كه‌شتیی كورد له‌به‌رده‌م ره‌شه‌باى گۆرانكاریه‌كاندا
وتار/
27/11/2016
673 جار بینراوە
زانا رۆستایی
كه‌شتیی
كورد له‌به‌رده‌م ره‌شه‌باى گۆرانكاریه‌كاندا
زانا
رۆستایی/ ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق
ناوچه‌ى
رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست به‌گشتى هه‌ر له سه‌ده‌ى رابوردوه‌وه تا ئێستا مه‌یدانى مل
ملانێى سیاسى و سه‌ربازى زلهێزانى دونیا بوه و به‌رده‌وام ئه‌و ناوچه‌یه به‌تایبه‌ت
وڵاتى شام و عیراق و ئیران له‌سه‌ر نه‌خشه‌ى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى كێبڕكێ دانراوه..
قه‌ده‌رى
كورد وا هه‌ڵكه‌وتووه كه‌وتۆته ناوه‌ندى ئه‌و جوگرافیا سیاسیه ئاڵۆزه , كراوه‌ته
ئامرازێك بۆ ناسه‌قامگیرى و نائارامى به‌رده‌وام, بێ ئه‌وه‌ى كورد هیچى ده‌ست كه‌وتبێت
له‌م كێشمه كێشمه .
دابه‌ش
كردنى ولاتى كوردان له سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى بیسته‌م به‌سه‌ر هه‌رسێ نه‌ته‌وه‌ى عه‌ره‌ب
و تورك و فارس , هه‌نگاوى یه‌كه‌مى ناسه‌قامگیرى ئه‌و ناوچه‌یه و به‌دبه‌ختكردنى
بووه.. ئیتر دواى ئه‌و میَژوه‌و له ئه‌نجامى مامه‌ڵه‌ى نا دادگه‌رانه‌ى داگیركه‌رانى كوردستان
,گه‌لى كورد ڕیی خه‌باتى ئازادیى هه‌ڵبژاردووه و به‌پێی هه‌لومه‌رجى سیاسی ومێژویی
هه‌وڵى گه‌یشتنى داوه به‌مافه ره‌واكانى خۆى.
زلهێزانى
دونیاش هه‌موو جارێ له جیاتى هاوسۆزى و پشتیوانى له‌خه‌باتى ره‌واى گه‌له‌كه‌مان
, بێ له‌به‌ر چاوگرتنى به‌رژه‌وه‌ندى سیاسى كورد، هه‌ستاون به به‌كارهێنان وخراپ
سوود وه‌رگرتن له‌م شۆرش وجموجۆڵه نه‌ته‌وه‌یی و سیاسییانه‌ى ، جا هه‌ر كاتێك به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان
واى خواستبێت كه هانى كورد بدات وه‌كو هێزیكى فشار له‌سه‌ر یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ى
كوردى به‌سه‌ر دابه‌ش بووه، ته‌ماشا ده‌كه‌ین به‌شێوه‌ی جیا جیا وایان پیشان داوه
كه پشتگیرى هه‌وڵ وخه‌باتى كوردن و ده‌رگایان به‌رووى كردونه‌ته‌وه و كه‌م تا زۆر
هاوكارى جۆراو جۆریان پێشكه‌ش كردوون, هه‌ركاتێك به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان ته‌واو
بوون وله‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ى كه كوردیان تێدا چه‌وساوه بووه گه‌یشتنه رێكه‌وتن
كاریان به كورد نه‌ماوه‌و پشتیان ت‌ئ كردوون وه‌ك ئه‌وه‌ى هه‌ر نه‌یاناسن...
ئه‌م
درامایه له كۆمارى مه‌هاباد وشۆرشى ئه‌یلول به روونى ده‌رده‌كه‌وێت و تا ئێستاش
به‌رده‌وامه، ، بێگومان رێكخراوى تیرۆریستى داعش هه‌ر له‌و ناوچه گه‌رمه‌ى عیراق
وشام سه‌رى هه‌ڵداو وته‌شه‌نه‌ى كرد وبه‌شێكه له‌و یاریه سیاسیه‌ى كه بۆ ئه‌و
ناوچه‌یه دانراوه , شه‌ڕى داعش كه به‌سه‌رۆكایه‌تى هاوپه‌یامانانى نێوده‌وڵه‌تى
و به به‌شدارى زیاتر له (50) وڵات به‌ڕێوه ده‌چێت , كوردیشى تێدا به‌شداره بۆ
به‌رگرى له خۆى و شاره‌كانى به‌ناچارى خۆى له‌به‌ره‌ى شه‌ڕه‌كان دۆزیه‌وه و
پروشكى گه‌وره‌و زیان به‌خشیشى به‌كورد و وڵاتى كوردان له رۆژئاوا وباشورى
كوردستان گه‌یاند وزیانى گیانى وماددى زۆریشمان به‌ركه‌وت,
هاوپه‌یمانى
نێوده‌وڵه‌تى له‌م شه‌ڕانه‌دا تا ئێستا ته‌نها وه‌كو شه‌ڕكه‌رى ئازا سه‌یرى هێزى پێشمه‌رگه
وشه‌ڕڤانان ده‌كات وله‌بازنه‌ى (به‌كارهێنان) زیاترمان پئ ره‌وا نابینێت، چونكه
له‌سه‌ر زه‌مين و مه‌یدان كورد هێزێكى متمانه پێكراوو به توانایه بۆ سه‌نگه‌رگرتن
دژى داعش ورزگار كردنى ناوچه‌كانى ژێر ده‌ستى له باشور ورۆژئاواى كوردستان.
به‌ڵام
مه‌ترسیه گه‌وره‌كه دواى ئه‌و هه‌موو قوربانى و زیانه ماددى و گیانیانه له‌دواى
ته‌واو بوونى ئه‌و شه‌ڕانه‌یه , كاتێ زلهێزان كاریان به‌شه‌ڕكه‌ره‌كان نه‌ما , ئایا
له ده‌سكه‌وتى سیاسى به‌شداریان ده‌كه‌ن؟ یان ته‌نها سوپاس وپێزانین وكارمان ته‌واو
بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانى خۆتان وله‌قسه‌ى وڵاته داگیركه‌ره‌كانتان ده‌رنه‌چن
وپابه‌ندى یاسا و ده‌ستوور بن؟!
هێزه
كوردییه‌كان له‌به‌ر نه‌بوونى یه‌كڕیزى وناروونى ستراتیجیه‌تیان وخه‌ریك بونیان به
خۆخۆرى وكێ بڕكێ له رازى كردنى وڵاتانى ده‌ر وجیران وزلهێزان بۆ پته‌وكردنى پێگه
حزبیه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندیه ئابوریه تایبه‌تیه‌كانیان , له‌بارودۆخێكى ئه‌وهادا
كه خۆیان به‌زه‌ییان به‌حاڵى كورداندا نه‌یه‌ته‌وه, چاوه‌ڕوانى ئه‌وه ناكرێت كه
جیهانى بىَ ویژدان وسیاسه‌تى
نێوده‌وڵه‌تى بئ مۆڕال كوردایه‌تى زیاتر له كوردان بنوێنێ..
بۆیه
له دیدگاى من ئه‌م سه‌ره‌تاییانه سه‌رده‌كێشن بۆ هه‌مان ئه‌و كۆتاییانه‌ى كه‌به‌سه‌ر
كۆمارى مه‌هاباد وشۆرشى ئه‌یلولدا هاتن ... به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان ته‌واو ده‌بن وهه‌موولایه‌ك
به‌ده‌سكه‌وت ده‌گه‌ڕێنه‌وه وته‌نها كورد له سایه‌ى ئه‌م سه‌ركردانه‌ى هه‌یه‌تى
به‌ده‌ستى خاڵى ده‌مێنێته‌وه.
نوێترین نوسینەکانی زانا رۆستایی
-
زانا رۆستایی
03/01/2017
-
زانا رۆستایی
27/11/2016