نەخۆشکەوتنی کەسانی خۆپیشاندەر
وتار/
25/08/2020
504 جار بینراوە
هۆشەنگ جاهویی
نەخۆشکەوتنی کەسانی خۆپیشاندەر
هۆشەنگ جاهویی
خۆپیشاندان مافێکی ڕوای ئەوکۆمەڵەیە
کەهەڵدەستن بەخۆپیشاندان بەمەبەستی ناڕەزایی دەربڕین بۆداواکاریەکانیان. ئەمە شتێکی
سروشتی داواکاری خەڵکە ، بەڵام ئەوەی بووەتە نەخۆش کەوتنی کەسانی خۆپیشاندەران ئەوەیە
کاتێک دەیانەوێت خۆپپیشاندان بکەن ئەوان تەڕوو وشک بەیەکەوە دەسووتێنن ،کەماوەی چەند
ساڵێکە ئاراستەی خۆپیشاندانەکان گۆڕاوەو لەلایەن کەسانی نەخۆشەوە ئاراستەکان پێچەوانە دەبنەوە .
دەکرێت و شتێکی ئاساییە کەسانی خۆپیشاندەر لەکاتی خۆپیشاندان و ناڕەزایی دەربڕیندا حەماسەت بیانگرێت و ئەم حەماسەتە پەلکێشی
زۆرشتیان بکات ، بەڵام لەونێوەندەدا ئەگەرچی
حەماسەت دەیانگرێت بەڵام دەروون نەخۆشیانە پەلاماری زۆرشت دەدەن کەهیچ پەیوەندیان بەو بەرپرسیارەتیە
نیە کەبووتە توڕەکردنی کەسانی خۆپیشاندەر ، وەک پەلاماردان و سووتانی ئەوبارەگا حیزبیانەی
کەهیچ پەیوەندیان بە دروست کردنی دۆخێکی وەهانالەبارنیە کەلەلایەن دەستەڵاتەوە ناتواندرێت داواکاریەکانی خەڵک جێ بەجێ بکات .
دەکرێت ئەوحیزب و لایەنانە زۆرجار بۆ داواکاریەکانی ئەوخەڵکە لەگەڵ دەستەڵات یا لایەنەکانی
ناودەستەڵات بکەوێتە سەنگەرەوە، کەچی لەلایەن خودی خۆپیشاندەرانەوە پەلاماری بارەگاکانی ئەولایەنەش دەدرێت کەهەمیشە
لەسەرداواکاریەکانی خەڵک چوەتە سەنگەر لەدژی
دەستەڵات .
دەکرێت لێرەدا بەهۆی ئاراستە گۆڕینی کۆمەڵی خۆپیشاندەران چەندان
خاڵی لاوازیان نیشان بدەین ، خۆپیشاندەران کەناتوانن ڕاستەوخۆ پەیامیان بگەیەنە کەسانی بەرپرسیارو کاری وەهابکەن خۆپیشاندانەکانیان کاری گەری هەبێت بۆیە لێرەدا پەرچە کردار دروستەکەن ئەمە وەک ئەوە وایە بکەویتە سەنگەر لەدژی ئەوانەی کەلەگەڵتا لەسەنگەرن . ئەمە نەخۆشیەکە
کەماوەی چەندساڵێکە پەڕیوەتە کەسانی خۆپیشاندەرەوە .
جابۆئەوەی کەسانی خۆپیشاندەر بتوانن ناڕەزایەتیەکانیان کاری گەری هەبێت دەبێت ڕوولەوکەس و لایەن و دەستەڵاتە بکەن
کە هۆکارن بۆ دروست کردنی دۆخێکی لەوبارە کەبوونەتە هۆکاری ناڕەزایی دەربڕین . جگەلەوەش
ئەم ئاراستە گۆڕینەو پەلاماردانی ئەوبارەگا
لایەنانەی کەهاپەیمانی خۆپیشاندانەکانن ئەوەیە خاڵی لاوازی خۆپیشاندەران دەرەخات ،
کەبەو کارەیان دەبێتە هۆکاری ئەوەی خۆپیشاندانەکانیان جگە لەماندووبوونیان و کات کوشتن و بەفیڕۆدان هیچ
کاری گەری لەسەر خودی لایەنی پەیوەندی داروو دەستەڵات دروست نەکات ، چونکە خۆپیشاندانێکی
لەوجۆرە بێ هوودەو هیوایەو هیچ ئەنجامێکی
نابێت . چونکە گەربتەوێت خۆپیشاندان ئەنجامی هەبێت ئەوا دەبێت تەنیا ڕوولەولایەنە
پەیوەندی دارانەوە بکەی کە بەرپرسیاری دۆخەکەن ، جگەلەوەش گەربتەوێت هەموو ئەمانە
ئەنجامی هەبێت ئەوا نابێت بەهیچ شێوەیەک ترست لەلایەنی پەیوەندی دارهەبێت و دەبێت
بەشێوەیەکی دیار ڕووت لەوبێت .
نوێترین نوسینەکانی هۆشەنگ جاهویی
-
هۆشەنگ جاهویی
22/08/2022
-
هۆشەنگ جاهویی
15/08/2022
-
هۆشەنگ جاهویی
13/08/2022
-
هۆشەنگ جاهویی
07/08/2022
-
هۆشەنگ جاهویی
28/06/2021
-
هۆشەنگ جاهویی
23/06/2021