دووشاخی شەیتان دەرکەوتن.حەدیسی پێغەمبەرهاتەدی.

وتار/ 13/10/2020 5482 جار بینراوە

هۆشەنگ جاهویی

دووشاخی شەیتان دەرکەوتن.حەدیسی پێغەمبەرهاتەدی.

هۆشەنگ جاهویی
گوتەکانی پێغەمبەر بەتایبەتی فەرموودەکانی لەگەڵ بەڕێکردنی زەمەن و ساڵ لەدوای  ساڵ ئاشکرادەبن و دێنەدی ، هەربۆئەو مەبەستە زۆرجار لەگەڵ حەدیس و فەرموودەکانیشیدا ئامۆژگاریمان دەکات ، بۆنمونە لەفەرموودەیەکیدا دەڵێت : لەسەردەمێکدا شاخێکی زێڕ دەردەکەوێت  کەلەسەدکەس یەکێکیان  دەمێنێت و نەوەت و نۆشی لەسەرئەم شاخە ئاڵتونە دەکوژرێت ، بۆیە ئامۆژگاریمان دەکات و دەڵێت : لەم فەرتەنەیەدا کاتێک ئەم شاخە دەرکەوت خۆتانی لێ بپارێزن .
هەرچەندە فەرموودەی زۆرەو زۆرێک  لەم فەرموودانەش هاتونەتەدی و هەندێکی تریشی هێشتا ماون ڕووبدەن .
بەڵام سات بەسات  لێرەولەوێ  هەموو ئەوفەرموودانە دەبینین کەگوتەی پێغەمبەرن و ڕوویان داوە .

یەکێک لەو حەدیس و فەرموودانەشی  کەدەڵێت : هەرکاتێک دووشاخی شەیتان دەرکەوتن ئەوا فەرتەنەش بەدوای خۆیدا دەهێنێت .
لێرەدا کاتێک ئەم فەرموودەیەی گوتوە بەدەست ئیشارەتی زۆ ووڵاتی عیراق درێژکردووە ،بەڵام ئێستا بۆمان دەرکەوتوە ئەم دووشاخە  شەیتانە دەکەونە کوردستانی باشور کەخاکی عیراقە ، ئەم دووشاخە دەکەونە زنجیرەچیای ( ماکۆک ) ی نزیک قەزای ڕانیەو پارێزگای سلێمانی .
ئەم دووشاخە شەیتانە یەکێکیان دەکەوێتە ناحیەی ( سەروچاوە ) و ئەوی تریان دەکەوێتە گوندی ( هەرتەل ) ئەم دووناوچەیەش سەربەقەزای ( ڕانیەن )و دەکەونە سنوری ناحیەی بێتواتە.
 باسکردنی چیرۆکی ئەم دووشاخە زۆرهەڵدەگرێت و لێرەداناتوانین هەمووچیرۆکەکە باس بکەین ،بەڵام ئەوەی گرنگە دۆزینەوەو دەرکەوتنی ئەم دووشاخە شەیتانە بۆهەموو مرۆڤایەتی و بەتایبەتی بۆ ئاینی ئیسلام گرنگە .

تێبینی / هەرکەناڵێکی ڕاگەیاندن ویستی بڵاوی بکاتەوە بۆزانیاری زیاترو باسکردنی چیرۆکەکە دەتوانێت سەردانمان بکات.

نوێترین نوسینەکانی هۆشەنگ جاهویی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌