خوێندنەوەو کاریگەریەکانی .

وتار/ 24/06/2020 1679 جار بینراوە

هۆشەنگ جاهویی

خوێندنەوەو کاریگەریەکانی .

هۆشەنگ جاهویی
ژیانی مرۆڤەکان بەگشتی فراوانە کەتێیدا مرۆڤ دەتوانێت لەڕوانگەی خودی ژیانی تایبەتی خۆیەوە گۆشەیەکی لەژیان داگیرکردووە ، کەتێیدا وەک کارەکتەرێکی فلیمێک وایە لێرەدا هەموومان واین هەرکەسەمان ڕۆڵی کەسایەتیەک دەبینێت .
گەربێت و شیکاری و بەدواداچون و تێڕامان بۆ خودی خوێندنەوەبکەین ئەوا بەدڵنیایەوە دەگەینە دەرئەنجامێک کەڕەنگە کاریگەری لەسەر خودی خوێنەر دەبێت ، بەومانایەی خوێندنەوە دەرگایەکە بۆ بەدەست خستنی زانیاری.
خوێندنەوە ڕاستە دەرگایەکە کەمرۆڤ لێیەوە دەچێتە ژوورەوە ،بەڵام لەدوای دەرگاکە چەندان هۆڵی کراوە بەسەر خوێنەردا بوونی هەیە، هۆڵەکان جۆراوجۆرن کەلێیەوە خوێنەر دەتوانێت لەهۆڵێکدا ئەوە بخوێنێتەوە کەمەبەستی یەتی .
ئەوەی ناخوێنێتەوە کەسێکە کارێک سەرقاڵی کردووە ، جاهەرکارێک بێت ، گرنگ ئەوەنیە خودی ئەوکەسەی ناخوێنێتەوە کەسایەتیەکی سەرکەوتوی نەبێت ،یاخود نەتوانێت تێیدا بەختەوەربێت ، چونکە ڕۆڵی کەسەکەو خودی کۆمەڵگاکە ڕۆڵی کاریگەریان لەسەر مرۆەکە هەیە ،بەتایبەتی ئەوژینگەیەی کەلێیەوە دەژیت ، کەدەتوانێت خودی کەسایەتی دروست بکات.

ئێمە قسەکردنمان لەسەر خودی تاکی خوێنەرە ،خوێندنەوە ئەگەرچی چەندەها بەشی جۆراوجۆری هەیە ، کەمرۆڤێکی ئاسایی ناتوانێت پەی بەهەموو خوێندنەوەکان بەرێت و بتوانێت لەهەمووبەشەکانی ژیانی نوسراوەکان بخوێنێتەوە، بەڵام ڕەنگە بتوانێت لەهەربەشەی چەندزانیاریەک بەدەست بخات ، یاخود بتوانێت تەنیالەوبەشە بخوێنێتەوە کەمەبەستی یەتی یاخود واباشترە بڵێین خوێندنەوە لەبەشەکەی خۆیدا ، یاخود ویستی خودی کەسە .

بەشەنوسراوەکان یاخود پەرتوکە نوسراوەکان دەتوانین بۆدووبەش دیاری بکەین ، چونکە لەژیانی ئێمەی مرۆڤدا جگەلەوانەی تەنیا دەیانەوێت بژن  ژیان دووبەرەیە ، هەرچەندە تاکی خوێنەری واهەیە خوێندنەوە لێی بوەبەپیشە بەڵام ڕەنگە نەگەیشتبێتە ئەودەرئەنجامەی چۆن ژیانێک هەڵبژێرێت ، چونکە خوێندنەوە نابێت مرۆڤ سەرگەردان بکات ،بەڵکو خوێندنەوە جگلەوەی بۆبەدەست هێنانی زانیاریە ، هاوکات بۆدروست بوونی خودی خوێنەریشە .
خوێنەرو کۆمەڵگا ؟
زۆرجار خودی خوێنەر بەتایبەتی ئەوانەی سەرەتایانە کەدەخوێننەوە یاخود خوێندنەوەی زۆر ئەوان  لەڕووی دەرونی و کەسایەتی یەوە دەگۆڕێن ،بەڵام چۆن گۆڕانێک ؟
گۆڕانێکی جیاوازتر لەوەی پێشوتر ، ئێمە دەتوانین خودی خوێنەر بۆدووبەش دیاری بکەین .بەتایبەتی خوێنەرە فکریەکان ،ئەوانیش ئەم دووجۆرە خوێنەرەن .
بەشی خودایی ، لەگەڵ بەشی بێ خودایی.
ئەم دووجۆرە خوێنەرە بەدووئاراستەی جیاوازی دژبەیەکدا دەڕۆن ، کەلەوەتەی ئادەمیزاد هەیە ئەم دووجۆرەش بونیا هەیە.
ڕۆڵ و کاریگەری هەردووکەسایەتیە جیاوازەکە لەکۆمەڵگادا هەریەکەو بەئاراستەی خۆی دەڕوات ، ئێمە قسەکردنمان لەسەر خودی تاکی خوێنەرە ، چونکە وەک ووتم خوێندنەوە خودی خوێنەر دەگۆڕێت بۆئەو ئاراستەیەی کەخودی خوێندنەوەکە کاریگەری بەسەریدا دەبێت .
جگەلەوەش سروشتی هەندێ کەس وایە لەڕووی فکریەوە کەسایەتیەکی بەهێزیان هەیە ، کەڕەنگە بتوانێت لەڕوانگەی ژیانەوە یالەڕوانکەی تێڕامانەوە بۆرۆڤ و ژیان ئەوا بگات بە پلەی نوسەری ، بەڵام ئێمە قسەکردنمان لەسەر نوسەرێکی لاواز یاخود کرچوکاڵ نیە ، بەڵکو  بەهێزە وەک بوون بەفەیلەسووف . چونکە هەمووئەوانەی بوون بەفەیلەسوف خاوەن تێزە فکریەکانی خۆیان بوون .

وەک ووتم خوێنەرەکان بەگشتی بۆدووئاراستە دەڕۆن ،ئەوانیش خوێنەری خودایی و خوێنەری بێ خوداین .
خوێنەری خودایی ئەوانەن کەپەیڕەو لەئاین دەکەن و خوێنەرە بێ خوداکانیش ئەوانەن کەلەسەرهیچ ئاینێک نین و هەمیشە ڕەتی دەکەنەوە .بەڵام ئەوەی ڕاستی بێت خوێنەری بەهێز یاخوێنەرێک کەگەیشتبێتە لوتکەی پلەی ژیرایەتیەوە ئەو لەخودایدا پەرتوکە بێ خودایەکانیش دەخوێنێتەوە، چونکە ئەو مرۆڤێکی بەهێزە یاخود خوێنەرێکی بەهێزە تەنیا دەیەوێت بزانێت و لەمەبەستی هەڵەی ئاوان تێ بگات ، وەک پەرتوکە فەلسەفیەکانی فەیلەسوفانی خۆرئاوا ، یاخود ئەوپەرتوکە لاوازانەی کەلەسەر ئاین و خودا دەنوسن .

پلەی ژیرایەتی خوێنەرێکی تەواو ؟
پلەی ژیرایەتی خوێنەرێکی تەواو ئەوخوێنەرەیە کەلەخودایدا  کەتوانیویەتی زۆرینەی پەرتوکە فکریەکان و فەلسەفیەکانی خوێندبێتەوە یاخود خودی  گەیشتبێتە پلەی باڵایی . لەسەدەکانی ڕابردوودا یاخود لەخۆرئاوادا زۆرکەس بەخۆی گوتووە باڵا ، کەچی نەشیتوانیوە پلەی باڵایی بەدەست بهێنێت ، ئەوانیش وەک ( نیتچە و فرۆید ) چونکە بەهۆکاری ئەوەی زۆرینەی تێزە فکریەکانیان یاخود ڕاکانیان هەڵەبوون ، چونکە یەکێک لەپلە باڵاکانی مرۆڤ یاخود مرۆڤی باڵا ئەوەیە لەسەر ڕەوتی حەقیقەت بێت .
من پێم وایە مرۆڤی باڵا ئەومرۆڤەیە لەخودایدا گەیشتبێتە پلەکانی ( فەیلەسوف ، کۆمەڵناس ، دەروون ناس ، سیاسەت مەدار ) . چونکە لای من مرۆڤی باڵا دەبێت خودی خۆی شارەزایەکی باشی لەم بوارانەدا هەبێت ئەوکات پێی دەگوترێت مرۆڤی باڵا .

نوێترین نوسینەکانی هۆشەنگ جاهویی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌