ڕەخنەیەک و ووڵامێک لە فەرهاد پیرباڵ

وتار/ 22/09/2020 779 جار بینراوە

هۆشەنگ جاهویی

ڕەخنەیەک و ووڵامێک لە فەرهاد پیرباڵ

هۆشەنگ جاهویی
هەرچەندە لام ڕوون نیە فەرهاد پیرباڵ فەیلەسوفە یاخود نا چونکە مەرجی فەیلەسوف دەبێت خاوەن فەلسەفەی خۆت بیت و بڵاوکراوەی فەلسەفەت هەبێت .
بەهەرحاڵ ،، لێرەدا پیرباڵ جگەلەوەی دوو  گوتەی پێچەوانەی یەکتری داون کەچی لەووتەیەکیدا ڕەش بینانە بیرلەژیان دەکاتەوەو دەڵێت :
ئەوژیانە زۆر قۆڕوو هیچە هەوڵدەن بخەون و زووتەواوی کەن .

 لێرەدا فەرهاد  زۆر ڕەشبینانە تەعبیر بۆژیان دەکات بێ ئەوەی بیر لەکەسەکان بکاتەوە  کەکاردانەوەی بۆ خوێنەرهەیە بەتایبەتی ئەوانەی  گەنج و تازەپێگەیشتوون ،چونکە نوسەر نابێت هیچ کات ڕەش بین بێت نوسینەکانیشی ڕەش بینانە نەبێت بۆئەوەی کاردانەوەی نەبێت بۆخوێنەر .جگەلەوەش هەندێ جار مرۆڤ لەهەرپێگەیەکدابێت  ڕەنگە کۆمەڵێک معاناتی هەبێت جاهەر معانات و گرفتێک بێت بەڵام نابێت واخۆی نیشان بدات کە گرفت و معاناتی هەیە ، بەتایبەتی بڵاوکرنەوەی معاناتی خۆت بکەیتە ووتەو کەسەکان بیخوێننەوە چونکە وەک ووتم کارێکی خراپ دەکاتە سەرخوێنەران .

لەووتەو ڕستەی دووەمیدا کەپێچەوانەی ڕستەی سەرەوەیەتی دەڵێت : ژیان کێشەیەک نیە کەچارەسەری بکەیت خەڵاتێکە دەبێت چێژی لێوەربگری .

لێرەدا ئەم ووتەیە ڕاستە بەڵام ڕێک پێچەوانەی ووتەی سەرەوەیەتی کەڕەش بینانە مامەڵەلەگەڵ ژیان دەکات .
جگەلەوەش دوو ڕستەی پێچەوانەی یەکتر یادوو ووتەی پێچەوانەی تاکە نوسەرێک  هیچ کات ناتوانێت سەرنجی خوێنەر بەلای خۆیدا ڕاکێشێت ، بەڵکوو کارەکان پێچەوانەدەکاتەوە ، جگەلەوەش لێرەدا خودی نوسەر ناتوانێت ببێت بەخاوەنی ڕای خۆی یاخود فەلسەفەی خۆی چونکە دەردەکەوێت نوسەر دووڕای جیاوازی لەسەر یەک بابەت یا تێڕوانین هەیە  ،، ئەمە جگەلەوەی دەریدەخات خودی نوسەر  هێشتا ماویەتی بگاتە حەقیقەت و هێشتا خودی حەقیقەت لای ئەو دیارنەبێت.
بۆسەلماندنی ئەوقسەیەم فەرهاد پیرباڵ لەکەناڵی کۆڕەک تیڤی دا خۆی دانی بەوەدانا و ووتی من هێشتا ماومە بگەمە حەقیقەت. ئێمەش پسیارەکەمان لەناوبراو ئەوەیە ئایا دەکرێت بەکەسێک بڵێی فەیلەسوف کەچی خودی کەسەکە بڵێت هێشتاماومە بگەمە حەقیقەت؟
ئەمە  دەلالەتە لەوەی ناوبراو فەیلەسوف نیەو کەچی بەخۆشی دەڵێت زۆردەزانم.

نوێترین نوسینەکانی هۆشەنگ جاهویی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌