مرۆڤی دووجۆری ، یا مرۆڤی پێچەوانە.

وتار/ 11/08/2020 563 جار بینراوە

هۆشەنگ جاهویی

مرۆڤی دووجۆری ، یا مرۆڤی پێچەوانە.

هۆشەنگ جاهویی
ڕاستە مرۆڤ کەلەدایک دەبێت دەفتەرێکی سپی و سادەیە، لەگەڵ ڕۆیشتنی زەمەن هێدی هێدی لەگەڵ بەڕێکردنی ژیانیدا  ئەم پەڕاوانە دەنوسێتەوەو وەک  ڕۆمان و یاداشت نامەو ژیان نامەی خودی کەسەکەی تێدا تۆماردەکرێت . هەرمرۆڤەو بەمجۆرە لەگەڵ پێگە ژینگایەتیەکەیدا لەدوای لەدایک بوونیەوەو بۆساتەکانی پێگەیشتنی و لەدوایشدا بۆقۆناغەکانی تر هەنگاودەنێت .
مرۆڤ زۆر جار لەگەڵ ئەوەی خۆی بەجۆرێک نیشان دەدات کەوەک ئەوە وابێت ئێمە وەک خۆی بناسین ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زۆرجار ئەو مرۆڤەنیە کەخۆی دەیەوێت و ئێمەش لێمان بوێت ، چونکە جۆرێکە لەمرۆڤ کەپێچەوانەی هەبووە . ئەم مرۆڤە یائەو مرۆڤانە  گەر ئێمە بەهێزنەبین بۆناسینی مرۆڤەکان و چواردەورمان و خوێندنەوەمان بۆیان ئەواڕەنگە ەروابەئاسانی نەناسرێنەوە ، چونکە هەرمرۆڤێک ئەگەرچی  بەسفات و هەڵسوکەوت دەناسرێت ، بەڵام ڕەنگە بەسیفاتی جۆری ئیستیفزازی تر بناسن ، وەک قبوڵنەکردنی هەبوونت لەبەرامبەری دا ، یا نیشاندانی هەڵسوکەوتێک کەهەم پێچەوانەی خۆی بێت هەم بریندارکردنی هەستەکانی  مرۆڤی بەرامبەری . مرۆڤ لەگەڵ هەرحەرەکاتێکدا یا هەرجۆڵەو گووتەو کاریدا خۆی پێناسەی خۆی دەکات .
بەڵام ئەوەی گرنگە ئێمە بتوانین لێان تێ بگەین و  تێگەیشتنی ڕاست و دروستیش نابێت بەلای گوماندا بچێت ، چونکە ڕاستی و گومان دووشتی لەیەکترجیاوازی یەکترن .

جگەلەوەش مرۆڤی ئێمە چونکە خۆی نەیتوانیوە وەک هەبوونی خۆی خۆی نمایش بکات ، بۆیە هەمیشە لەگەڵ  بەڕێکردنی ژیانیدا کەوتۆتە نێوان دووبەرداشی لەیەکتر جیاوازەوە ، ئەم دووجۆرە بەرداشە بەویستی خۆیان دەیهاڕن ، گەر بەلایەنێکی ترباسی بکەین  ئەم جۆرە مرۆڤانە وەک ئەوەوایە دووجۆر ژیان کاری تێ کردبن کەپێچەوانەی یەکتربن ، بەڵام بەهۆکاری ئەوەی ئەم مرۆڤەی هەڵگری ئەم دووجۆرە ژیانە تێکەڵ بوەیە بۆیە هەمیشە مرۆڤێکە نەیتانیوە دەست بەرداری یەکێکیان بێت بۆ خۆی ، هۆکاری ئەمەش زۆری مرۆڤی لەم چەشنە توخمەن  ، یا ڕاهاتن پێ یەوە . ئەم جۆرە مرۆڤانە ناتواندرێت گەر خۆیان نەگۆڕن ئەواڕەنگە هەربەم جۆرە بمێننەوە ،مانەوەیان بەمجۆرە زۆرجار دەبێتە زیان گەیاندن بۆیان .

جگەلەوەش ئێمە هیچ کات ناتوانین وەک پلەو پۆست و پایە و بڕوانامە یاهەرشتێکی تر سەیری مرۆڤەکان بکەین ،چونکە ئەمانە هیچ کات پێوەرنین بۆ تێگەیشتنی کەسێک یا هەڵسەنگانی خودەکە ، چونکە دروست بوونی خود  پەیوەست نیە بەمانەوەو هیچ کات نابن بەدروست کردنی خودی کەسە ، نمونەمان بۆئەمانە زۆرە  دەبینین مرۆڤێک لەوپەڕی پلەو پۆست و  بڕوانامەشدایە کەچی  دزە ، یاگەندەڵە و لەڕوانگەی تری ژیان پێچەوانەی کارەکانی خۆیەتی ، وەک بەڕێوەرێکی دز ، پلەدارێکی گەندەڵ ، نوسەرێکی دز ، یاهەر جۆرێکی تر لەمانە .
ئێمە نامانەوێت  هێندە باسەکەمان درێژبکەینەوە بەڵام ئەوەی گرنگە  دروست بوونی مرۆڤێکە بێ خەوش .

نوێترین نوسینەکانی هۆشەنگ جاهویی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌