کەسایەتی فەیلەسوف لەناو کۆمەڵگای کوردی

وتار/ 30/08/2020 1258 جار بینراوە

هۆشەنگ جاهویی

کەسایەتی فەیلەسوف لەناو کۆمەڵگای کوردی
هۆشەنگ جاهویی
فەیلەسوف واتا گەیشتن بەلوتکە یاخود بوون بەباڵا ، یا گەیشتن بە کڵۆپکی ژیرایەتی تەواو ، بەڵام لێرەدا تەنیا ئەو فەیلەسوفانە دەگرێتەوە کەلەگەڵ هەبوونی خۆیاندا لەسەر حەقیقەتی مووتڵەق بن ، چونکە مەرج نیە ئەوەی هەموو فەیلەسوفان دەیڵێن ڕاستی بێت ،بەڵام مەرجە هەموو  فەیلەسوفێک ڕاست گۆبێت .  فەیلەسوف خاوەنی سروشت و خاسیەتی خۆی هەیەو لەڕوانگەی بوونی تایبەتی خۆیانەوە جیاوازن ، ئەمە هەرچەندە سروشتی هەموو مرۆڤێکە نەوەک بەتەنیا فەیلەسووفان بەڵام ئێمە بەتەنیا قسەکردنمانە لەسەر خودی کەسایەتی فەیلەسووفە،
هەرچەندە لەهەموو کۆمەڵگاکانداو لەهەموو  سەردەمێکدا نەوەک بەتەنیا فەیلەسوفان بەڵکو بگرە خودی پێغەمبەرانیش لەکۆمەڵگاکەی خۆیاندا  ڕووبەڕووی ئازاری جەستەیی و دەرونی بوونەتەوە ، فەیلەسوفانیش ڕەنگە ڕووبەڕووی هەمان شت بووبنەوەو بەدەرنەووبن لەمە ، بەڵام ڕووبەڕووبونەوەکان لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازبووەو  ڕەنگە زیاتر ئازاری دەرونی لێکەوتبێتەوەو ئەمەش بووەتە لەهەست دانی کەسایەتی فەیلەسوف . لەکۆمەڵگای ئێمەشدا ڕەنگە هەمان شت دووبارە بوبێتەوەو ڕۆژانە هەستی پێ دەکەین ، هەرچەندە ئێمە وەک نەتەوەی کورد  لەکۆمەڵگاکەماندا خاوەنی چەند یاچەندان کەسایەتی فەیلەسوف بین ، بەڵام ڕەنگە کۆمەڵگاو دەستەڵات و کەسایەتیەکانی تر هەموو ئەمانە نەناسێت و ڕەنگە چەند کەسێک بناسێت ، ئەمەش هۆکارەکەی بۆ ئاست نزمی میدیاکانی ڕاگەیاندن دەگەڕێتەوە  کەتائێستا نەیانتوانیوە یا بەئەنقەست نەیانویستووە کەسایەتی خودی فەیلەسوف بناسێنن و سودی لێوەرگرن و  بەدەریان بخەن .
 لەووڵاتانی تردا ئەگەرچی لەکۆندا ڕەنگە بەهۆکاری دواکەوتویی ئەوسای خۆیان و نەبوونی میدیا لەچاوئێستادا ڕەنگە کەسایەتی فەیلەسوف  ئازاری دەرونی درابێت بەڵام ئێستا سەردەم گۆڕاوەو  وەک دەبینین کەسایەتی فەیلەسووف لەناوکۆمەڵگاو میدیایی دا  خاوەن کەسایەتی خۆیانن و  ڕێزلەبونیان دەگیرێت و  ناوەناوە  لەمیدیاو بابەتی خۆیاندا دەردەکەون و  خاوەن خۆیانن . بەڵام لەکۆمەڵگای ئێمەدا وەک دەبینین کارەکان پێچەوانەن ، چونکە نەیانتوانیوە کەسایەتی فەیلەسوف وەک خۆی بناسێنن ، هەرچەندە کەسایەتی فەیلەسوف بەنوسین و گوتە دەناسرێت و هەستی پێ دەکرێت بەڵام ڕەنگە ئەم هەست پێ کردنەو ناسینەی لەلایەن چەندکەسێکەوە بێت نەوەک لەلایەن خودی هەموو کۆمەڵگاو کەسایەتیەکان ،چونکە وەک ووتم میدیای ئێمە میدیایەکی نەخۆشەو جابەهەرهۆکارێکەوە بوبێت لەم باسەدا غیاب بووە. لەکۆمەڵگای ئێمەدا کەدەڵێم کۆمەڵگای ئێمە ئەوا مەبەستم گشت کۆمەڵگایە بەسەرجەم لایەن و کەسایەتی و دەستەڵات و گەورەوبچوکی هەمووکۆمەڵگایە ،
بەهەرحاڵ ، ئێمە گەر لەکۆمەڵگای خۆماندا یەکێک لەم کەسایەتیانە  بەنموونە وەربگرین وەک ( د. فەرهاد پیرباڵ ) هەرچەندە دیارنیە لەلام فەیلەسوفە یاخودنا چونکە نەمبینیوە خاوەن فەلسەفەی خۆی بێت و فەیلەسوف دەبێت فەلسەفەی خۆی هەبێت ئەوکات پێی دەگوترێت فەیلەسوف ،، هەندێ جار مەرجیش نیە وابێت چونکە فەلسە فە کۆتایی پێ هات.
 بەهەرحاڵ  ، دەبینین ڕۆژانە  فەرهاد پیرباڵ  ڕووبەڕووی چەندان گوشاری دەرونی و بەڵکو بگرە زۆرجاریش ئازاری جەستەیی بوەتەوە ،جالەلایەن هەرکەسێک و چەندکەسانێکی پێگەی کۆمەڵگاوەبێت یا سەربەلایەناکان بێت ، بەهەرحاڵ ئەمە هزر پوچی و عەقڵ فاشیلی خودی ئەمانە دردەخات  چونکە ئەمە جگەلە پێناسەکردنی خۆیانە بەم جۆرە هەروەها  ئەم کارانە دەست نیشانکردنی یادەرکەوتنی عەقڵی خۆیانە وەک خۆی .
جگەلەوەش زۆرجار دەبینین کەسێکی وەک فەرهاد پیرباڵ کاتێک دەزگا ڕاگەیاندنەکان دەیانەوێت چاوپێکەوتنی لەگەڵ بکەن دەبینین بانگ هێشتی سەرشاشەی تیڤی دەکرێت ، بەڵام ناشارەزایی و ناکارامەیی کەسی پێشکەش کار والەناوبراودەکات  هەڵچێت و زۆرجاریش دەست بەجنێودان بکات ،کەزۆرجار ئەم جۆرە دەربڕینانەی ناوبراو والەکۆمەڵگاو بینەران دەکات پێی بگوترێت شێت .
لێرەدا بەخوێندنەوەی ئێمە  دەزگای میدیاکان کاتێک بانگ هێشتی کەسێکی وەک  فەرهادپیرباڵ دەکات چەندان هۆکاری لەپاڵە  کەدەیەوێت بەم جۆرە پێشکەش کارانە لەخودی کەسایەتی فەرهاد پیرباڵ بدات و لەکەداری بکات .
جگەلەوەش وەک باسم کرد  کەسایەتی هەندێ فەیلەسوف لەگەڵ کەسایەتیەکی تر جیاوازە چونکە بۆهەمووشتێک وەک جوڵەو قسەکردنی لایەنی بەرامبەر و جۆری پسیارکردنی ناشایستەی پێشکەشکار  زۆرجار والەکەسایەتی فەیلەسوف دەکات لەبەردەمیدا کاردانەوەی هەبێت چوانکە  خودی فەیلەسوف  لەهەموو پسیارێکدا  دەبێت قوڵبێت   ، هەرچەندە دەکرێت  ڵێرەدا  خودی فەیلەسووف لەکاتی ووڵامدانەوەی هەرپسیارێکدا  هەڵنەچێت و وەها ووڵامی بداتەوە  کەسی بەرمبەر یاپێشکەشکارەکە شەرمەزاربکات ، چونکە دەربڕین و ووڵامدانەوە  بۆهەمووشتێک هونەری خۆی هەیە ، بەڵام کەسایەتی فەرهاد  کەسایەتیەکی سەربەخۆی هەیەو  دەبێت ئەوە بزانین ناوبراو  کەسێکی مەیدانیە .
لێرەدا  پسیاری ناشایستەو  بێتوانایی هەندێ جار دەبێتە قبوڵنەکردنی ، زۆرجار ئەم  جۆرە ناشایستەیەو  بێتوانایی خودی پێشکەش کار والە  فەرهاد پیرباڵ دەکات  هەڵچێت و بەجۆرێکی نایاسایی ناوەوەی خۆی دەرببڕێت . چونکە خودی بانگهێشتنەکە جۆراوجۆرە  ئایا دەتەوێت سود لەدەربڕینی فەیلەسوف وەربگریت ؟ یادەتەوێت بەمجۆرە دەربڕینە مناڵانەیە پسیاربخەیتە بەردەم  فەیلەسوفێک بۆئەوەی بەم جۆرە لەکەداری بکەی ؟
لێرەدا ئەوەی ووڵاموو پسیارە جەوهەریەکەیە ئەوەیە  بتەوێت یانەتەوێت کەسایەتی فەیلەسوف  کەسایەتیەکی سەربەخۆی هەیە و ئەوکەسەی بیەوێت لەگەڵی دانیشێت یاچاوپێکەوتنی لەگەڵ بکات دەبێت کەسێکی شایستەبێت و لانی کەم کەسایەتیەکی فکری بێت و  بەئەدەبانەوە  پسیاری خۆی ئاراستەبکات ، چونکە شێوازی پسیارکردن چەندان جۆری جیاوازی هەیەو ڕەنگە یەک جۆرپرسیار کردن بەچەندان چۆر دەرێتە بەردەم لایەنی بەرامبەر  بەڵام شێوازی دەربڕین و کاتی دەربڕینی پسیارەکە هونەری خۆی دەوێت .
جگەلەوەش  کاتێک پێشکەشکارێک یا کەناڵێک بیەوێت چاوپێکەوتن لەگەڵ فەیلەسوفێک ئەنجامبدات  دەبێت کەشێکی ئارامی بۆدروست
جگەلەوەش  کاتێک پێشکەشکارێک یا کەناڵێک بیەوێت چاوپێکەوتن لەگەڵ فەیلەسوفێک ئەنجامبدات  دەبێت کەشێکی ئارامی بۆدروست بکرێت و بتواندرێت سوودی لێوە ببینی نەوەک  کارەکان هەمووی پێچەوانەبن.
 لێرەدا ئەوەی گرنگە باس بکرێت ئەوەیە  ئێمەش وەک نەتەوەی کورد خاوەن فەلسەفەو فەیلەسوفی خۆمانین هەرچەندە کەسایەتی فەیلەسوف  دەبێت جیهانی بێت نەوەک خۆی بۆئاستی نەتەوەیەک بچوک بکرێتەوە ، بەڵام ئەوەی گرنگە فەیلەسوف دەبێت بناسرێت و نابێت بەهیچ شێوازێک لەکەداربکرێت یا بتانەوێت لەهەست و دەرونی بدەن چونکە دەبێت ئەوەتان لەبەرچاوبێت هەموو ئەوجۆرە چاوپێکەوتنانەو بەوجۆرە نایاسایانەی هەڵسوکەوت لەگەڵ کەسایەتیەکی فەیلەسوف دەکرێت بۆهەتاهەتایی دەبێتە ئەرشیفی خودی میدیاکەو  خودی پێشکەش کارەکەو  خەڵکانی تر . لێرەدا  لەشەرمەزاربوونیان زیار هیچ شتێکی تریان بۆنامێنێتەوە چ جای ئەوەی  بڵێن ئەم نەتەوەیە بەمجۆرە ڕێزی لەفەیلەسووفی خۆی گرتووە ، ئەمە جگەلەوەی  کاتێک بەزیندوویی فەیلەسوفیان لەناودا بوونی هەیە کەچی  نەیانتوانی بەزیندویی بیناسێنن  یاسودی لێوەرگرن ، کاتێکیش لەدوای ماڵ ئاوایی لەژیانیدا  ڕەنگە بەبیریان بێتەوە  یابەبەرگوێچکەیان کەوێت ئەمەی کۆچی دوایی کرد فەیلەسوف بوو ، لێرەدا  ئەوەی بۆمان دەردەکەوێت  ناشارەزایی میدیای ئێمەو  پێشکەش کارەکان و  خودی بەڕێوەبەری میدیاکانە چونکە  میدیا  تاکە سەرچاوەی هەموو  خزمەتیێکە بۆ  ئینسانەکان گەرمەبەستیان بێت بەتایبەتی  بۆخودی کەسایەتی فەیلەسووف.

نوێترین نوسینەکانی هۆشەنگ جاهویی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌