بەچی دەگوترێت حەقیقەتی موتڵەق؟

وتار/ 19/06/2020 1698 جار بینراوە

هۆشەنگ جاهویی

بەچی دەگوترێت حەقیقەتی موتڵەق؟

هۆشەنگ جاهویی.
لەژیانی مرۆڤەکاندا چەمک و ووشەو ڕستە دەگوترێت و بەکاردەهێندرێت ، کەهەندێ جار پێی دەگوترێت حەقیقەت یاخود ڕاستی . قسەکرنی ئێمە لەسەر خۆدی گوتەی حەقیقەت نیە ،بەڵکو قسەکردنی ئێمە لەسەر خودی حەقیقەتە واتا ڕاستی .
چونکە لەوەتەی مرۆڤ هەیە بەزۆرشتی  پێناسەکردووە و چەمکی یاخود گوتەی یاخود ووشەی حەقیقەتی لێناوەو پێی وایەکەڕاستە ، بەڵام گەربێت و شیکارێکی هۆشمەندانەی بۆبکرێت و هەڵسەنگێندرێت ئەوا دوورە لەڕاستی یەوە .
لەژیانی ئاسایی ئێمەی مرۆڤدا لەناو هەموو ئەوجیهانەی ئێمەی تێدادەژین چواردەورمان بەکۆمەڵێک ناحەقیقەت دەورەدراوە کەچی ساویلکەی هەندێ لەمرۆڤەکان ئەوان بەچاوێکی ڕاستی یاخودبڵێین بەچاوێکی حەقیقەت دەبینن ، لێرەدا دوو هۆکاری جیاواز خۆیان وێنادەکەن .
یەکێکیان جۆری ئەوشتەیە کەڕاست نیە بەڵام بەڕاست یاحەقیقەت لەهەژماردەکرێت .
دووەمیان خودی کەسەکەیە کەئاستی هۆشیاری و ژیرایەتی لاوازەو ئەوناتوانێت حەقیقەت بدۆزێێتەوە، چونکە لەژیانی ئێمەی مرۆڤدابۆهەمووشتێک تەنیا یەک حەقیقەت بوونی هەیە و هیچ کات حەقیقەت نابێت بەدووان.چونکە خودی حەقیقەت دەبێت لەگومان و خەیاڵ بەدووربت خۆئەگەر وانەبێت ئەوا هیچ کات لەسەر هەبوونی گومان و خەیاڵ حەقیقەت ناتوانێت خۆی دەرخات .
ئێمە دەتوانین لەسەرەتای هەموو هەبوەکان خودی حەقیقەتی مووتڵەق بدۆزینەوە ، موتڵەق واتا ڕاستی وجود ،یاخود دڵنیایی .بەشتێک دەگوترێت حەقیقەتی مووتڵەق کەهیچ کات بەلای گومان و خەیاڵدا نەچێت  ،واتا ڕاست.
ئێمەی مرۆڤ گەرلەسەرەتادا درک بەحەقیقەت نەکەین ئەوا بۆزۆرینەی شتەکانی تر بەهەڵە لەقەڵەمی دەدەین ،چونکە ئێمە گەر ئامێرێک بۆنمونە وەربگرین وەک مەکینەی سەیارە ،یاهەر شتێکی تر کەلەبەسیترین کارەکانی ڕۆژانەماندا بەکاری دێنین ، گەربێت و خودی مەکینەکە لەناوەوەیدا کێشەیەک ڕووبدات ئەوا کارپێکردنی مەکێنەکە ڕەنگە بوەستێت ،یاخود کارکردنی گران بێت .
لێرەدا ژیان بەڕێکردنی مرۆڤیش هەمان شتە ،کەبەهەڵە ژیان بەڕێ بکات و ژیانێکی پێچەوانەی هەبێت ،یاخود لەسەر ڕەووتی ڕاستی نەبێت.
ئێمەلەسەرەتای هەمووهەبووەکان خودی ناوی ( خودا) وەردەگرین ،چونکە هەبوونی (خودا) موتڵەقەقەو مەوجودە ، ئێمە قسەکردنمان لەسەر سەلماندنی خودی خودانیە چونکە ڕەنگە کاتی زۆری بوێت ،بەڵام لێرەدا هەبوونی خودا  ڕاستی یە و پێی دەگوترێت حەقیقەتی مووتڵەق .
جابۆئەوەی ئێمەی مرۆڤ لەسەرەتادا بتوانیت ڕاستی یەکانی ژیان لەهەمووڕویەوەوێنابکەین و حەقیقەت و ناحەقیقەت لەیەکتر جیابکەینەوە ،ئەوادەبێت لەسەرەتای هەمووشتەکان بڕواو یەقینت بەخوداهەبێت ، چونکە مەرجی هەموو حەقیقەتەکانی تری ژیانی مرۆڤەکانە ، بەو واتایەی بڕوابوون بەخودا و ژیان بەڕێکردن لەدونیادا ئەوا بۆهەمیشەیی پێی دەگوترێت حەقیقەتی مووتڵەق، ئیتر بەدەرلەوە هیچ کات مرۆڤ ناتوانێت نەحەقیقەت ببینێت نەدەشتووانێت وێنای بکات .

نوێترین نوسینەکانی هۆشەنگ جاهویی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌