یاسای میدیای ئەلکتڕۆنی داوێک بۆ ڕۆژنامەنووسان و دەنگی ئازاد!

وتار/ 16/08/2020 621 جار بینراوە

هەردی محه‌مه‌د

یاسای میدیای ئەلکتڕۆنی داوێک بۆ ڕۆژنامەنووسان و دەنگی ئازاد!

هەردی محمد
مانگی تەمووزی ۲۰۲۰ پڕۆژە یاسای میدیای ئەلکتڕۆنی گەیشتە پەڕلەمان و خوێندنەوەی یەکەمی بۆکرا ، بەمەش خەونێکی تری دەسەڵات هاتەدی چونکە ئەوەی دەسەڵات لێی ئەترسێت قەڵەمی ڕۆژنامەنووس و قسەکانی ناو سۆشیال میدیایە ! نەک چەک و هێز ئەم دەسەڵاتە باش ئەزانێ چۆن هێزەچەکدارەکانی ڕاگرتوە بەبێ موچە و بۆمانەوەی خۆی بەکاریان دێنێت ، وە ئەوان دەمێک بوو
داخ لەدڵ بوون تا یاسایەکی لەم جۆرە بێنەپەرلەمان و
یاسا کۆنەکەی ڕۆژنامەنووسان ئەرزشی نەمێێت ! کەتاڕادەیەک ئازادی بەڕۆژنامەنووسان دابوو ،بەڵام ئەم
یاسا تازە کەلەلایەن دوو ڕاوێژکاری بن دیوارەوە نوسراوە لەلیژنەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵێک پەرلەمانتاری بێ ئاگا واژۆیان کردوە و تەواو بەدڵی دەسەڵاتە تا پەسەندکردنی ناوەستێت و وەکو باقی ئەویاسایانەی کەلەبەرژەوەندیانە بەزۆرینە تێدەپەڕێت ، کشانەوەی ئیمزا و قسەی ئێستا هیچ سودێکی نیە! چونکە هەرچی لیژنە هەستیارەکانی پەرلەمانە نیوە زاید یەکی بەدەسەت پارتی و کەمینەکانی خۆیەتی بەئاسانی ئەتوانێت ڕاپۆرت ئامادەبکەن و خوێدنەوەی دوەمی بۆبکەن و لەناوهۆڵی پەرلەمانیش بەزۆرینە پەسەندی بکەن! ئەم کارەش بە پلان کراوە بۆ کپکردنی دەنگی ئازاد و داوێکە بۆ ڕۆژنامەنووسان چونکە ئەتوانن لەسەرپۆستێک یان کۆمێنتێک لەدژی دەسەڵات بەیاسای تیرۆر مامەڵەت لەگەڵ بکەن و ماوەی ۱٥ ساڵ زیندانت کەن ! وەکو باقی ئەو دەوڵەتە دیکتاتۆرانەی دونیا کە هەموو کارێک دەکەن لەپێناو مانەوەیان ،تاکە ڕێگا کەبتوانێت ڕایبگرێت فشاری خەڵک و ڕۆژنامەنووسانە و گەیاندنی مەترسیەکانی ئەم پڕۆژە یاسایەیە لەڕێگەی ڕێکخراوە جیهانیەکان بۆ وەستانی..

نوێترین نوسینەکانی هەردی محه‌مه‌د

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌