دەرون یا دەرون و کۆمەڵگا.

وتار/ 06/07/2020 1842 جار بینراوە

هۆشەنگ جاهویی

دەرون یا دەرون و کۆمەڵگا.

هۆشەنگ جاهویی

دەرون بریتی یە لەشاراوەی ناخی ئینسان واتا هەمووئەوشتانە لەخۆی دەگرێت کەمرۆڤێک لەناوخۆیداهەیەتی ، دەرونی مرۆڤ هەستێکی شاراوەی مرۆڤە کەزۆرجار لەلایەن خودی مرۆڤەکەوە دەردەبڕێت یادەرنابڕێت . ئێمەی مرۆڤ کەڕۆژانە  هەریەکەوبەجۆرێک خۆمان نمایش دەکەین و سەرقاڵی ژیانی تایبەتی خۆمانین .
ژیگەی مرۆڤەکان لەکۆمەڵگاکاندا جۆراوجۆرە ، واتا بوونی سروشتی هەرتاکێک پەیوەستە بەوکۆمەڵگایەی کەلێی دەژێت ، بەڵام مەرج نیە خودی تاکەکەسێک بتوانێت پەیوەست بێت بەخودی ژینگەی کۆمەڵگاکەیەوە ، بەڵام مەرجە خودی ژینگەکە مرۆڤێک پەیوەست دەکات بەخۆیەوە.
واتا ژینگە کاریگەری زۆری لەسەر چۆنیەتی شێوازی دەرونی تاکەکە دەبێت ، بەومانایەی تاکێک لەسەرشێوازی خۆی دروست دەکات یاخود بنایدی دەنێت . ئێمە ڕۆژانە گەرهیچ نەبێت لەکۆمەڵگاکەی خۆماندا چاومان بەچەندان جۆری مرۆڤ دەکەوێت کەلەڕووی هەڵسوکەوتەوە یالەڕووی سیمای کەسەکەوە شێوازیان جۆراوجۆرە . بەڵام هەندێ جار خودی کۆمەڵگا تاکەکان پەیوەست دەکات بەخۆیەوە واتا لەهەندێ ڕوو وەوە تاک هەمووشتێکی کۆمەڵگاکەی وەردەگرێت.
قسەکردنی ئێمە لەسەرخودی دەرونی ئینسانەکانە نەوەک لایەنەکانی تر.
مرۆڤ زۆرجار وەک ئامێرێکی پەیکەرتاش وایە چۆنت بوێت بەوجۆرە دروست دەکرێت ، خودی تاک بۆهەمووهەڵسوکەوتێک سودلەژینەکەی وەردەگرێت خۆی ژینگەکە هۆکارێکە بۆ دروست بوونی کەسایەتیەک یاخود چۆنیەتی لایەنی دەرونی کەسە .
ئێمەی مرۆڤ زۆجار ئارەزوومانە یاخود لایەنی دەرونمان هۆکارێکە بۆحەزکردنمان بەشێوازێک وەک دەربڕین لای کەسەکان ، مرۆڤ بەگشتی هەندێ جار دووچاری لایەنی دەرونی دەبێت ، بەڵام ڕەنگە درێژخایەن نەبێت یاخود هەندێ جار دەکرێت درێژخایەن بێت .
جەلەوەش لایەنە دەرونیەکانی مرۆڤ جۆراوجۆرن ، ئەوەمرۆڤەی دووچاری یەکێک لەگرفتەکانی دەرونی دەبێت زۆرجار هەست بە نائارامی دەرون دەکات بەڵام خودی توش بوەکە بۆچاک بونەوەی لەودۆخە هەندێ جار لەجاری پێشوتری باشتر خۆی دەچەسپێنێت یاخود باشترە بڵێین هەرمرۆڤێک لەدوای توش بوونی بەیەکێک لەگرفتەکانی دەرونی  ئەوا ئەگەری ئەوەی هەیە خودی کەسەکە لەدوای چاکبونەوەی باشترلەجاران بەرگەی ژیان زیاتردەگرێت ،یاخود بەرگەی ئازارەکانی زیاتردەبێت.
گرفتەدەرونیەکانی مرۆڤ ئەگەرچی شێوازیان جۆراوجۆرن ، بەڵام لای کەسی ئاسایی گرفتەکان ناناسرێن ، چونکە بۆناسینی گرفتەدەرونیەکانی کەسەکان پێویستە شارەزایەکی باشمان لەدەرون ناسیداهەبێت ، یاخود تەجروبەمان بۆی هەبێت و ڕەنگە بتوانین تاکەکانی گرفتە دەرونیەکان لەکۆمەڵگایەکدا دەست نیشان بکەین .
مرۆڤ بۆئەوەی دووچاری گرفتەدەرونیەکان نەبێت پێویستە بەشێوازێکی تەندروست مامەڵە لەگەڵ ژیاندا بکات، ئەگەرچی هەندێ جار بۆتوشبونمان بەگرفتەدەرونیەکان مرۆڤ بەدەست خۆی نیە کەتوشی خەفەکردن دەبێت ،یاخامۆک دەبێت ، بەڵام دەکرێت بەئاسایی وەربگرێت و هەوڵی چارەسەری زوویی بۆبدات، کەباشترین کاربۆئەمە کارکردنی بەکۆمەڵە لەگەڵ کەسانی تردا ، بەڵام ئەوەمان بیرنەچێت حەسانەوەی دەرونی گرنگەو پێویستە زیادلەحەد مرۆڤ هیلاک نەبێت بەتایبەتی لایەنی حەسانەوەی دەرونی کەبۆهەمووکەسێک گرنگە.

نوێترین نوسینەکانی هۆشەنگ جاهویی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌