ووڵامێک و ڕەخنەیەک بۆشێرزاد حەسەنی ڕۆمان نوس

وتار/ 13/09/2020 552 جار بینراوە

هۆشەنگ جاهویی

ووڵامێک و ڕەخنەیەک بۆشێرزاد حەسەنی ڕۆمان نوس

هۆشەنگ جاهویی
دەکرێت کەسی نوسەر وەک هەرنوسەرێکی تر لەڕوانگەی بیرووبۆچونەوە بکەوێتە هەڵەوە بەڵام ناکرێت نوسەربیت و دوو لێدوانی یادوو بۆچوونی دژبەیەکت هەبێ ، واتا دوولێدوانی پێچەوانەی یەکتر . لێرەدا شێرزادحەسەنی ڕۆمان نوس لەڕوانگەی بیروبۆچونی سەبارەت بەمرۆڤ یاتاکی کورد لەبارامبەر ژندا   دوولێدوانی دژبەیەکی داوە  ، کەخۆشی بووەتە کارەکتەرێکی سەرەکی واقعەکە.

شێرزاد حەسەن لەشوێنێک دەڵێت :پیاو چەندە بە خۆیەوە بنازێ، لە بەردەم سیحر و جوانیی ژنێکدا ئەو ناز و فیزە دەدۆڕێنێ.

لەشوێنێکی تریدا  هەمان نوسەردەڵێت  ئەگەر ئافرەت دوانزە مەتر قوماش لەخۆی بئاڵێنێ
پیاوی کورد هەر بەڕووتی ئەیبینێ.

لێرەدا ناوبراو  لەجیاتی جارێک سێ جار کەوتۆتە هەڵەوە  جارێک لەسەرئەوەی دوولێدوانی دژبەیەکی داوە  جارێکی تریش کەلەسەرپیاوی کورد دەڵێت : گەرئافرەت دوازدە مەتر قوماش لەخۆی بئاڵێنی هەربەچاوی ڕووتەوە سەیری دەکات .
لێرەدا ئەوا بەتەنیا پیاوی کورد وانیە بەڵکوو هەموو ئەوپیاواناوان کەلەدەرەوەی بازنەی ئایندان ،، جگەلەوەش غەریزەی جنسی لای هەموو مرۆڤێک بوونی هەیە ئەوە  تەنیا لای پیاوی کورد وانیە .

هەڵەی سێ یەمی ناوبراو  لەوەدایە کەدەڵێت  : پیاو چەندە بە خۆیەوە بنازێ، لە بەردەم سیحر و جوانیی ژنێکدا ئەو ناز و فیزە دەدۆڕێنێ.
لێرەدا ناوبراو جارێکی تر دەکەوێتە هەڵەوە  باشە ئەگەر پیاو لەبەردەم سێحروجوانی ژن خۆی پێناگیرێت ئەی گلەیی چی لەپیاوی کورد دەکەی کە لەسەرەوە ئاماژەت پێی داوە ؟

لێرەدا ناوبراو جگەلەوەی بۆجاری سێیەم دەکەوێتە هەڵەوە هاوکات ووتەکەشی ناڕاستە ، چونکە هەمووپیاوێک وانیەو ئەمە تەنیا لای هەندێ پیاوی تایبەتەوە وایە ، چونکە ناکرێت کۆمەڵێک کەس لەگەڵ زۆرینە بگونجێنیت جگەلەوەش خۆشت یارە کەسێکی وەهایت  چونکە زۆرینەی جار  ووتەیەک کاردنەوەی  خودی کەسەکەی بەسەرەوەیە ؟! .

نوێترین نوسینەکانی هۆشەنگ جاهویی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌