چۆن دەبیت بەفەیلەسوف ؟

وتار/ 09/10/2020 655 جار بینراوە

هۆشەنگ جاهویی

چۆن دەبیت بەفەیلەسوف ؟

هۆشەنگ جاهویی
لەسەردەمی زوودا مرۆڤە هۆشمەندەکان ئەوانەی ئاشقی زانین و فێربوون بوون ، هێندە بەناوخنی خۆیاندا چونەخوارەوە تالەسەرزۆرینەی شتەکانی چواردەوریان تێڕامانیان دەکردوو لەدوای ووردبونەوەیان ڕای خۆیان لەبارەوەدەدا. هیچ کەسێک لەخۆیەوە نابێت بەشتێک یاهیچ کەسمان لەسک دایکمانەوە شتێکی ترمان لەگەڵ خۆمان نەهێناوەتەوە ،جگەلەو زگماکیەی کەهەندێ جار مرۆڤەکان لەڕووی هۆشمەندیەوە لەیەکترجیاوازدەکات .
دەکرێت بڵێین ئەوەی هۆش و هەست و ژیریمان پێ دەدات ووردبونەوەمانە لەدوونیای چواردەوری خۆمان و بەدەست هێنانی زانیاریە کەلەبارەیەوە فێردەبین . ئێمە بمانەوێت یانەمانەوێت فەلسەفە کۆتایی هات و پێشم وانیە  هیچ شتێکی تربوونی هەبێت و لەدایک بێت پێی بگوترێت فەلسەفە چونکە ئەوەی فەلسەفە ویستی هەمووی هات و تۆمارکرا .
دەکرێت بپرسین و بڵێین چۆن دەکرێت ببین بەفەیلەسوف ؟
لەدونیای ئێمەدا بەحوکمی ئەوەی فەلسەفە کۆتایی هات دەکرێت مرۆڤ چیترنەبێتە خاوەن  ڕای خۆی چونکە بەشێک لەوڕاخۆیانە توانیان فەلسەفە تۆماربکەن ، بەڵکوو دەتوانن چاوبەهەموو ئەوفەلسەفەیەدا بخشێننەوە کەپێش ئەوان تۆمارکراوە. یاخود هەستان و دانیشتن لەگەڵ ئەوانەی بوون بەفەیلەسوف و پرسیارکردن و ووڵام وەرگرتن شتێکی گرنگەو دەکرێت سودێکی یەکجارزۆری لێ ببینیت ، بەڵام وولێرەدا شتێکی ترهەیە دەکرێت مرۆڤ بکەوێتە ژێرکاری گەری فەیلەسوفێک تائەوکاتەی لەژێرهەیمەنەی ئەوفەیلەسوفە ڕزگاری دەبێت ، بۆیە وەک ووتم باشترین شت کەمرۆڤ بیەوێت زوو ئەوحەزەی بێتەدی ئەوا نزیک بوونەوەیەتی لەخودی فەیلەسوفێک و گۆڕینەوەی ووتووێژەکەیە .
لێرەدا مرۆڤ دەتوانێت ببێت بەفەیلەسوف بەڵام ناتوانێت هیچ فەلسەفەیەکی نوێ تۆماربکات ،چونکە هیچ فەلسەفەیەکی نوێ وەک ووتم لەدایک نابێت ، بەڵام دەکرێت لێرەدا لەدوای بوون بەفەیلەسوف بوونت سوودلەخۆت وەربگریت و بتوانیت قسەت بۆجیهانی ئێستاو داهاتووت هەبێت هەبێت واتا جیهانی مرۆڤایەتی .
لەکۆندا بەحوکمی ئەوەی فەلسەفە تازەلەدایک  دەبوو بۆ دەگوترا  بتوانیت فەلسەفە چەندان قوتابخانە لەخۆی بگرێت و مرۆڤەکان فێری فەلسەفە بکرێن ، بەسەردەمی ئێستاشمانەوە دەتوانی وابێت ،بەڵام ئێمە ئەوەمان لەبیرنەچێت دووجۆر فەلسەفە بوونی هەیە ئەوانیش ( فەلسەفەی دەرەوەی ئیسلام و فەلسەفەی ئیسلامە ) .
هەردووکیان کۆتاییان پێ هات ، بەڵام فەلسەفەی دەرەوەی ئیسلام فەلسەفەیەکی پوچ گەرایی یەو  ئامانجێکی دروست کردنی مرۆڤی لەپاڵ نیە غەیری لادان و نغرۆبوون لەڕێگایەکی ڕاست . بەڵام فەلسەفەی ئیسلام  لەفەلسەفەی ترگرنگترەو  گەرهیچ نەبێت دەتوانێت والەمرۆڤ بکات لەژیاندا بەئامانجەوە بژیت و بکەویتە ژێر ویستی خودا ئەوکات مرۆڤێکی سەرکەوتوت لێ دەردەچێت کەهەم خودالێت ڕازی بێت هەم خوداش . فەلسەفەی ئیسلام بۆئەوە گرنگە مرۆڤەکان لەوڕێگەیەوە بتوانن بخزێننە ناوئیسلام ووڵامی هەموو ئەو پرسیارانە وەربگرن کەلەمێشکیاندا گەڵاڵەبووە یا ووڵامی لەبارەیەوە نازانن.

ئەومرۆڤەی ئارەزوویەتی ببێتە فەیلەسوف دەبێت بوێرانە بەدوای ڕای هەموو فەیلەسوفان بکەوێت و بیانزانێت بەتایبەتی فەیلەسوفانی بەناوبانگ و خاوەن تێز .
بۆئەوەی بتوانێت بگات بەوئەنجامەی کەخۆیی و خودی حەقیقەت لێی دەوێت ، بەڵام ئەوەمان بیرنەچێت مرۆڤ تاخۆی خاوەن حەزێکی فەلسەفی نەبێت ناتوانێت چێژلەفەلسەفە وەربگرێت ، بەتایبەتی مرۆڤێک لەژیاندا  ئازارەکانی ڕووحی و دەرونی و جەستەیی چەشتبێت ،ئەومرۆڤە باشتر لەمرۆڤێکی تر دەتوانێت ڕامان دروست بکات و هەم پرسیارو ووڵامی لا دروست بێت .

ئێمە دەتوانین بەشێوەیەکی خێرا پەنجە لەسەر فەلسەفەی دەرەوەی ئیسلام دابنێین کەناتانێت مرۆڤێکی تەندروست و تەواو مرۆڤمان بۆدروست بکات ، چونکە ئەم فەلسەفەیە لەکۆمەڵێک پرسدا فەلسەفەیەکی ڕووتەو  لەڕووی ئەخڵاقەوە سفرە ،چونکە ئەقڵاق جۆری هەیەو  هیچ کات ئەم جۆرە فەلسەفەیە ناتوانێت والەمرۆڤ بکات ئامانجی بەرەو شەڕکردن نەڕوات یا درۆنەکات ، یا خیانەت نەکات ،یادزی نەکات ، یامرۆڤ نەکوژێت ، یاهەرشتێکی ترلەم بابەتە ،جگەلەوەش نەبوونی یاسایەک هاوشێوەی ئیسلام بونی نیەو ناش بێت چوکە تەنیا بەرنامەی ئیسلام و باوەڕداری تەواوەتی دەتوانێت مرۆڤێکی سەرکەوتو بنیات بنێت ، نەوەک فەلسەفەیەکی ڕووت .
جگەلەوەش زۆرجار لەفەلسەفەدا دەگوترێت فڵان فەیلەسوف بڕواداربوو ، ئێ خۆتەنیا باوەڕداری گرنگ نیە بەڵکو ئەوەی گرنگە ئەوەیە خودا چی لەئێمە دەوێت ؟
چونکە خوداناسین بەتەنیا گەربێت و گوتەکانی خودا پەیڕەونەکەی ئەوا بەتەنیا باوەڕداری بەس نیە بۆئەوەی بتوانێت تۆلەکاری ڕۆژانەت هەڵەنەکەی ، چونکە جێ بەجێ کردنی گوتەکانی خودا لەسەر مرۆڤ بۆئەوە مرۆڤ لەکاری هەڵە بەدووربگرێت.

نوێترین نوسینەکانی هۆشەنگ جاهویی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌