نەخێر .. بەڵێ

وتار/ 22/06/2020 674 جار بینراوە

کەمال حەمزە

نەخێر .. بەڵێ

کەمال حەمزە
نەخێر:
1- نەخێر بۆ بڕینی مووچەی مووچەخۆرانی ڕاستەقینە، ئەوانەی لە بەرانبەر مافی ڕەوایان ئەرکی فەرمانبەرێتییان بە تەواوی ڕادەپەڕێنن.
2- نەخێر بۆ بڕینی مووچەی مووچەخۆرانی شایستە، ئەوانەی بە مافی ڕەوای خۆیان و بە یاسایی دامەزراون و، تەنها یەك مووچەیان هەیە و، لە بەرانبەردا بە تەواوی دەوام دەکەن لە شوێنی فەرمانبەرێتییان.
3- نەخێر بۆ سیاسەتێکی ئابووریی سەربەخۆی شکستخواردوو، کە لە پەنایدا خەڵکێك بوونە دەوڵەمەندی زەبەلاح و، ئاستی بژێوی میللەتیش ناجێگیر بوو و پاشەکشەی کرد.
4- نەخێر بۆ نەوت فرۆشتنێك کە کەمنر لە 30%ی داهاتەکەی بۆ میللەت بێ و، سەرووی 70%یشی بۆ کۆمپانیا و ووڵاتان و هی دیکە بێت.
5- نەخێر بۆ دەستبردن بۆ قووتی خەڵك، ئەوانەی جگە لە مووچەکانیان هیچ داهاتێکی دیکەیان نییە بۆ بەڕێوەچوونی ژیانی خۆیان و خانەوادەکانیان.
6- نەخێر بۆ چاکسازییەك کە لەسەر حیسابی چینی ماندوو و ڕەش و ڕووت بێ، ئەوانەی لە ئێستادا موچەکانیان بەشی ژیانێکی مەمرە و مەژییان دەکات، دوای بڕینی مووچەکانیان قەرزاری و چەندین کێشەی کۆمەڵایەتی و دەروونی بەرۆکیان دەگرێت.
.
.
. نەخێر و نەخێر ...

بەڵێ:
1- بەڵێ بۆ بڕینی مووچەی بندیوارەکان، ئەوانەی بەبێ دەوام کردن و ماندووبوون سەری مانگ مووچە وەردەگرن یان بە ناوی ئەوان وەردەگیرێ.
2- بەڵێ بۆ بڕینی مووچەی مووچەخۆرانی ناشایستە، ئەوانەی زیاتر لە مووچەیەکیان هەیە بەدەر لە یاسا و ئەرك نابینن لە بەرانبەر مووچەکانیان.
3- بەڵێ بۆ سیاسەتێکی ئابووری تەندروست و دوور لە گەندەڵی، کە مووچەی مووچەخۆران مسۆگەر بکات و دەرفەتی کار بۆ کاسبکاران بڕەخسێنێت و میللەت لە دڵەڕاوکێی قەیرانی دارایی ڕزگار بکات.
4- بەڵێ بۆ کۆتاییهێنان بە دەوڵەمەندبوونی ناشەرعی، بە گەندەڵی و دزینی سامانی گشتی، کە خەڵکێك بە هۆیەوە لە پڕێك بوونە کوڕێك.
5- بەڵێ بۆ شەفافیەتی دارایی لە داهات و خەرجیدا، بە جۆرێك کە نە بە ناوی شیرینی و نە بە ناوی کۆمپانیا و هەر ناوێکی دیکە هیچ بڕێکی داهات و خەرجی بە نادیاری نەمێنێتەوە.
6- بەڵێ بۆ چاکسازییەك کە ببێتەهۆی هێنانەوەی پارەی دزراوی میللەت و، سزای گەندەڵکار و مافیاکان بدات. لە ئەنجامیشدا داهات بە زیادەوە بەش دەکات و لێیشی دەمێنێتەوە بۆ پەرەپێدان و گەشەکردنی هەرێمەکەمان.
.
.
. بەڵێ و بەڵێ ...

نوێترین نوسینەکانی کەمال حەمزە

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌