ڕووح چیە؟ یاخود ڕووح لەکوێ یە؟

وتار/ 02/09/2020 1733 جار بینراوە

هۆشەنگ جاهویی

ڕووح چیە؟ یاخود ڕووح لەکوێ یە؟

هۆشەنگ جاهویی
ئەم پرسیارە زۆرجار لەلایەن کەسانێکەوە دەکرێت کەبڕوایان بەخوداو ئاین نیە، یاخود کەسانێک ئەگەرچی لەئاینیشدان بەڵام سەری لێدەرناکەن و ناتوانن ووڵامێکی موتڵەق وەربگرن یاخود ووڵام بدەنەوە .
ئێمەی مرۆڤ لەناوەوەو لەدەرەو خاوەنی پێکهاتەی زۆر سەرنج ڕاکێشین بگرە بەئاژەڵەکانیشەوە واتا مەبەستم هەموو ڕووح لەبەرانە ، ئەوەی ڕووح لەبەرە  لەناوەوە خاوەنی گەلێک شت گەلێک عەجیبی سەرسووڕهێنەرە یەکێک لەوانە ڕووحە . ڕووح لەناو هەموو زیادەوەراندا بوونی هەیە واتا هەموو ئەوانەی ڕووحیان لەبەرە .
گەر لەناوهەموویاندا نمونەی مرۆڤ وەرگرین دەبینین مرۆڤ خاوەن ڕووحەو هەستی پێ دکرێت بەڵام نابیندرێت ، لێرەدا ڕووح ڕۆڵی سەرەکی بوونەکان دەبینێت و هەرگیانێک یالاشەیەک گەر ڕووحی تیانەبێت ناتوانێت بجوڵێت یاهەست بەبوونی بکەین !
ئێمە بۆئەوەی باشتر ڕووح بناسین یالەبوونی دڵنیابین دەبێت نموونەمان بۆی هەبێت گەربمانەوێت ووڵامێکی مووتڵەقمان بۆی هەبێت ، لێرەدا  ئێمە هەڵوێستە لەسەر نمونەیەکی جوان دەکەین کەهاوشێوەی ڕووح ڕۆڵی خۆی دەگێڕێت .
بۆنمونە ( کارەبا ) کارەبا لێک چووی هەمان شتە لەگەڵ ڕووح .
چۆن ؟
ئێمە گەر یەکێک لەئامێرەکانی کارەبا وەربگرین وەک مووبەڕیدە یاهەرئامێرێکی تر ، دەبینین مووبەڕیدە یافێنک کەرەوەکە گەربێت و کارەبای لەسەرنەبێت هیچ کارناکات یاخود هیچ هەست بەکارکردنی ناکەین ، بەڵام گەبێت و کارەبای بخەینەسەر دەبینین ئامێرەکە دەست دەکات بەکارکردن و دەکەوێتە جوڵە  لێرەدا  خودی  ( کارەبا ) هەمان شتە لەگەڵ ڕووح  چونکە ئێمە کاتێک هەست بەبوونی کارەبادەکەین  کە دڵنیابین لەهەبوونی و کارپێکردنی ئامێرەکە  ، جگەلەوەش ئێمە ناتوانین کارەبا ببینین   بەڵام  دڵنیاین لەهەبوونی کە بەڵێ کارەبا بوونی هەیە بەڵام ناتوانین بیبینین ! . لێرەدا  ئەوئامێرە کارەبایە واتا فێنک کەرەوەکە  هەمان لێک چووی مرۆڤە یاگیاندارێکە ، کاتێک ڕووحی لەبەرە  ئێمە هەست بەهەبوونی ڕووحەکە دەکەین بەمەرجێک ئەوکاتەی مرۆڤەکە لەجوڵەدابێت ، بەڵام کاتێک لەجوڵە کەوت ئەوا  خودی نەمانی ڕووحەکەیە کەلەجەستەی دەچێتە دەرەوە ، لێرەدا  ئەوەی بۆمان ڕوون بوویەوە  کارەباو  ڕووح  هەمان نموونەی یەک شتن یالێکچووی یەک شتن .
لێرەدا ئەوەی فێربووین ئەوەیە بەڵێ ڕووح بوونی هەیەو وەک چۆن  کارەبا لەسەرچاوەیەکەوە بۆمان دێت و دوایش لەخودی سەرچاوەکە دەبڕێت و نامێنێت  هەبوونی خوداش بەمجۆرەیە  کەگیانی پێداین و هەست بەهەبوونمان دەکەین ،کاتێکیش ڕووحمان وەبەردانەما هەموو جوڵەو کاروکردەوەکانمان  وەک ئامێرێکی خەزن کردن یامیمۆریەک  وایەو  لەدوای مردمان پیشانمان دەدرێتەوە.
جگەلەوەش هەرچەندە پەیوەندی بەباسەکەمانەوە نیە بەڵام وەک زانیاریەک ئەمە بزانن باشە . هەرزانایەک و بیردۆزێک کاتێک داهێنان دەکات یا زانستێک دەدۆزێتەوە ئەوا لەلایەن خودی خوداوەیە کەپێی دەدات یاپێی دەبەخشێت ، ئەمەش وەک تاقیکردنەوەیە بۆخودی کەسەکە کەئاخۆ ئەو زانستەی خوداپێی داوە  بۆشتی چاک بەکاری دێنێت یاخود بۆکاری خراب ؟ لێرەدا زانست بەخشین لەلایەن خوداوە هەمان بەخشینە وەک سەروەتوو سامان ، چونکە خودا دەشمان داتێ و لێشمان دەستێنێتەوە .

نوێترین نوسینەکانی هۆشەنگ جاهویی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌