فەلسەفەی مرۆڤایەتی بۆ ئاین و دەرەوەی ئاین/بەشی کۆتایی
وتار/
20/08/2020
1231 جار بینراوە
هۆشەنگ جاهویی
فەلسەفەی مرۆڤایەتی بۆ ئاین و دەرەوەی ئاین/بەشی کۆتایی
هۆشەنگ جاهویی
لێرەدا فەلسەفەی ئاین چۆن ڕێک دەخرێت ؟ چۆن دەتوانین ئەو ووڵاتانەی
یائەو کۆمەڵگانەی کەزۆرینەی پێکهاتەکانیان سەربەئاینی ئیسلامن دەستەڵاتێکی ئاینیان
هەبێت ؟
لێرەدا پێش ئەوەی بێمە سەرخودی باسەکە دەکرێت بەکورتی باسی لاوازی و
بێهێزی خۆرهەڵاتی ناوین بکەین لەچاو ووڵاتانی تری جیهان ، ئێمە لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا
یالەخۆرهەڵاتی ناویندا دەبینین چۆن خودی ئەودەوڵەتانە لەکۆمەڵێک
ڕوانگەوە لاوازی و بێ هێزیان پێوەدیارە تائێستاشی لەکەڵ بێت بوونەتە ژێردەستەی کۆمەڵێک
ووڵاتی زلهێزی جیهانیەوەو لەڕوانگەی
ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتیەوە داڕماون
، چونکە خودی دەستەڵاتەکەیان چ جای ئەوەی
دەستەمۆی ووڵاتانی ترن هاوکات لەژێر ڕکێفی دەستەڵاتەکەیاندا کۆمەڵگاکەیان لەوپەڕی لادان و بێ سەروبەریدان ، چونکە گەرخودی کۆمەڵگا ئاین دەستەڵاتی نەبێت ئەوا هەمیشە پایەکانی
لڕوانگەی ئەخڵاقیەوە هەڵدەوەشێن وەک ئێستا کەدەیبینین. بۆیە دەبێت خۆرهەڵاتی ناوین
سەرجەمی دەوڵەتەکانی بکەونە ژێر ڕکێفی ئاینی ئیسلامەوەو دەستەڵاتێکی ئیسلامیان
هەبێت و کاری بۆبکرێت چونکە هەرکارێک بتەوێت ئەنجامی هەبێت یا بتەوێت بێتە کایەوە
دەبێت تێکۆشانی بۆبکرێت ، هەرچەندە کارەکان ئەگەر یەکجار قورسیش بن . ئێمە لەناو
هەموو ئەو کۆمەڵگاو ووڵاتانەی ڕێژەی زۆرینەیان ئیسلامن دەکرێت حیزب و گروپی ئاینی بوونیان هەبێت هەموو
ئەوانە بێ جیاوازی کاربۆ دامەزراوەیەکی وەهابکەن ، جگەلەوەش کۆمەڵگای نێودەوڵەتی
یا هەرڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی دەبێت دان بەم حەقیقەتە دابنێت ، خۆئەگەر خۆشی
هاوکاری نەکات ئەوانابێت بەهیچ شێوەیەک ڕێگری لەکارێکی وەهابکات ، چونکە ڕێگری
دەچێتە خانەی نامرۆڤانەوەو لەدادپەروەری و مافی مرۆڤایەتی بدەردەبێت
،جگەلەوەش لەو دیموکراسیەشدا یەک ناگرێتەوە کەخۆیان بڕوایان پێانە.
لێرەدا هەموو ئەو ووڵاتانە دەگرێتەوە کەزۆرنەیان دەکەونە خۆرهەڵاتی
ناوین یا خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەکرێت لێرەدا گروپە ئاینیەکان بۆ دامەزراوەیەکی وەها بەهیچ شێوەیەک بیرلە بەکارهێنانی
هێزنەکرێتەوە چونکە دەکرێت بەڕێگایەکی مەدەنیانە ئەم مافە حەقیقیە بەدەست بهێندرێت
و بێتە کایەوە ، هەرچەندە لەئیسلامدا بۆ
داکۆکی کردن و ماف وەرگرتن هەردوو ڕێگابوونی هەیە وەک ڕێگای جیهادوو ڕێگای
مەدەنیانە بەڵام دەکرێت هەموو ئەمانە بەڕێگایەکی مەدەنیانە بێتە کایەوە .چوکە
ڕێگای مەدەنیانە لەپێش هەمووشتێکەوەیە ، بەمەرجێک لایەنی بەرامبەر هەووڵی هیچ
لەمپەرێک لەدژیدا نەدات ، چونکە هەوڵی توندووتیژی دەکرێت ئەنجامەکەی بۆهیچ لایەک
باش نەبێت .چونکە نمونەی ئەوە بەتوندووتیژی ئەنجامێکی باشی نابێت بۆهیچ لایەک ئەگەرچی لەڕابردوودا
نمونەمان بۆئەوە زۆرە.
دەوڵەتی مەزن .
لێرەدا دەکرێت لەئەنجامی
دروست بوونی هەموو ئەوکۆمەڵگایانەی کەدەستەڵاتێکی ئاینیان هەیە بکەونە ژێرڕکێفی
دەوڵەتی مەزن یاخود خەلافەتی مەزن و لەڕوانگەی ئابووری و کۆمەڵایەتی و ساسی دا یەکسان و هاوبەشبن . لێرەدا
خۆرهەڵاتی ناوەڕاست چیتر ئەو قەوارەیە نابێت کەوەک ئێستا بێ هێزوو لاوازبێت لەچاو
دەوڵەتانی ئەوروپاو ووڵاتە زلهێزەکانی
جیهاندا . هەموو ئەو دەوڵەتانەی خۆرهەڵاتی ناوین لەژێردەستەڵاتی ئایندا یەکانگیربن و بەچەسپاندنی بەرنامەکانی
ئیسلام هەموو کۆمەڵگاکان لەڕوانگەی سیاسی
و ئابووری و کۆمەڵایەتیەوە حەساوەبن و ببنە دەوڵەتێکی بەهێزوو پێشکەووتوو لەهەموو
ڕوویەکەوە .
ئێمە نامانەوێت بەدرێژی باسی چۆنیەتی دەوڵەت و کۆمەڵگاو بەرنامەکانی
بکەین چونکە زۆردەخوازێت و تەنیا باسی خاڵە گرنکەکانی دەکەین. هەموو ئەو ئاینانەی
دەکەونە ژێردەستەڵاتیان مافیان پێشێل نەکرێت و ئازادانە ئاینی خۆیان بکەن
بەمەرجێک کێشەیان بۆ خودی ئیسلا م و ووڵاتەکەیان نەبێت .
هەروەها هەردەوڵەتێکی لەوجۆرە ئەندامە لەناو دەوڵەتی مەزنداو دەبێت لەڕوانگەی کۆمەڵایەتی و ساسی و ئابوری و سەربازی هاوکاری تەواوی
دەوڵەتە ئەندامەکان بکات و لەهەموو ڕوانگەیەکەوە هاوکاربێت. بەکورتی هەموو دەوڵەتانی
خۆرهەڵاتی ناوین دەبێت ببن بەئەندامی دەوڵەتانی یەکگرتوو .
لێرەدا هەموو ئەودەوڵەتانە لەهەموو ڕوانکەیەکەوە دەبێت هانبدرێن کەخۆیان خاوەنی هەموو پێداویستیەکانی مرۆڤ پبکەنەوەو پێویستیان بەووڵاتانی
دەرەوە نەبێت ، بەڵکوو دەبێت ووڵاتانی دەرەوە پێویستیان بە ئەوان هەبێت بەتایبەتی
لەڕوانگەی بازرگانیەوە ، جگەلەوەش دەبێت لەڕوانگەی زانسیەوە پێش بکەون و هاندانی زانسیتی بوونی هەبێت ، کەدەڵێم
زانسیتی ئەوا سەرجەم بوارەکانی زانست .
وەک باسم کرد بەدامەزاوەیەکی وەها خۆرهەڵاتی ناوین لەسەرجەم ڕووەوە
دەبوژێتەوەو دەکەوێتە پێش قاڕەکانی تری
جیهان یا دەوڵەتانی تری جیهان و لەوپەڕی پێشکەوتندا دەبێت و چیتر ئەو خۆرهەڵاتە
نابێت کەئێستا بوونی هەیە و سەرجەمی دەوڵەتەکانی دەبوژێنەوەو چیتر ئەودەوڵەتانە
نابن کەوەک ئێستابوونیان هەیەو لەناوخۆو دەرەوەدا لاوازوو بێهێزوو کرچ و کاڵن و
گەر ئەم کۆتا فەلسەفەیە بێتە کایەوە چیتر خۆرهەڵاتی ناوین ناکەوێتە ژێردەستی
دەوڵەتانی ترو ڕەنگە بۆئەبەد لەناوخۆیدا توشی سەرکردەیەکی خوێن
مژوو یا شەڕووشۆڕی ترنەبێتەوە کەزۆرجار لەناوخۆی دەوڵەتێک ڕوودەدات ، یا بەهۆی
توندووتیژی ڕێکخراوێک ڕوودەدات .
نوێترین نوسینەکانی هۆشەنگ جاهویی
-
هۆشەنگ جاهویی
22/08/2022
-
هۆشەنگ جاهویی
15/08/2022
-
هۆشەنگ جاهویی
13/08/2022
-
هۆشەنگ جاهویی
07/08/2022
-
هۆشەنگ جاهویی
28/06/2021
-
هۆشەنگ جاهویی
23/06/2021