ئاخێک بۆ بەرهەمی ناوخۆ !!
وتار/
04/07/2020
705 جار بینراوە
سهركۆ یونس
ئاخێک بۆ بەرهەمی ناوخۆ !!
سەرکۆ یونس*
ساڵانە خاوەن پرۆژەکشتوکاڵی و جوتیارو خاوەن ڕەزوباخەکانی کوردستان
هەوڵ ئەدەن بەرهەمەکانیان لەمیوە و گەنم و جۆ و دانەوێڵە و بەرهەمی سەوزە و
تەڕەکاڵی بەهارەو هاوینە بخەنە بازاڕەکانی کوردستانەوە بەهیواو ئومێدی دەستکەوتنی
داهات و دابینکردنی بژێوی ژیان بۆ خۆیان و ماڵ و مناڵەکانیان، بەڵام بەداخەوە وەک
پیشەی هەموو ساڵێک ڕەنجەکەیان بە فیڕۆ دەڕوات بەهۆی نەبونی نرخێکی گونجاو بۆ
بەرهەمەکانیان تا بتوانن بەردەوام بن و تێچونی خەرجیەکانیان بۆ پڕ بکاتەوە. بەداخەوە
وەک دەبینین لێرەو لەوێ جوتیار و خاوەن بەرهەمەکان بەهۆی ساغ نەبونەوەی
بەرهەمەکانیانەوە بەناچاری و بە چاوی پڕ فرمێسک و حەسرەتەوە وبەئاخ وداخێکی
نائومێدانەوە بە بەرچاوی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی کشتوکاڵەوە
بەرهەمەکانیان فڕێ دەدەن و بەرەڵاکردنی کێڵگە و مەزراکانیان بووەتە پیشەی ساڵانەی
بەشێکی زۆری جوتیاران.
خۆشبەختانە بەبێ چاودێری و پلانی حکومی جوتیارانی کوردستان ساڵانە
بەرهەمی ناوخۆی کشتوکاڵی بەڕێژەی گونجاو زیاد دەکەن و بەرهەمەکانیان دەخەنە
بازاڕەکانی هەرێمەوە کە لەڕووی چۆنایەتی و چەندایەتیەوە زۆربەی کات کێبڕکێ ی
بەرهەمی هاوردەی ئێرانی و تورکی دەکات و
دەتوانین بڵێن لەم کاتەدا بەشی پێویستی ناوخۆ پڕدەکاتەوە و لەهەندێ بەرهەمدا زیاتر
لە پێویستی ناوخۆ دابین دەکرێت کە پێویستە هەناردەی بازاڕی وڵاتانی ناوچەکە بکرێت
و ساغ بکرێنەوە.بەڵام جارێکی تر بە داخەوە بەهۆی نەبونی یاسای گونجاو و نەبونی
پلانی ئابوری و کشتوکاڵی و گرنگی نەدانی لایەنەپەیوەندیدارەکانی تایبەت بە کشتوکاڵ
بە بەرهەمی ناوخۆیی و چەندین هۆکاری تر ساڵانە لەوەرزی گەشتنی بەرهەمە
خۆماڵییەکاندا توشی دیاردەی ساغ نەکردنەوە و کێشەی بەبازاڕکردنی بەرهەمەکان دەبینەوە.هەر
لەفرۆشتنی گەنم بە حکومەتی عێراقی کە
ساڵانە ڕێژەی وەرگرتنی بڕی گەنمی کوردستان کەمتر دەکات و سەرەڕای پێنەدان و
دواکەوتنی پارەکەی و بەناچاری جوتیارانی هەرێم بەشێکی زۆری بەرهەمی گەنم لەبازاڕدا
بەنرخێکی نزم دەفرۆشن.هەروەها نەبونی بازاڕ بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمی تەماتەو خەیارو
کولەکە و بامێ و باینجان و شوتی و کاڵەک وسەرجەم بەرهەمەخۆراکییەکانی وەرزی هاوینە
و هەتا پێ گەشتنی ترێ و هەناری کوردستان بەدەگمەن بەرهەمێک لەم بەرهەمە گرنگ و
ستراتیژیانەی هەرێم نرخێکی گونجاو بەدەست دەهێنێت تا خاوەن بەرهەم و جوتیاران بتوانن
بژێوی ژیانی خۆیان دابین بکەن و بەردەوام بن لەسەر کارو پیشەکەیان.
بەکورتی ئەو هۆکارانە دەستنیشان دەکەین کەبوونەتە ڕێگر لەبەردەم
بوژانەوەی بەرهەمی ناوخۆدا.
-
1- نەبونی پلانی ئابوری و کشتوکاڵی ستراتیژی لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە و گرنگی
نەدان بەم کەرتە ستراتیژییە کە کوردستان خاوەنی زۆربەی ڕەگەزەکانیەتی(ئاو وهەوا و
خاک و دەستی کار)
-
2- گرنگی نەدان بە بازاڕ بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمی کشتوکاڵی چ لەناوخۆی هەرێم و
دەرەوەی هەرێم و نەبونی ئاسانکاری بەبازاڕکردنی بەرهەمەکشتوکاڵیەکان
3-
نەبونی تەنسیق و هەماهەنگی لەنێوان جوتیاران و نەبونی زانیاری تەواو لەسەر
پێویستییەکانی دانیشتوان.هەندێ جار چاولێکەری لەبەرهەمهێنانی جۆرێکی دیاری کراودا
دەبێتە هۆی زۆری بەرهەمەکەو سەرئەنجام ساغنەکردنەوەی لەبازاڕەکاندا.
4-
نەبونی یاسایەک بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی و پاڵپشت کردنی لەڕێگای دارایی و نرخ
و باجی گومرگییەوە.
5-
کرانەوەی بەردەوامی خاڵە سنوریە بازرگانیەکانی هەرێم بە ڕووی بەرهەمی دەرەکی و
نەبونی باجی گومرگی بەرز لەسەر هاوردەنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان.
6- نەبونی بازاڕی گونجاو بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمی
ناوخۆیی بەرزو نزمی لەنرخەکاندا ناسەقامگیری بازاڕی لێ دەکەوێتەوە.
7-
لاوازی کەرتی پیشەسازی تایبەت بە پیشەسازی کردنی بەرهەمی کشتوکاڵی بەتایبەت بۆ
تەماتەو هەنارو ترێ و زۆربەی ئەو بەرهەمەکشتوکاڵیانەی کەدەچنە بواری پیشەسازییەوە.
8-
نەبونی ساردکەرەوە(براد) بۆ هەڵگرتنی بەرهەمەکشتوکاڵیەکان لەکاتێکەوە بۆ کاتێکی تر
بەمەبەستی پاراستن و خستنە بازاڕی لە کاتێکی گونجاودا.
9-
قۆرخکاری لەهەندێ عەلوەی شارەکاندا دەبێتەهۆی زەرەرو زیان گەیاندن بە جوتیار و
سەرئەنجام قورسایی زەرەرەکان لەسەر شانی خاوەن بەرهەم دەوەستێت.
- *ئابوریناس
نوێترین نوسینەکانی سهركۆ یونس
-
سهركۆ یونس
05/09/2021
-
سهركۆ یونس
05/09/2021
-
سهركۆ یونس
09/08/2021
-
سهركۆ یونس
22/07/2021
-
سهركۆ یونس
28/06/2021
-
سهركۆ یونس
10/06/2021