نەخۆشی خەمۆکی

وتار/ 01/11/2020 1386 جار بینراوە

هۆشەنگ جاهویی

نەخۆشی خەمۆکی

هۆشەنگ جاهویی
نەخۆشی خەمۆکی یەکێکە لەگرفتەکانی دەرونی کەبە چەندان هۆکارەوە  دووچاری مرۆڤ دەبێت ، هەرچەندە نیشانەکانی خەمۆکی زۆرن و ناتوانین هەموویان باس بکەین بەڵام گرنگ ترین نیشانەکانی هەندێ جار ڕاڕاو قەڵەقی بەدوای خۆیدا دەهێنێت و هەڵچون و  توڕەبونیشی یەکێکە لەنیشانەکانی .
چۆن چارەسەردەبیت ؟
ئەم نەخۆشیە دەبێت لەسەرەتاوە کەسانێک هەبن مناعاتی توش بوەکە بن و هەست بەتوش بوەکە بکەن ، بۆئەوەی یارمەتی دەربن لەچارەسەرکردنی و زوو تێپەڕاندن بەسەریدا ، هەروەها کەسی توش بوو دەبێت ترس لەسەرخۆی لابەرێت و تەواو بۆهەرشتێک پاڵ بەخۆیەوە بنێت و نابێت لەچواردەورو ترس بیگرێت ، چونکە ترس یەکێکە لەوخاڵانەی کەکەسی توش بوو هەستی پێ دەکات ، ترس بەومانایەی نا لەخودی چواردەور بترسێت ، بەڵکو لەوە ترس دایدەگرێت هەمیشە هەستی ئەوەی لادروست دەبێت وەک کەسی ئاسایی دەرناکەوێت .
خەمۆکی بەوەچارەسەردەبێت کەسی توش بوو دەبێت لەڕانگەی دەرونیەوە سەرەتای هەمووشتێک هەست بەحەسانەوە بکات بەتایبەتی حەسانەوەی جەستە ، چونکە تالەڕووی جەستەوە نەحەسێتەوە ناتوانێت زۆر کەسایەتی خۆی پێش بخات ، هەروەها ، زۆر تێکەڵبوون و جوڵەکردن وەک قسەکردنی بەردەوام و ڕۆیشتن و جوڵەی تەوەوەتی ، بەتایبەتی وەرزش کردن و دۆزینەوەی کارێک و مەژغول بوون پێوەی ، ئەگەرچی کەسی توش بوو هەندێ جار لەسەرخودی کارێک خۆی پێ ناگیرێت و چەندان جار کارەکان دەگۆڕێت ، بەڵام لەکۆتایدا  دەتوانێت بەسەریدا زاڵ بێت و سەرکەوێت و بگەڕێتەوە هەمان دۆخی پێش خۆیی و ئاسایی بێتەوە.

نوێترین نوسینەکانی هۆشەنگ جاهویی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌