ڕەخنەو ووڵامێک بۆ ماکیاڤیلی فەیلەسوف.

وتار/ 10/09/2020 1212 جار بینراوە

هۆشەنگ جاهویی

ڕەخنەو ووڵامێک بۆ ماکیاڤیلی فەیلەسوف.

هۆشەنگ جاهویی
هەرچەندە لەبابەتەکانی ترمدا توانیومانە ووڵامی کۆمەڵێک فەیلەسوفی خۆرئاوایی بدەینەوە بەڵام بەهۆکاری ئەوەی ئەم فەیلەسوفانە لەڕوانگەی خۆیانەوە تێڕوانینی هەڵەیان بۆژیان و مرۆڤەکان هەیە و کەمووکوڕیان زۆرە بۆیە ئێمە جارێکی تر هەوڵماندا  ڕەخنەیان لێ بگرین و ووڵامیشیان بدەینەوە .

ئێمە بالە ماکیاڤیلیەوە دەست پێ بکەین کەنوسینەکانی ئەم فەیلەسوفە زیاتر بۆکەسانی دەستەڵاتدارەو کەسی سیاسیە کەبەناوبانگترین پەرتوکیشی نوسی بەناوی میری ، بابزانین ئەم فەیلەسوفە سەبارەت بەکەسی سیاسی و دەستەڵاتدارەوە ئەڵێت چی و بەبۆچونی ئەو چۆن بێت ؟

ماکیاڤیلی دەڵێت : "ئه‌وشته‌ی که‌ نابێت له سیاسه‌تدا بایه‌خی پێ بدرێت ڕه‌وشته"

لێرەدا  ڕەوشت لای ماکیاڤیلی بێ بەهاترین هەبوونی مرۆڤەو نابێت کەسی سیاسی بایەخی پێ بدات .
دیارە ماکیاڤیلی لەبەرامبەر ئەوقسەیەیدا خۆشی کەسێکی بێ ڕەوشت بووە ،چونکە قسەکردن هەندێ جار کاردانەوەی خودی کەسەکەی لەگەڵە.
بەهەرحاڵ دیارە ڕەوشت بەهاترین کاری مرۆڤە کەتێیدا مەوجودبێت ،چونکە بێ ڕەوشتی خۆی لەخۆیدا بێ بەهابوونی کەسی سیاسی دەردەکات ، یالەسیاسەتدا دەردەکەوێت .
نەبوونی ڕەوشت لەسیاسەتدا ئەوەمان پێدەڵێت لەڕوانگەی تاک و کۆمەڵگادا  بۆسیاسەتکردن بەسەریاندا  نابێت لایەنی ڕەوشت لەبەرچاوبگرین و دەبێت هەمووئەمانە لەوپەڕی بێ ڕەوشتی  دابن ، چونکە خودی قسەکەی ماکیافیلی وامان پێدەڵێت . بەکورتی دەبێت بێ ڕەوشتی سەرمەشقی سیاسەت بێت  و نابێت بەهیچ شێوەیەک لەسیاسەتدا ڕەوشت لەبەرچاوبگیرێت .
بەڵام هەڵەی هەرەگەورەی ماکیاڤیلی ئەوەیە بێ خەیاڵ بووە لەوەی نەوەک هەرلەسیاسەتدا بەڵکوو لەهەموو کارەکانی مرۆڤدا گەر ڕەوشت لەبەرچاونەگرین هەمووشتەکان هەڵەوەشێن ، بچوکترین نمونەئەوەیە گەرلەڕوانگەی سیاسەتەوە ڕەوشتی تاک و کۆمەڵگا لەبەرچاونەگیرێت ئەوا تاک و کۆمەڵگا لەڕێ لادەدەن و ئاکامێکی خراپی لێدەکەوێتەوە وەک ئەوەی کۆمەڵێک ووڵاتی ئەوروپی دەبینین بەهۆی ڕەچاونەکردنی ڕەوشت تاک و کۆمەڵگا چۆن تێک شکێندراون.
جگەلەوەش قسەکەی ماکیافیلی ئەوەشمان پێدەڵێت کەکەسی سیاسی بێڕەوشتیش بێ ئاساییە لەلای چونکە بێ ڕەوشتی یەکێکە لەگوێ مەدەکانی خودی سیاسەتەکە.

ماکیاڤیلی لەشوێنێکی تردا دەڵێت : دەبیت سەرکردە یاسەرۆک عەقڵی ڕێ وی هەبێت بۆفێڵکردن لێیان و عەقڵی سەشی هەبێت بۆ چاوترساندنیان.

لێرەدا  سەرکردە لای ماکیافیلی دەبێت کەسێکی ساختەچی و درۆزن و فێڵبازبێت ئەگەروانەبێت ئەوا ئاکامێکی باشی نابێت و وەک سەرۆکێکی باش هەژمارناکرێت .
لێرەدا گەربەقسەی ماکیافیلی بێت بێ خەیاڵ بووە لەوەی ئەم جۆرە سەرۆکە سەرۆکێک  دەبێت نابێتە جێگای متمانەی خەڵک و هەندێ جار کارەکانی بۆ دیکتاتۆریەت و خۆسەپاندنیش دەڕوات. چونکە عەقڵی سەگ عەقڵێکی خراپەو  نابێت سەرکردە گەل چاوترسایی بکات ، وەک ووتم ئاکامێکی باشی نابێت و ڕەنگە ببێتە هۆکاری هەڵگیرسانی شۆڕش یاتوندووتیژی دژی ئەم جۆرەسەرۆکەی بەم شێوەیە.

چونکە کەسی سەرکردە دەبێت ڕاست گۆبێت بەتایبەتی لەگەڵ گەلەکەی داو کەسایەتیەکی هێمن و گونجاوی هەبێت و بەهۆکاری ڕاست و دروستی یەوەی دەتوانێت سەرنجی گەل ڕاکێشێت .
جەلەوەش ماکیافیلی بەم جۆرە تێڕوانینەیدا  شوێنی یاساشی گرتۆتەوە واتا هەندێ جار  لەژێردەستەڵاتی ئەم جۆرە سەرۆکانەو سیاسەتەدا  یاسا هیچ ڕۆڵێکی نامێنێت و کەسی سەرۆک یاسیاسی لەپێناوهەندێ شتدا لەیاسالادەدات . لێرەدا ماکیافیلی لەهەموو ڕوانگەیەکەوە  کەوتۆتە هەڵەوەو  ئەم بیروبۆچونەی ڕەت دەکرێتەوە.

نوێترین نوسینەکانی هۆشەنگ جاهویی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌