ڕەخنەیەک و ووڵامێک بۆ فرۆید/ بەشی دووەم

وتار/ 30/09/2020 1106 جار بینراوە

هۆشەنگ جاهویی

ڕەخنەیەک و ووڵامێک بۆ فرۆید/ بەشی دووەم 

هۆشەنگ جاهویی
لەبابەتی بەشی یەکەمدا توانیمان لەسەر بیروڕاکانی فرۆید لەسەر مرۆڤ و دەرونی مرۆڤ کۆمڵێک تێبینیمان هەبێت و ووڵامی بدەینەوە ، بەڵام ڕاکانی فرۆید هێندەهەڵەی هەیە ناکرێت ئێمەش لێی بێدەنگ بین ،چونکە گەربێت ئێمە ووڵامێکی باشی فرۆید نەدەینەوە ئەوا ڕەنگە زۆرێک لەخوێنەران و خەڵکی وەک چۆن فرۆید کەوتۆتە هەڵەوە ئەوا بەهەمان سێوەش ئەمانە دەکەونە هەڵەوە . گەورەترین تاوێنێکیش لەلای من ئەوەیە ڕایەکی هەڵە یابۆچونێکی هەڵە بەڕاست وەربگیرێت و خەڵک و خوێنەرانی پێ جۆش بدرێت .
لێرەدا لەکۆمەڵێک ڕاو بۆچونیدا سەبارت بەگرێ دەرونیەکان  فرۆید  دەڵێت :

گرێ دەروونییەکان لە داپۆشین و شاردنە‌وە‌ی حە‌زە‌ سێکسییەوە پەیدادەبن، خەیاڵ و ئارەزووی تێرنە‌بووی سێکس بۆ سەردەمی ھە‌رزە‌كاری دە‌گە‌ڕێتە‌وە‌، بەڵام چونکە بەهۆی عورفی کۆمەڵایەتییەوە ئەم ئارەزووانە بێدەنگ دەکرێن، لە تەمەنی گەورەبونماندا، وەک گرێ و گرفتی دەروونی لێمان هەڵ دەدەنەوە.

لێرەدا فرۆید لەجیاتی جارێک دووجار دەکەوێتە هەڵەوە بۆ ؟
چونکە هەرچی گرێ دەرونیەکان هەیە هۆکاری زۆری لەپشتەوەن و هۆکار زۆرێکن کەمرۆڤ توشی گرێ دەرونیەکان بکات . گرێ دەرونیەکان لەئەنجامی دەرنەبڕین و خەفەکردنی ئینسان ڕوودەدەن بەتایبەتی ئەوانەی لەئەنجامی توشبوونیان بەگرفتەدەرونیەکان و دەرنەبڕینیان دووچاری گرێی دەرونی دەبن ، نەوەک بەتەنیا لایەنی ئەنجامنەدانی سێکس بۆ گرێی دەرونی بگێڕینەوە ! .
جگەلەوەش هیچ کات ئەنجامنەدانی سێکس لەهەرقۆناغێکی ئینسانەکاندابێت نابێتەهۆی گرێی دەرونی ، چونکە گرێی دەرونی لەئەنجامی دەرنەبڕین و نەبوونی جوڵەوە دووچاری ئینسانەکان دەبێت و هیچ پەیوەندی بە ئەنجامنەدانی حەزەکانی سێکسەوە نیە. خۆئەگەر بەوەبێت  ئەبوایە زۆرینەی هەرەزۆری کچی دوونیا توشی ئەم گرفتە بوونایە کەلەسەرەتاوە ئەم کارە ئەنجام نادەن .

بەهەرحاڵ ،  ( فرۆید ) لەبەشێکی تری قسەو ڕاوبۆچونەکانیدا دەڵێت  :

میزكردن به‌ئاگردا له‌لایه‌ن مرۆڤى سه‌ره‌تاییه‌وه‌ هه‌ولَێكى سێكسیانه‌یه‌ بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر بوونە‌وە‌رێكی تری نێرینە‌دا.

لێرەدا ( فرۆید ) جارێکی تر دەکەوێتە هەڵەوە  ئێمە هموومان دەزانین میزکردن شتێکی ئاسایی مرۆڤە ، بەتایبەتی میزکردن بەئاگردا ئەمە شتێکی سروشتی مرۆڤەو دەکرێت پێی داکات ، وەدەشتوانێت پێی دانەکات ، بەڵام هیچ ئەومانایە نابەخشێت کەفرۆید ڕای خۆی لەسەر دەردەبڕێت ،  چونکە لەکاتی ئەنجامدانی ئەوکارەدا مرۆڤ هیچ کات بیرو هزی لای سێکس نیەو  پەلەکردنی بۆمیزکردن لەهەمان کاتدا ئارەزوویەکی سێکسی نیە بەتایبەتی کەدەڵت  ئارەزوویەکی سێکسیانەیە بۆ زاڵبوون بەسەر بونەوەرێکی تری نێرینەدا .
لێرەدا فرۆید دوو  کاری مرۆڤی تێکەڵ کردووە  ئەوانیش کاری سێکس و کاری شەڕە ، ئایا دەکرێت لەکردنی هیچ کام لەم دووانەدا ئەوەی ترت بەبیربێت ؟ هەڵبەتە وانیە لەکاتی ئەنجامدانی کاری سێکسی ناکرێت بیرو هزرت لای شەڕێک بێت یا بیرت لەسەرکەوتن و زاڵ بوونی خۆت بێت بۆ سەرکەوتن بەسەر دووژمندا ، هەروەها بەپێچەوانەشەوە. ئەمە جگەلەوەی ناکرێت بەتەنیا میزکردن بەئاگردا بەتەنیا لەمرۆڤی سەرەتایدا بەدی بکرێت ،چونکە ئێستاش مرۆڤ هەیە ئەم کارە ئەنجامەدات و ناشتواندرێت بۆهیچ خولیاو حەزێک و ئارەزوویەکی بگێڕینەوە ، چونکە ڕەنگە کارێکی ئاسایی مرۆڤەکان بێت بۆئەنجامدانی ئەم کارە یا تەنیا مەبەستی کوژانەوەی ئاگرەکە بێت و هیچی تر.

 ( فرۆید ) لە بەشێکی تری درێژەی هەڵەکانیدا  لەسەر ترس لەمردن دەڵێت  :

هیچ کەس لە مردن ناترسێت، بەڵکو ترسی هەر کەسێک لە مردن دەگەڕێتەوە بۆ ساتی بیرکردنەوە لە کاردانەوەی کەسە نزیکەکانی وەک دایک و باوک و برا و خوشک، کە لە دوای مەرگی ئەو دەبێت چ دیمەنێکی خەمهێنەریان هەبێت، هەر ئەم بیرکردنەوەیە کە وا دەکات ئێمە پێمان وایە لە مردن دەترسین.

لێرەدا  ( فرۆید ) جارێکی تر دەکەوێتە هەڵەوە  چونکە ترس لەمردن شتێکی ئاسایی مرۆڤەو  هەموو کەسێک لێی دەترسێت ، ئێمە لەبابەتەکانی تردا باسی دوو جۆر مرۆڤمان کردووە ئەوانیش مرۆڤی باوەڕدارو مرۆڤی بێ باوەڕن  شتێکی ئاسایی مرۆڤە هەردوو جۆری مرۆڤ لێی بترسن ،چونکە مرۆڤێک کەباوەڕدارە ترسی لەوەهەیە خودا لەگوناحەکانی خۆش نەبێت یاخود لەسەر گوناحەکانی ئازاربچێژێت ، هەروەها بۆمرۆڤی بێ باوەڕیش وایە بمانەوێ یانەمانەوێت مەرج نیە دەری ببڕێت بەڵام هەمیشە رسی لەوەهەیە گەر خودایەک لای ئەوبوونی هەبێت ئەوا ترسی لەعەزابی خوداهەیە ، جگەلەوەش گەرهیچ نەبێت مرۆڤی دوورلەخودا  هەمیشە وایە ژیانی دوونیای بەلاوە خۆشترە وەک لەزیندوبوونەوەی ئەودیوو ، بۆیە هیچ کات ئارەزووی لەمردن نیەو حەزی لەژیانە.

نوێترین نوسینەکانی هۆشەنگ جاهویی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌