکە لەناو کوچەو کۆڵانەکانیش بکەین ، ئەمە دەلالەتە لەوەی پارتی هەرچۆنێک بێت ئامادەی ئەوشەڕەیە چونکە پیلان داڕێژراوە.
دووەمیان، پارتی بۆئەوەی دەستەڵاتی خۆی بەهێزبکات هەربۆئەومەبەستەش ئامادەیی نیشان دا کەلەسنوری زەردا ئەمریکا گەورەترین بنکەی سەربازی و باڵیۆزخانە لەسنوری زەردا بکاتەوە .
لێرەدا ئەوەی ماوەتەوە دەست پێ کردنی هەموو ئەوپلانانە ڕۆژبەڕۆژ و زیاتر  دێنە پێشەوەو  بۆهەموولایەکمان ئاشکرادەبن و ڕووداوەکان تادێت نزیک دەبنەوە.

نوێترین نوسینەکانی هۆشەنگ جاهویی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌