ژیان و مانا
وتار/
29/10/2020
1810 جار بینراوە
هۆشەنگ جاهویی
ژیان و مانا
هۆشەنگ جاهویی
لەژیانی جیهانی مرۆڤایەتیدا زۆرێک لەمرۆڤەکان ویستیان خۆیان مانایەک بۆژیان
دابڕێژن و واتایەکی پێ بدەن ، بەڵام لەدوای چەندان هەزارساڵ و تائێستاشی لەگەڵ بێت
ئەوجۆرە مرۆڤانە لەدوای چەندان تێنوس و فەلسەفەکاری نەیانتوانی مانایەک بەژیان ببەخشن
، زۆرێک لەوکەسانە ئەگەرچی ویستیان ببن بەئامۆژگاری
ژیانی کەسانی تر ،بەڵام سەری زمان و بنی زمانیان بریتی بوو لەگلەیی و گازندەو ڕازی
نەبوون بەوژیانەی کەتێیدان و هەمیشە نەیانتوانیوە
مانایەک بەژیان ببەخشن و بەردەوام ئەوەیان بەسەرزمانداهاتووە کە ( ژیان بێ مانایە ) .
لێرەدا هەقی خۆیەتی ئەوجۆرە مرۆڤانە پرسیارێک لەخۆیان بکەن
مرۆڤ بۆچی
ناتوانێت مانایەک بەژیان ببەخشێت ؟
یاخود ئەو مرۆڤانەی کەخۆیان بەفەیلەسوف و ناوداردەزانن بۆچی
جگەلەوەی نەیانتوانی مانای ژیان دیاری بکەن ، هاوکات لەدوای ئەوهەموو خۆبەزل زانینەو
ناوبانگ دەرکردنە کەچی خۆیان سەرئەنجام نیگەرانن لەژیانی خۆیان و خودی ژیانیش ؟؟
بڕۆن هەمووتان ئازادن پرسیاریان لەبارەی خودی ژیانەوە لێ
بکەن و خودی نوسراوەکانیشیان بخوێننەوە کە هەموویان بەودەردەوەچونەو نەیانتوانیەوە
چێژبدەن بەژیان و ژیانیان بەبێ هوودەناوبردوە کەهیچ واتایەکی نەبێت .
لێرەدا هەقی خۆیەتی مرۆڤی ئەم سەردەمە چی تر گوێ بەخودی
ئەوکەسانەو نوسراوەکانیان نەدات ، چونکە دەستکەوتنی خودی (مانای ژیان ) لای ئەوانە
دەست ناکەوێت و دەبێت بەدوای تەواوی حەقیقەتەکەدا بکەویت .
ئەگەرچی ئەوان لەدوای ئاڵوگۆڕکرن و دروست کردنی سەدان یاساوە
هەوڵی خۆیان داوەو دروستیشیان کردووەو لەسەریشیدا ژیاون ،بەڵام لەئەنجامدا ئەگەرچی
مرۆڤە وونەکانی لێ ڕازی بوونە بەڵام هێشتا
ئەو یاسایە نەبووە کەخودی کۆمەڵگاو تاکەکان و خودی خۆشیان بەلایانەوە پەسند بوبێت
، چونکە دروستکردنی خودی ژیانێک و یاسایەک کەمرۆڤ لێی دەوێت هەمیشە لای ئەوان جێگای
تێڕامان و پرسیاربووە ، چونکە خودی یاسایەکەیان لەوساوە تائێستا کۆمەڵێک پرسیاری ژیری
لای مرۆڤ دروست دەکات گەربێت و تەواو تێڕامانی بۆبکرێت ، چونکە ژیان ئەوژیانە ڕاستەقینەنیە
بەسەدان کەسی وەک ئەوان مانای پێ بدەن یاخود پێناسەی بۆدابنێن ، هەمیشە ئەم پرسیارانەو
لێکۆڵینەوانە بەدوای خۆیدا هێناوەو پەلکێشی کردووەو هاوشێوەی جیرەیەک لێک زاوەتەوەو
هەمیشە ئەم جۆرە یاسایەو ژیان دروست کراوە ڕووبەڕووی چەندان پرسیار بوەتەوەو هێشتا ئەو یاسایەو ژیانە نیە مرۆڤ هەم تێیدا بژیت ،هەم خودی یاساکەشی والەمرۆڤ
بکات کەلێی ڕازی بێت ، هۆکارەکەشی ئەوەیە
مرۆڤ خۆی ناتوانێت یاسابۆخۆی دروست بکات ، چونکە لایەنی عاتیفی و سۆز نابێت لەخودی
یاساداهەبێت و دەبێت زەپت و ڕەبتی هەبێت ، جگەلەوەش هەمیشە خودی ئەو دێموکراسی یەی
ئەوان دروستیان کردووە هەرخۆشیان لێی لادەدەن و نایچەسپێنن ، ئەمە جگەلەوەی لەناو
خودی دێموکراسی دا مرۆڤ بەرەو ئاراستەیەک دەبات هەم خودی خۆی بکەوێتە هەڵەوە هەم
خودی جۆری یاساکانی دێموکراسیش ، کەمرۆڤ تێیدا ئاسودەنیەو لەچاو مرۆڤی باوەڕدار
هاوشێوەی مرۆڤێکی دروست کراوە وەک ڕۆبۆتێک وایە جەلەوەی مانای خودی ژیان نازانێت
هاوکات بەردەوامیش گلەیی و گازندەی هەیە و ناتوانێت تێیدا ئاسودەبێت .
لێرەدا ئەوەی گرنگە ئەوەیە هەموو ئەوجۆرە کەسانە مرۆڤێکن ئەوان خودی خۆیان نایانەوێت بکەونە ژێر
یاسایەکی مووتڵەق کەخودا بۆی داڕشتوون ، چونکە ئەوە خودی مرۆڤە لەخوداو یاساکەی
دورکەوێتەوە بەسەدان جارو جۆری جیاواز دەکەوێتە هەڵەو هیچ یاساو دەستورێک دوور لەدەستوری خودا ناتوانێت
مرۆڤ ئاسودەبکات و دەکەوێتە لێڵیەوە ، وەک ئەو لێڵیەی کەخۆیان کەوتونەتێ و هیچ
کاتکیش ناتوانن لێی دەربچن تاخۆیان باوەڕنەهێن و دەستوری خودا جێ بەجێ نەکەن ،
چونکە ئەوەخودی خودایە کەدروستی کردووی دەستوریشی بۆداناویت کەلێی دەرنەچیت و لەسەری
بژی .
نوێترین نوسینەکانی هۆشەنگ جاهویی
-
هۆشەنگ جاهویی
22/08/2022
-
هۆشەنگ جاهویی
15/08/2022
-
هۆشەنگ جاهویی
13/08/2022
-
هۆشەنگ جاهویی
07/08/2022
-
هۆشەنگ جاهویی
28/06/2021
-
هۆشەنگ جاهویی
23/06/2021