کــــێ درۆ دەکـــــات ؟!

وتار/ 08/08/2020 703 جار بینراوە

هەردی محه‌مه‌د

کــــێ درۆ دەکـــــات ؟!

 
پیرەمێردی شاعیر دەڵێت:
"درۆزن زانی درۆی سـەرئەگرێ
پێی ڕادێ ئیتر شـەرم نایگرێ "
ئەگەر دەسەڵات شەرمنایگرێ گەلەکەمانە درۆکەی ڕادەگرێ
ئەوترێت پەتی درۆ کورتە ئـــەم وتەیە دەسەڵاتی کــوردی ناگرێتەوە تا خاوەنی ئەم گەلەبین ! وازانیمان ئەم دەسەڵاتە شەرمی نەماوە بەدرێژایی تەمەنی درۆدەکات و ڕاهاتوە و شەرمنایگرێ! سیاسیەکان هەمیشە درۆ ئەکەن تادەگەن بەدەسەڵات ئەگەر دوای گەیشتنە دەسەڵات بـــەردەوام
بوون لەدرۆ دوبارە هاتنەوە دەسەڵات کێ بەرپرسیارە لەم دۆخە ؟
" عمر کڵۆڵ ئەڵێت باڕۆژی هەڵبژاردن بێت ئەوکات ئەزانی ئەم وڵاتە چەند کەری تیایە! "
ئەمە بێ ڕێزی نیە قسەکەی زۆرتەواوە ، خوای گەورە بۆیە عاقڵی داوە بەمرۆڤ تابەکاری بهێنێت ، ئەگەر ئەم دەسەڵاتە درۆزنە واچارەگەسەدەیەکە بەدرۆ ڕاوەستاوە چەندین هەڵبژاردن کراوە بۆچی هەرئەمانە حکوم دەکەن و دەنگیان پێ ئەدەنەوە ، کەوایە خۆمانین درۆ ئەکەین لەگەڵ خۆمان ڕاستگۆنین ئەوانەمان بەهەموو خەراپەکانیانەوە قبوڵ کردۆتەوە ،کەوایە تۆی فەرمانبەر و پێشمەرگە کەنازانی موچەی مانگی داهاتوت چەندە و کەی وەری دەگریت! تۆی دوکاندار کەکرێی دوکانەکەت بۆنادرێ ، تۆی کرێکار کەڕۆژە ئێشێکت بۆنەماوە ، تۆی دەرچوی زانکۆ کەدانەمەزراویت !
تۆی جوتیار کە بەرهەمەکەت ساغ نابێتەوە لەبازاڕ،
هەموان درۆ دەکەین دەسەڵاتێکمان هەڵبژاردوە بەکاڵای خۆمان ، تازە بەرپرسێکی ئەم دەسەڵاتە بەڕونی وتی ئەوەی ئەم حکومەتەی ڕاگرتوە پشودرێژی فەرمانبەران و خەڵکە چونکە ئەمانە ئەزانن پشوو درێژین!
ئەوانە ئامادەن داوای لێبوردن لەپیرەژنێکی ئەمەریکی بکەن کەچەند سەعاتێک وەستاوە لەفڕۆکەخانە ،بەڵام ئامادەنین داوای لێبوردن لەهاوڵاتیانی خۆیان بکەن لەسەر فرۆشتن و تاڵانکردنی سەرزەوی و ژێرزەوی نیشتیمانەکەمان ،ئێمەش ئامادەین کاتی دەنگدان شەڕی براکوژی دەست پێ بکەینەوە
دوبارە ئەمانە بێنینەوە دەسەڵات ..ئیتر کێ درۆدەکات؟؟!
هــــەردی مــحمــد

نوێترین نوسینەکانی هەردی محه‌مه‌د

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌