لاوازی عەقڵی ( ماکرۆن )
وتار/
31/10/2020
544 جار بینراوە
هۆشەنگ جاهویی
لاوازی عەقڵی ( ماکرۆن )
هۆشەنگ جاهویی
ئێمە هەموومان چیرۆکی ڕووداوەکەی ماکڕۆنمان بیست ، نامانەوێت
ڕووداوی هەموو یرۆکەکە لێرەدا باس بکەین ، گرنگ ئەوەیە لەدوای ئەوەی ئەم بەناومامۆستایە هەڵدەستێ بەبێڕێزی
کردن بەپێغەمبەرمان بەشێوەیەکی کاری کاتێری و لەدوایشدا کوشتنی ئەم بەناو مامۆستایە
لەلایەن کەسێکی موسڵمانەوە ، ئەوا خودی ماکرۆن لەجیاتی ئەوەی بەشێوەیەکی ژیرانەو بەیاسا
کێسەکە چارەسەربکات ، کەچی هەرزوو بەشێوەیەکی مناڵانەو دوورلەهەموو یاساو پێوەرەکانی
مرۆیی و ئاینی هەڵدەستێت بەلێدواندان لەدژی ئیسلام و پێغەمبەرو مزگەوتەکان ، ئەم
کارەی ماکرۆن هێندە بچوک و لاوازو ناژیری و مناڵانەیە کەهیچ کەسێکی عەقڵ و ژیر لەدژی ئەم کارە هەڵناستێت بەئەنجامدانی ئەم کارەی ماکرۆن .
لێرەدا ماکرۆن دەیسەلمێنێت
کەکەسێکی لاوازەو ناتوانێت وەک سەرۆکێک حوکمی زۆرینەی گەلەکەی بکات ، چونکە گەلەکەی
پێنج ملیۆن موسڵمانی تێدایەو نەئەبوایە کاری لەوجۆرەبکات ، جگەلەوەش ئەم کارەی ماکڕۆن
ئەوەمان پێدەڵێت ماکرۆن جگەلەوەی کەسێکی بێ
باوەڕە هاوکات لەدژی ئیسلامیش دەجەنگێت ، هەروەها کارەکەی ماکرۆن ئەوەمان پێدەڵێت ماکرۆن کەسێکی ناژیرو بێ تواناو بێ ئەزموون و بێ
تەحەموولەو خودی ناوبراو وەک میانڕەو خۆی
ناساندووە ئەوا وانیەو خۆی لەخۆی دا توندڕەوە ، چونکە لەیاساش دەرچوەو خودی خۆی هەڵساوە بەبڕیاردان لەدژی یاساو لەدژی سەرجەمی مووسڵمانان .
بەکورتی ماکڕۆن و هەموو ئەوانەی کەهاوشێوەی ماکڕۆنن ئەوەمان
پێدەڵێت ئەم جۆرە کەسانە کەسانی خیانەتکاری خودی کۆمەڵگای خۆشیانن و هێندە لاوازن
کەلەبەردەم هەر ڕووداوێکی بچوک لەرزۆک و پشوو تەنگن .
نوێترین نوسینەکانی هۆشەنگ جاهویی
-
هۆشەنگ جاهویی
22/08/2022
-
هۆشەنگ جاهویی
15/08/2022
-
هۆشەنگ جاهویی
13/08/2022
-
هۆشەنگ جاهویی
07/08/2022
-
هۆشەنگ جاهویی
28/06/2021
-
هۆشەنگ جاهویی
23/06/2021