ووڵامێک بۆ (داروین)

وتار/ 20/09/2020 1484 جار بینراوە

هۆشەنگ جاهویی

ووڵامێک بۆ (داروین)

هۆشەنگ جاهویی
مرۆڤ لەکۆنەوە بیروو تێڕامانی بۆخۆیی و بۆژیان و چاودەوری خۆی کردووە ، وویستویەتی لەهەمووئەمانەدا بگاتە حەقیقەت ، لەبەرامبەرخۆشی دا هەمان شت بووەو ویستوویەتی لەسەربوونی خۆی بزانێت ، ئاخۆ چۆن لەسەرەتاوە پەیدابووە، هەمووئەمانە وای لەمرۆڤ کردووە هەمیشە بەدواداچون بکات یاتیۆری زیاتری لەسەرهەبێت و بگات بەوڕاستی یەی کەمەبەستی یەتی .
لەپێش دارویندا چەندان کەس ئەوهەوڵەیان داوە تالەکۆتایدا  ( داروین ) خۆی لەم قەرایەداو  ناویان نا بیردۆزی داروین .
داروین هەستا بەلێکۆڵینەوەو تێڕامان لەسەر خودی بونەوەران و مرۆڤ بەتایبەتی تاگەیشتە ئەوئەنجامەی  چەندان بەڵگەو نەزەری خۆی پێشکەش کردوو  توانی لەسەرمرۆڤ و گیانەوەران پەرتوکێک دەربکات بەناوی ( ڕەچەڵەکی مرۆڤ ) .
داروین لەوکتێبەیدا زۆر نەزانانە کەوتۆتە شیکاری لەسەر مرۆڤ و بوونەوەران و بەپێی بۆچونی عەقڵی خۆی لێکدانەوەی بۆشتەکان کردووەو  کەوتۆتە هەڵەیەکی مەزنەوە.
ئەگەرچی لەکۆندا بەتایبەتی لەخۆرئاوادا وەک لەبابەتەکانی پێشووترم ئاماژەم پێی داوە نەبوونی زانیاری لەسەر ئاین و قسەکانی خودی خودا لەسەر هەموو ئەمانەی کەمرۆڤ لەسەری دەیەوێ بگاتە حەقیقەت.
هەرچەندە  هەموو ئەوانەی کەدژی قسەکانی خودان لەسەرمرۆڤ و گیانەوەران بەشێوەیەکی بەرچاو هەوڵی ئەوەیان داوەو پەرتوکیشیان لەسەری نوسی وە کە نەزەریەکەی داروین لەگەڵ زانست بگونجێنن ،بەڵام هەموو ئەوهەوڵانە بێ هودەبوون و  جگەلەوەی زیاتر نەزەریەکەی داروینیان شێواند هاوکات هیچ بەڵگەیەکی زانستی یان نەیسەلماند کە بیردۆزی داروین ڕاست بێت. هەتاک و نوسیویانە داروین نەیگوتووە مرۆڤ لەمەیمونەوە هاتووە بەڵوو ووتوویەتی لەشێوەی مەیمون بووە ، ئەمە هیچ زانستێک وەری ناگرێت و ڕەت دەکرێتەوە چونکە مرۆڤ لەسەرەتاوە بەباشترین شێوە کەخاوەنی ژیری و هەست و عەقڵ بووە هاتۆتە سەرزەوی و دەستی بەوەچە خستنەوە کردووە.
داروین لەوکتێبەیدا  زۆر ساویلکانە باسی ڕەچەڵەکی بوونەکانی کردووە بەتایبەتی مرۆڤ ، کەگەورەترین قسەی ئەوەیە گوایە مرۆڤ لەمەیمونەوە هاتووە .
بەڵام ئەمە هیچ ڕاست نیەو ڕەت دەکرێتەوە ، چونکە ڕاستە زۆرینەی بوونەوەرەکان شێوەیان لەیەک دەچێت ، بەڵام ناتوانین بڵێین ئەمە لەوەوە هاتووەو گەشەی  کردووە ،چونکە ئێمە بەدرێژایی مێژوو وەک چۆن هەموو ئەو بوونەوەرانە دەبینین هەمووکاتێک هەروەک خۆیانن و نەگۆڕاون .
جەلەوەش دەکرێت بڵێین گەربێت و بوونەوەرێک لەبوونەوەرێکی تر پەڕێت ئەوا شێوەی بوونەوەرێکی ترمان دەداتێ ، بەڵگەش بۆئەمە کاتێک ماینێک لەگوێ درێژێک چاک دەکرێت ئەوا ئێسترمان دەداتێ ، بەڵام ناکرێت بڵێین خودی ئەم بوونانە وەهابوونە ،چونکە ئێمە بەڵگەی عەقڵیمان بەدەستەوەیە کەهەموو بووەکان و بوونەوەران لەلایەن خوداوە بۆ  خزمەتی مرۆڤ و ژینگە دروست کراون .
داروین زۆربێ ویژدانانە باسی لەزۆرشت کردووە لەسەر ڕووح لەبەرەکان هەتاک و دەڵێن بەشێک لەوئاژەڵانە قەبارەی جەستەیان بچوک بۆتەوە وەک شێوەی لێک چونی پڵنگ و پشیلە باڵداری بچوک و گەورە ، یا زەرافەو چەندانی تر .

ئەمە بەشێک بوو لەبیرو بۆچون و نەزەریەکەی داروین کەهیچ کات  عەقڵ ئەم بیروبۆچونە وەرناگرێت ، جگەلەوەش ئێمە دەزانین گیان لەبەرێکی وەک دەیناسۆڕان لەسەرزەوی بوونیان نەما بەڵام ناکرێت پێیان بڵێین ئەمانە بچوک بوونەوە، ڕاستە ژینگەو ئاوو هەوا  گۆڕانکاری دروست دەکات بەڵام لێرەدا خۆگونجاندنی بوونەوەرانمان لەبیرنەچێت چونکە هەموو بوونەکان یاڕوح لەبەرەکان لەگەڵ ژینگە خۆی دەگونجێنێت، نەوەک گۆڕانکاری بەسەردابێت لەڕووی قەبارەو شێوازیەوە .

مرۆڤ جیاواز لەڴەڵ ئاژەان خودای گەورە وەهای خوڵقاندووە کەهیچ ئاژەڵێک شێوەو ڕوخسارو لەمرۆڤ نەچیت ، ئەمە جگەلەوەی مرۆڤی تەواو  خاوەنی عەقڵ و ژیری و هەستە.

نوێترین نوسینەکانی هۆشەنگ جاهویی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌