دیسان پارتی و خیانەت.

وتار/ 03/11/2020 1922 جار بینراوە

هۆشەنگ جاهویی

دیسان پارتی و خیانەت.

هۆشەنگ جاهویی

پارتی لەئێستاوە کەزۆرینەدەستەڵاتی سیاسی و ئیداری هەرێمی کوردستانی بەدەستەوەیە لەوەدڵنیابووە کەچیترناتوانێت ئیداری هەرێمی کوردستان بەڕێوەبەرێت ،بۆیە ئەگەر زۆرە کەخۆی هەستابێت بەتەقاندنەوەی بۆری نەوتی خەڵکی ڕەشوڕوت و دواتر تاوانبارکردنی پەکەکە و  لەدوای ئەمەش ناردنی نامەی دووئیداری  بۆ سەرکردایەتی یەکێتی .
لێرەدا ئەم هاوکێشە سیاسی یە بۆخۆی دیارەو پارتی بەهۆکاری ئەوەی کەناتوانێت ئیداری خەڵک بەڕێوەبەرێت بۆیە هەستاوە بە زەمینەخۆشکردنی دووئیداری .
پارتی وەک من بیناسم لەپێناو تەلبەندکردنی سنوری خۆی یافراوانکردنی ئامادەیە گەربێت و ڕووبەڕووی هەر مەڕترسی یەک بێتەوە  ئەوا بەدڵنیایەوە  ئەردۆغانی لەپشتەو  وەک هێز بەرگری لە پارتی بکات و ئامادەشە لەپێناو پاراستنی پارتی دا  بێتە سنوری هەرێمی زەرد بەئاشکرا، چونکە تەجروبەمان لەسەر پارتی و سیاسەتەکەیدا زۆرەو ناتوانین بڵێن تەقاندنەوەی بۆڕی نەوت پەیوەندی بەپارتی یەوەنیە ، چونکە وەک ووتم ئەوەخودی پارتی یە کەنەتوانێت ئیداری هەرێم بەڕێوەبەرێت کەخۆی ئیدارەدانی ئەوهەرێمەی بەدەستەوەیە بۆیە ئامادەشە کارێکی لەوجۆرە بکات و بشیخاتە پاڵ هێزێکی تر .

بۆیە مێژوو و ئێستاش پێمان دەڵێت پارتی  لەپێناو خۆی دا ئامادەیە سەدان جار  بۆری  نەوت بتەقێنێتەوەو  دەیان جاری تریش  تورکیا وەک پشتیوانی لەدژی هەرهێرشێکی  عیراق و پەکەکە بەکاربێنێت و سنورەکەی خۆشی تەنیا لەپێناو پێگەی خۆی بکاتە مۆڵگەی ناحەزوو دژ بەکوردەکان.

نوێترین نوسینەکانی هۆشەنگ جاهویی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌