جیاوازی نێوان (پێغەمبەران وفەیلەسوفان)؟

وتار/ 24/07/2020 1320 جار بینراوە

هۆشەنگ جاهویی

جیاوازی نێوان (پێغەمبەران وفەیلەسوفان)؟

هۆشەنگ جاهویی
لەجیهانی ئادەمیزادا بەدرێژایی مێژوو لەکون و قوژبنی ئەم جیهانەی ئێمەدا چەندان مرۆڤی جیاواز لەکەسانی تر سەریان هەڵداوە ، ئەوانیش بەتایبەتی (پێغەمبەران و فەیلەسوفانن).
هەرچەندە مرۆڤی ترو شێوازی تر سەریان هەڵداوە وەک دەرکەوتنی زانایەک لەبوارەکانی تری ژیان ، بەڵام قسەکردنی ئێمە لەسەر ئەم دووجۆرە مرۆڤە جیاوازەن .
مرۆڤەکان زۆرجار بەهۆی ناشارەزایی و نەناسینی خودی کەسایەتی و کەسەکان زۆرجار  دەکەونە هەڵەوە ، بۆیە گرنگە ئێمەی مرۆڤ بۆئەوەی بتوانین خودی کەسایەتیەکان وەک خۆی پێناسەبکەین و بیان ناسین دەبێت شارەزایەکی باشمان لەبوارەکەداهەبێت. بۆئەوەی لەخۆمانەوە پێناسەیەکی هەڵەیان بۆنەکەین .
دەرکەوتنی ڕاستی و دروستی دووبونەوەری جیاواز زۆرشتمان فێردەکات و لەکۆمەڵێک هەڵەی بێ سەروبەرو بێ بنەما دەمان گێڕێتەوە ، چونکە چەندان کەس هەن بەهۆکاری ئەوەی فکروهزریان لەڕوانگەی جیاوازیەکان و ناکامڵیانەوە هەرلەخۆیانەوە دەکەونە هەڵەوە ، بۆیە پێویستە مرۆڤ فکروهزرێکی بەهێزی هەبێت بۆسەلماندن یاخود ناساندنی شتێک یاکەسێک وەک خۆی . خۆئەگەروانەبێت ئەوا زۆرجار کەسەناشارەزاکان جگەلەوەی خودی خۆیان دەکەونە هەڵەوە ئەوا هەمان هەڵەش بۆکەسانی تر دەبێتە هەوێن . ئێمە بۆسەلماندنی ئەم ڕایەمان لەجیهانی مرۆڤەکاندا چەندان هەڵەی گەورە ڕوویان داوە کەزۆرجار لەسەر شتێک یالەسەربابەتێک کەپەیوەستە بەژیانی مرۆەکانەوە کەسانێک هەبوونە بێ ئەوەی لەبنەچەوە تێڕامانی زیاتری بۆبکەن هەرزوو ڕای خۆیان لەسەر دەربڕیوەو ئەم ڕایەشیان ئەگەرچی ڕاست نەبووە بۆیە بوەتە ژەهرێکی کوشندە بۆمرۆڤەکانی تر .
لەسەردەمی کۆندا چەندان ڕاوبۆچون لەسەر پەیوەستەکانی مرۆڤ بونیان هەبووە ، کەتائێستاشی لەگەڵ بێت ئەم ڕایانە ئەگەرچی زۆرینەی جار هەڵە بوونە بەڵام ئەوەی بوەتە جێگای داخ لەلایەن منەوە ئەوەیە کەسانێک بەهەڵە تێبگەیەندرێن ، چونکە لەلای من کوشندەترین شت ئەوەیە مرۆڤێک بکەوێتە هەڵەوە ، چونکە ئەم هەڵەبوونەی گەر زوودرکی پێ نەکرێت و بۆی ڕاست نەکرێتەوە ئەوا لەدوای خۆی لەسەرهەمان ڕاوبۆچون چەندان کەسی تریش دەخاتە هەڵەوە .
ئەومرۆڤانەی شارەزایان لەئاین نیە یاخود بەرلەوەی بگەن بەڕاستی و دروستی بەهۆی بەدحاڵی بونیانەوە ئاین ڕەت دەکەنەوە ، گرنکترین شت لەعەقڵ وژیری مرۆڤدا درک پێکردنە بەحەقیقەت واتا ڕاستی . ئەومرۆڤانەی کەبەهۆی کارتێکەرەکانی کەسانی ترەوە لەنیوەی ڕێگادا بڕیاردەدەن ،واتا بەرلەوەی ڕاستی و دروستی بسەلمێنن بڕوابەشتەکان دەکەن یاخود بەپێی عەقڵی خۆیان بیرناکەنەوە کەئایا ڕۆژێک لەڕۆژان بەدواداچون بۆڕاستی یەکان بکەن و بگەن بەوڕایەی بەعەقڵی کەسانی تر بیرنەکەنەوەو ڕۆژێک لەڕۆژان خۆیان بەدواداچونیان هەبێت.
نسیبەترین شت لەمرۆڤدا ئەوەیە پێش درک پێ کردن یاخود پێش عەقڵ بڕیاربدەیت واتا بڕواپێ کردن وەپێش عەقڵ بکەوێت ، هەروەها زۆرجار بەپێجەوانەشەوە ،ئەمە لای ئەومرۆڤانە ڕوودەدات بەهۆی بۆجونی هەڵەی مرۆڤەکانی ترەوە دەکەونە هەڵەوە.
لەژیانی مرۆڤەکاندا بەگشتی دووجیهان و دووڕا لەسەر مرۆڤ و ژیان  بوونیان هەیە ئەوانیش سەرهەڵدانی دوو ئادەمیزادی جیاوازن وەک (پێغەمبەران و فەیلەسوفان) بەڵام ئەم دوو جۆرە مرۆڤە هەریەکەیان بەدووڕێگای جیاوازدا ڕۆیشتوون ، بەهۆکاری ئەوەی زۆرلەیەکتر جیاوازن .

فەیلەسوف چی یە؟
فەیلەسوف مرۆڤێکە کەوتۆتە بیرکردنەوە لەسەر خودی مرۆڤ و لایەنەکانی ژیان بەگشتی ، فەیلەسوف مرۆڤێکه جیاوازە لەگەڵ مرۆڤە ئاسایایەکانی تر ، ئەوهەمیشە سروشتێکی جیاوازی ئەوشتانەی کەبەڕاستی دەزانێت بڕوای پێدەکات تائەوکاتەی خۆی دەبێتە بڕیاردەر ، واتا کەبوو بەخاوەن بڕیاری خۆی ئەوا ڕای خۆی بۆسەرجەمی بوارەکانی ژیان و مرۆڤەکان دەڵێت ، خاوەنی بیرکردنەوەیەو  لەسەر ڕەوتی عەقڵ بیردەکاتەوە  ، فەیلەسوف هیچ کات ئامادەنیە لەپێناو هیچ شتێک ڕاکەی خۆی بگۆڕێت تەنیا ئەوکاتە نەبێت کەبزانێت ڕاکەی هەڵەبووە .

بیرکردنەوەو تێڕامان و وردبونەوە ئەوی کردۆتە فەیلەسوف ، لەجیهانی مرۆڤەکاندا ئەگەرچی فەیلەسوفێکی زۆر سەریان هەڵداوە بەڵام لەکۆمەڵێک ڕوانگەدا مەرج نیە ڕاکانیان یەک بێت ، جگەلەهەندێ شت نەبێت ، فەیلەسوف وەک هەرمرۆڤێکی تر ئەگەر چی ئامادەش بێت لەسەر ڕاکەی خۆی ژیانی بکەوێتە مەترسیەوە بەڵام زۆرجار لەدوای بیرکردنەوەی زیاتری مرۆڤەکانی تروو گەیشتنیان بەڕاست و دروستی ئەوا ڕاکەیان کەوتونەتە هەڵەوەو بیروڕاکانیان ڕەت کراوەتەوە .
فەیلەسوفان بەهۆکاری ئەوەی هەمیشە ژیانی مرۆڤەکان و کۆمەڵگاکەی ئەوسای خۆیان  کەپێیان وابووە لەڕوانگەی ژیانەوە حەقی قی نین بۆیە لەئەنجامی ئەمەدا بەدوای حەقیقەت دا گەڕاون کەویستویانە بگەنە حەقیقەت ، ئەمە وای کردووە ببن بەخاوەنی ڕای خۆیان .
ئەوەی وای کردووە مرۆڤ بکەوێتە بیرۆردنەوەو تێڕامانی بۆژیان هەبێت نەویستنی ژیانی ئەوسای کۆمەڵگاکەیان بووە یاخود ڕەتکردنەوەی ڕاکانی سەردەمی خۆیان بووە لەهەموو بوارەکانی تری ژیاندا.
فەیلەسوف ئیلهامێکی قوڵە هەندێ لەمرۆڤەکان  بەهۆکاری تێڕامانیان لەجیهانی سروشت پێی دەگەن و دەبن بەفەیلەسوف ، مەرج نیە ئەوەی فەیلەسوفان باسی دەکەن ڕاست بێت ،چونکە بەشێک لەفەیلەسوفان لەسەر عەقڵی ڕووت بیردەکەنەوە ،واتا هۆش و ژیریان بۆشتەکان نیە ، جگەلەوەش کەسی  فەیلەسوف بەشێکیان وەک ڕووت سەیری هەمووشتەکانی چواردەوردەکەن ، واتا لەدەرەوەی بازنەی ئاین ، لەلای من ئەومرۆڤانەی لەدەرەوەی بازنەی ئایندان پێیان دەڵێم کەسی ڕووت ، واتا ڕووت بەومانایەدێت کەخاوەنی هیچ ڕایەکی ئاینی و زۆرجاریش کەلتوری نین .
بۆچی لەکۆندا زیاتر فەیلەسوفان سەریان هەڵدا؟
لەسەردەمی کۆندا بەهۆکاری ئەوەی ئاینەکان نەکەوتبونە گەشەسەندنەوە یاخود ئاینێکی لاوازبوونە تەنیا بۆئەوسەردەمی خۆیان بوونە بۆیە ڕۆژلەدوای ڕۆژ پوکاونەتەوەو نەماون لەئەنجامی ئەمەدا مرۆڤەکان ویستویانە خۆیان بەرنامە دابڕێژن بۆ ڕێکردنی ژیانیان و دامەزراندنی کۆمەڵگایەکی باشتر لەوەی ئەوسا.

پێغەمبەران چین ؟
خودای گەورە کاتێک جیهانی گەردوونی دروست کردو مرۆڤەکانی نیشتەجێی زەوی کرد، هەرلەوکاتەوە چەندان کەسی وەک پەیامبەر بەڕێ کردوو هەواڵی خودایەکی تاک و تەنیای پێدان بۆئەوەی بەمرۆڤەکانی تری ڕابگەیەنن .
پێغەمبەران جیاواز لەگەڵ فەیلەسوفان ئەوان هیچ شتێکیان لەخۆیانەوە نەووتووە ، بەڵکو هەمووئەوپەیامانە لەلایەن خوداوە بۆیان هاتووە ، پێغەمبەران هاوشێوەی مرۆڤەکانی تر  لەژیاندا دووچاری چەندان ناڕەحەتی و ئازار بوونەتەوە بەتایبەتی لەسەر ئەوپەیامانەی کەدەیان گەیاند.
یەکێک لەونیعمەتانەو تاقیکردنەوانەی خودا نیشانی پێغتمبەرانی دەدا ئەوەبوو پێغەمبەران لەژیانی ئاسایی ئەوسای خۆیاندا  لەسەرپەیامی خودا توشی ئازاروو ناڕەحەتی دەبوونەوە ، کەهەرپێغەمبەرەو بەسەرهات و چیرۆکێکی پەند ئامێزیان تۆمارکردووە ، ئەمەش بۆئەوەبووە  مرۆڤەکان بۆپەیڕەوکردنی ژیانی خۆیان پەندووئامۆژگاری لەپێغەمبەرانەوە فێربن . چونکە لەژیانی هەرمرۆڤێکی ئاسایدا کەڕۆژانە دووچاری دەبێت هەمان ئتومەعاناتەو تەنگەژەیە لەسەردەمی خۆیاندا بەسەر پێغەمبەرانیشدا هاتووە .
پێغەمبەران جیاواز لەگەڵ هەرمرۆڤێکی تر خاوەن باوەڕبوونێکی بەهێزیان بەخۆیان هەبووە ، هیچ کات لەحەقیقەتی خودا لایان نەداوە ، ئەمەش بۆهەرمرۆڤێکی ئاسایی ڕەنگە قورس و گران بووبێت ، هەرکاتێک خودا ویستی لەسەربووبێت ئەوکەسەی بەرلەدایک بوونیەوە خوداخۆی دەست نیشانی کردووە کێ دەکات بەپێغەمبەر .
زۆرجار خودا بنەماڵەیەک و تیرەیەک و تایفەیەکی دەست نیشان دەکرد کەلەو تایفەیەدا چەندان کەسی یەک لەدوای یەک کردوونەتە پێغەمبەر ، ئەمەش جیاواز لەگەڵ فەیلەسوفان کەهەمیشە فەیلەسوفان لەناوەتەوەی جیاوازوو تایفەی جیاوازدا فەیلەسوفان سەریان هەڵداوە.
پێغەمبەران تەنیا بۆعیبادەت و خوداپەرستی تەنیابوونە ئەگینا هیچ کات بەتەنیا نەژیاون بەڵکوو زیاتر لەناوکۆمەڵگاو خەڵکدا ژیانیان بەڕێکردووە ، ئەمەش جیاوازلەگەڵ فەیلەسوفان چونکە فەیلەسوفان زیاتر چێژیان لەتەنیایی وەرگرتووە ئەمەش بۆئەوەبووە هزرووبیرکردنەوەیان زیاتر پەرە پێبدەن و تێڕامانیان بۆشتەکان هەبێت.

یەکێک لەنیعمەتەکانی خودا بۆ پەیدابوونی پێغەمبەران و فەیلەسوفان بۆئەوە بووە مرۆڤەکان بتوانن جیاوازی لەگەڵ پێغەمبەران بکەن و دان بەڕاستی و دروستی ئەوان دابنێن کەلەلایەن خوداوە بەڕێکراون .
جگەلەوەش هاتنی پێغەمبەران بۆجیهانی مرۆڤەکان بۆئەوەبووە مرۆڤەکان بیرلەدروستکردنی ژیانێک بۆخۆیان نەکەنەوە چونکە مرۆڤ بەدەستی بۆژیانی خۆیی و کۆمەڵگاکەی بەرنامە داڕێژێت ئەوا سەرکەوتونابێت و تێیدا دوچاری چەندان کەمووکوڕی و  لادان و سەرەڕۆیی دەبێتەوە کەتێیدا ژیان هیچ مانایەک نابەخشێت .
ئەوکاتەی خودای گەورە ئادەموو حەوای لەبەهەشت وەدەرنان و فڕێی دانە سەرزەوی ئەم تاقیکردنەوەیە بۆئەوەبوو مرۆڤ لەسەرزەوی هەڵەنەکات و پەیڕەوی لەبەرنامەکانی خودا بکات ، جگەلەوەش ئەوبەهەشتەی هەتاهەتایی شایستەی هەموومرۆڤێک نیە بەرلەتاقیکردنەوەی لەسەرزەویدا ، چونکە وەک پاڵێوتەیەک وایە بۆگشت مرۆڤەکان. کەژیان بەڕێکردن لەدەرەوەی بازنەی خودادا مانایەکی تەواو نادات بەدەستەوە .
جگەلەوەش یەکێک لەنیعمەتەکانی پێغەمبەران  کۆتا پێغەمبەرە بۆمرۆڤەکان کەتوانی کۆمەڵگایەکی ئاینی دروست بکات و پێویستی بەهیچ ڕێساو یاسایەکی ترنەبێت کەمرۆڤ خۆی دروستی کردبێت ،بەڵکوو لەژێر پەیڕەوکردنی ئایندا تواندرا کۆمەڵگایەکی باشی ئەوسا بنیادبنێت.

نوێترین نوسینەکانی هۆشەنگ جاهویی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌