یەکێتی و پارتی دوو لایەنی توندووتیژو بەعەقڵی ئاغایەتی بەڕێگادا دەڕۆن.

وتار/ 11/07/2020 490 جار بینراوە

هۆشەنگ جاهویی

یەکێتی و پارتی دوو لایەنی  توندووتیژو بەعەقڵی ئاغایەتی بەڕێگادا دەڕۆن.

هۆشەنگ جاهویی.

گەرلەسەردەمی شاخەوە سەیری پەڕەکانی مێژووی هەردووحیزبی یەکێتی وپارتی بکەین دەبینین پڕیەتی لەشەڕووشۆڕی هەردوولایەن لەگەڵ خۆیان و لایەنەکانی تردا ، هەریەکەیان و بەجۆرێک کەوتونەتە ململانێیەکی توندلەگەڵ یەکتریدا .
ئەم دووحیزبە زۆرجار یائەوەتا خۆبەخۆلەگەڵ یەکتریدا شەڕیان کردووە یالەگەڵ لایەنەکانی تردا کەوتونەتە جەنگ .
عەقڵیەتی ئەم دووحیزبە لەوکاتەوە عەقڵیەتێکی توندووتیژیان لەگەڵ سەرجەمی لایەنەکانی تردا پەیڕەوکردووە ، بەومانایەی کەلەدووای ڕاپەڕینەکەی 1991 ەوە ئەگەرچی ئەوان لەشاخ نەمان و ڕوویان لەشارکرد ، کەچی بەهەمان عەقڵێکی توندووتیژی جارانەوە جارێکی تر شەڕکردنی خۆبەخۆیان و لەگەڵ لایەنەکانی تردا درێژەیان پێداو چەندان جاری تر ڕوویدایەوە .
ئێمە نامانەوێت باسی سەرجەمی سەڕی لایەنەکان بکەین چونکە ڕەنگە زۆرلەخۆی بگرێت ،بەڵام ئەوەی گرنگە لەلامانەوە ڕوودانی شەڕی نێوان لایەنەکان بەتایبەتی هەردووحیزبی دەستەڵاتداری یەکێتی و پارتی ڕوویان داوە .

ئەگەرچی هۆکاری ڕوودانی شەڕی نێوان لایەنەکان بەتایبەتی یەکێتی وپارتی هۆکارزۆرێکن بەڵام لەهەموویان دیاتر گرنگتر یەکترقبوڵنەکردنی یەکترە، جگەلەوەش ئەم دووحیزبە جگەلەخۆیان نایانەوێت هیچ لایەنێک بەسەریاندا زاڵ بێت لەگۆڕەپانی سیاسەتدا بەتایبەتی خۆبەخۆی نێوان ئەم دووحیزبە کەمێژووەکەی لەسەردەمی شاخەوە بۆیان ماوەتەو .
یەکێتی وپارتی لەدوای ڕاپەڕینەی بەهاری نۆدویەک بەهەمان عەقڵیەتی شەڕاوی سەردەمی شاخ جارێکی تر و چەندان جار لەگەڵ لایەنەکانی تر تێک ئاڵاون و لەهەمووشیان قێزەونتر شەڕی براکوژی نێوانیان بوو .
ئەم دووحیزبە ئەگەرچی ئێستا خۆبەخۆیان شەڕی دەستەویەخەیان نیە ،بەڵام هەمیشە ئەوعەقڵیەتە کۆنەیان فڕێ نەداوەو بەشێوەیەک پەروەردەکراون کەهیچ مەجالێکیان بۆلایەنەکانی ترو کۆمەڵگا بەتایبەتی نەڕەخساندوە ، ئەمەجگەلەوەی نەیانتوانیوە لایەنی بژێوی خەڵک فەراهەم بکەن و کۆمەوڵگایان لەڕووی پەروەردەیی و سیاسی و ئابوری فەرامۆش کردووە .
هەروەها ئەگەرچی ئەوان بڕوایان بەدیموکراسی هەیە بەڵام هیچ کات لەبەر فڕێنەدانی عەقڵی کۆنیان نەیانتوانیوە ئەمەبسەلمێنن ، هەربۆیە بەئێستاشیەوە لەگەڵ بێت لەکاتی ناڕەزایی دەربڕینی جەماوەر دا ئەوان تەحەمولی ئەوەناکەن و بەزەبری هێز ڕووبەڕووی جەماوەردەبنەوە .ئەمەش سەلمێنەری ئەوەیە ئەم دووهێزە عەقڵیەتی کۆنیان فڕێنەداوە،بەڵکو بەردەوامن و بەردەوامیشی پێدەدەن.

کۆمەڵگای ئێمە لەژێر هەیمەنەی ئەم دووحیزبەدا ئەگەرچی لەزۆرڕوانگەوە نەیانتوانیوە ئاستی کۆمەڵگا پێش بخەن بەتایبەتی لەڕووی ئابوریەوە چونکە ئابوری کۆمەڵگا بەرەو ئاقارێکی تری خۆشگوزەرانی دەگۆڕێت ،هاوکات یەکێکیشە بۆ لایەنی پێشکەوتنی کۆمەڵگا بەتایبەتی لەڕوانگەی بازرگانی و پیشەسازیدا ، بەڵام کۆمەڵگای ئێمە لەم دوو ڕوانگەیەدا لەئاستێکی سفردایە چونکە بەرهەمی ناوەخۆی نیەو بۆزۆربەی پێداویستی یەکانی ژیانی هاوووڵاتی ئەوا پشتی بەبازرگانی دەرەوە بەستووە .
دتوانم بڵێم ئەم دووهێزە لەلایەک کۆمەڵگای ئێمەیان بەهۆی ژێردەستەبوونی خەڵکەکە کۆمەڵگایان دەستەمۆکردووە ،جگەلەوەش بەهۆی ناهۆشیاری تاکی ئێمە بەشێکی زۆرینەیان لەگەڵ ئەم دوولایەنەدان ، هۆکاری ئەمەش تەنیاوتەنیا بۆنەبونی هۆشیاری تاکەکان دەگێڕمەوە ،چونکە تاکی ئێمە هەمان ئەوتاکەیە وەک چۆن لەسەردەمی کۆندا ئامادەبووە چەک بۆ داگیرکەران هەڵگرێت و خۆی لەپێناویدا بکاتە قوربانی ئێستاش هەمان تاکی ئەوسەردەمەیە بەڵام بەبەرگێکی جیاوازەوە ، کەهەمان میرنشینەکانی ڕابردوومان بەبیردێنێتەوە.

یەکێک لەفاکتەرەکانی تر ئەوەیە ئەم دووهێزەی دەستەڵات کەناتوانن لەهەمووڕوانگەی ئابوریدا کۆمەڵگا باش بکەن ئەوان نایانەوێت خەڵک پێویستیان بەئەوان نەمێنێت ،بەڵکو وەهالێڕاهاتوون بیرکردنەوەیەکی خێڵەکی ئاغایانەیان هەیە ،کەهەمیشە دەیانەوێت خەڵک لێیان کۆبێتەوە.
ئەمە جەلەوەی ئەم دووهێزە خۆیان بەدەوڵەتانی دراوسێدا بەستۆتەوە بەتایبەتی تورکیاو ئێران کەهیچ ئەم دوودەۆڵەتە لەگەڵ دۆسیەی کوردانین .

نوێترین نوسینەکانی هۆشەنگ جاهویی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌