ووڵامێک بۆ ( ئارسەر شۆپنهاوەر) فەیلەسوفی ئەڵمانی .

وتار/ 28/09/2020 904 جار بینراوە

هۆشەنگ جاهویی

ووڵامێک بۆ ( ئارسەر شۆپنهاوەر) فەیلەسوفی ئەڵمانی .

هۆشەنگ جاویی.
هەڵەی زەقی بیرمەندان و فەیلەسوفانی خۆرئاوا لەبەرامبەر بوون و ژیان و مردنی مرۆڤەوە هەمیشە پێشەنگی فەلسەفەکانیان بووە ، یەکێک لە فەیلەسوفەکانیش بەناوی ( ئارسەر شۆپنهاوەر ) سەلمێنەری ئەوڕاستیەن کەئەوان هەمیشە ڕەشبینانە مامەڵەیان لەگەڵ مرۆڤ وژیاندا کردووە ،خۆئەگەرهیچ نەبێت نەیانتوانیوە ژیانێک لەبۆخودی خۆشیان فەراهەم بکەن کەجێگای ڕەزامەندی خوی خۆشیان بێت ، چ جای ئەوەی هەمیشە وەک مرۆڤێکی ڕووت سەیری مرۆڤ و ژیانیان کردووە ، کەدوور لەچاوی حەقیقەت بووە ،
بەومانایەی خودی مرۆڤ کەلێی بیەوێت.
بەڵکو لەدەرەوەی بازنەی حەقیقەتی بوون و هاتنەبوون و ژیان و مردنی مرۆڤەکان لێی دواون .
ئەم گوتەیەی  ( ئارسەر شۆپنهاوەر ) سەلمێنەری ئەم ڕاستی یەن . کەدەڵێت : مرۆڤ شانازی بە  چییەوە دەکا کە پیتانی تۆوەکەی هەڵەیەکە و لەدایکبوونیشی سزایەکە و ژیانیشی ڕەنج کار و مردنیشی پێویستیەکە.

لێرەدا ئەم فەیلەسوفە بەشێوازێکی زەق دوور لەحەقیقەتی بوونی مرۆڤ کەوتۆتە هەڵەوە کەلەسەرەتاوە دەڵێت : پیتاندنی مرۆڤ هەڵەیە .
لێرەدا ئەم فەیلەسوفە هاتنەدونیای مرۆڤی وەک هەڵەیەک دێتەبەرچاو  بەڵکو ئەودەیەوێت مرۆڤ نەیەتەبوون ، جگەلەوەش ئەوپێی وایە لەئەنجامی هەڵەیەی جوت بونەوە مرۆڤ دێتەبوون . واتا بەدەربووە لەهەستی دروست بوونی خێزان بۆمرۆڤەکان .چونکە دروست بوونی مرۆڤ هیچ هەڵەنیەو گەرمرۆڤ نەیەتەبوون ئەوا ژیانی مرۆڤ بەرەو لەناوچون و کەمی دەڕوات.
 هەروەها دەڵێت : لەدایکبونیشی سزایەکە .
لێرەدا ئەم فەیلەسوفە لەدایک بوونی مرۆڤی لا وەک سزایەک دێتە بەرچاو ، واتا گەربتەوێت مرۆڤ سزابدەی ئەوا مرۆڤێک بێنە دونیای بوونەوە بۆئەوەی لەژیان سزابدرێت . لێرەدا هاتنەبوونی مرۆڤ هیچ سزانیە بەڵکو دەبێت مرۆڤ لەژیانی خۆیدا لەهەوڵدابێت و زۆرجاریش مرۆڤ دەبێت ململانێ لەگەڵ خودی ژیاندابکات.چونکە خودی ژیان وەهایە  .
هەروەها لەدێڕی کۆتایدا دەڵێت : ژیانیشی ڕەنج کار .
ئەوپێی وایە مرۆڤ لەکاتی کارکردنیشەوە هەرپێی وایە ڕەنجێکی زۆر دەچێژێت . کەهیچ کات وابیرناکاتەوە ئیدی سروشتی ژیانی مرۆڤ هەمیشە بۆهەندێک کەس و بەڵکو زۆرینەش دەبێت وابێت ،چونکە کارکردن کارێکی هەنوکەیی ژیانی مرۆڤە بۆپێداویستی یەکانی خۆی .
جگەلەوەش ئەو لەدێڕی کۆتایدا دەڵێت : مردنیشی پێوستی یەکە . واتا ئەگەرچی مردن پێویستی هەموو مرۆڤەکانە بەڵام ئەو بیری بەدەربووە لەوەی لەژیانی دوای مردنی جارێکی تر خودای گەورە لەسەر کاروکردەوەی خۆی زیندوی دەکاتەوە بۆ ژیانێکی هەمیشەیی گەربێت و خودا ڕازی بێت لێی .
ئەوەی ماوەتەوە بڵێین بیروهزری ئەم فەیەسوفە هیچ کات ناتوانوورێت لەڕووی پێناسەی حەقیقەتی بوونی مرۆڤەوە یەک ناگرێتەوەو بەدەرە لەواقیعی حەقیقەتی موتڵەقی بون و ژیان و مردنی مرۆڤ.

نوێترین نوسینەکانی هۆشەنگ جاهویی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌