جیاوازی نێوان زانست و فەلسەفە.

وتار/ 18/06/2020 2804 جار بینراوە

هۆشەنگ جاهویی

جیاوازی نێوان زانست و فەلسەفە.

هۆشەنگ جاهویی
فەلسەفە و زانست دوو بوونی جیاوازی یەکترن ، کەهەردووکیان بەدووڕێگای جیاوازدا کاردەکەن ، زۆرێک لەوانەی شارەزایان لەبواری فەلسەفەو زانستدانیە ئەم دوو بووە تێکەڵی یەکتردەکەن ،بەتایبەتی بۆئەوکەسانەی کەنەیانتوانیوە لەیەکتریان جیابکەنەوەو هەرپێیان وابووە هەردووکیان هەمان شتن ،لێرەدا ئێمە بۆئێوەی خۆشەویست دەتوانین بەجیا وێنایان بکەین بۆتێگەیشتنی ئێوە.

ئەم دووچەمکە مێژوویان کۆنە بەتایبەتی زانست چونکە زانست لەفەلسەفە کۆنترە ، مرۆڤ بۆبەردەوامبونی لەژیانی تایبەتی ڕۆژانەی خۆیدا زیاتر پەی بەزانست بردووە چونکە پێویستیەکی هەنوکەیی ژیانی مرۆڤ بووە ، ئەگەرچی لەسەرەتادا زانست کەم بوەو پەل و پۆی بۆهەمووبوارێک نەهاویشتبوو ، بەڵام توانی ڕۆژبەڕۆژ پەرەی پێبدرێت تائەوڕۆژگارەی ئێمەی تێدادەژین .
مێژووی پەرەپێدانی زانست ئەگەرچی هێشتابەدەقیق دیاری نەکراوە ،بەڵام دەکرێت هەرلەسەرەتای پەیدابوونی مرۆڤ لەسەرزەویدا سودی لەسەرەتایی زانست وەرگرتووە.
 ڕوانگەکانی زانست جۆریان هەیە واتا تەنیالەبوارێک کەخزمەت بەمرۆڤ بکات خۆی نابینێتەوە ،بەڵکو لەهەمووبوارێک زانست توانیویەتی ڕۆڵی خۆی لەبنیاتنانی ژیانی مرۆڤەکان ڕۆڵی خۆی بگێڕێت ، وەک لەبوارەکانی کەلوپەلی ڕۆژانەی مرۆڤ ،هەرلە بەسیترین ئامێری دروست کراو تابەهێزترین و گرنترین ئامێردا .

هەرچەندە لەڕووی زانستی پزیشکیەوە مرۆڤ هێشتاماویەتی بگاتە ئەوئاستەی کەبوونی مرۆڤەکان لێیان دەوێت ، چونکە زانستە پزیشکیەکان ڕۆڵێکی مەزن لەبووندا دەگێڕێت ،بەڵام بەداخەوە هێشتانەیتوانیووە ڕۆڵێکی گرنکتری هەبێت و بتوانێت هەمووئەونەخۆشیەسەختانەی مرۆڤ کەلەڕۆژگاری ئەمڕۆماندا دووچاری مرۆڤەکان دەبێتەوە بتوانێت چارەسەریان بۆیان هەبێت.
بەتایبەتی نەخۆشیە زگماکیەکان و ئەوانەی دووچاری سروشتی مرۆڤەکان دەبێت ، کەتائێستا زانست پەی پێ نەبردووە .
لێرەدا دەبێت زانست لەچاوڕۆڵەی کەئێستاهەیەتی دەبێت ڕۆڵی زیاتربەخۆیەوە ببینێت و پەرەی پێبدرێت بۆخزمەتی مرۆڤەکان بەتایبەتی لەڕووی زانستی پزیشکیەوە کەبەلای من زانست لەوبوارەدا پزیشکیدا بەهێزترین زانستە لەبۆمرۆڤەکان.
ئێمە لەزۆرڕوانگەی ژیانەوە پێویستیەکی زۆرمان بەبواری زانست هەیە ، بەڵام بەداخەوە زانست ئەگەرچی لەبوارەکانی ژیانی مرۆڤ وەک کۆمەڵگاو تاک ڕۆڵی خۆی گێڕاوە بەڵام ئەوزانستەنیە کەمرۆڤ لێی دەوێت چونکە وەک وتم لەڕووی پزیشکیەوە هێشتاماویەتی بگات بەوزانستەی کەمرۆڤ لێی دەوێت.
ئەی فەلسەفه چی یە؟
لێرەدا دەتوانین بەجیا پێناسەو بوونی فەلسەفە وەک خۆی باس بکەین ، کەبەداخەوە جگەلەوەی بەشێک لەمرۆڤەکان کەنازانن بوونی فەلسەفە مانای چی یە؟
فەلسەفە لەدوای زانست بەتایبەتی لەیۆنان سەری هەڵدا ، نەبوونی ژیانی چۆن ژیانێک بۆمرۆڤەکان جابۆتاک و کۆمەڵگا سەری هەڵدا ، لێرەدا مرۆڤ چونکە هێشتاپەی بەژیانێک نەبردبوو کەمرۆڤەکان چۆن ژیان ڕێ بکەن ،بۆیە مرۆڤەکان بیرو هزری خۆیان بەکارهێناو هەریەک لەڕوانگەی خۆیەوە بەتایبەتی فەیلەسوفان فەلسەفەی خۆیان بۆچۆن ژیانی مرۆڤەکان نوسیەوە ، کەبەئێستاشی لەگەڵ بێت بەسەدان فەیلەسوف لەژیانی مرۆڤایەتیدا سەریان هەڵدا .

هەرچەندە لەبابەتەکانی پێشوترم ئاماژەم پێداوە کەمرۆڤێکی تەواو لەچەند هەبوونێک پێک دێت وەک ( عەقڵ ، هەست ، ژیری ) ،بەتایبەتی بۆکەسی فەیلەسوف ، بەڵام لەبەرئەوەی فەیلەسوفانی ڕابردوو بەتایبەتی فەیلەسوفانی خۆرئاوا هێشتا نەیانزانی بوو کەلەلایەن خودی خوداوە بەرنامەیەک بۆژیانی مرۆڤەکان تۆمارکراوە کەچۆن ژیانێکی شایستە بژیت ؟ بۆیە لەئەنجامی هەمووئەمانەدا زۆرینەی فەیلەسوفانی خۆرئاوا کەوتنە هەڵەی فەلسەفەوە ، چونکە نەیانتوانی بەهەبوونی فەلسەفە مرۆڤێک و کۆمەڵگایەکی تەندروست دروست بکەن بۆبەڕێکردنی ژیان.

چونکە ئەوان واوێنای مرۆڤیان کردووە وەک بونێکی ڕووت سەیریان کردووە ، بەدەرلە ئاین ،چونکە ئەوەی مرۆڤێک دەکات بەمرۆڤێکی تەواو ئەوا ئاینە نەوەک فەلسەفە چونکە لەفەلسەفەدا مرۆڤ توشی چەندان لادان دەکاتەوە کەهەمووی زیانگەیاندنیەتی پێی و دوورکەوتەوەیەتی لەژیانێکی شایستەیانە.
فەلسەفە لەسەردەمی پەیدابوونیەوە تائێستاشی لەگەڵ بێت ناتوانێت ڕۆڵی هەبێت لەدروست کردنی مرۆڤێکدا چونکە زۆرینەی جار مرۆڤ لەڕەسەنایەتی خۆی دووردەخاتەوەو واش وێنادەکات گوایە مرۆڤ تێیدا دەتوانێت ژیربێت ، بەڵام ئەمانە ڕاست نیەو مرۆڤ لەبوونی فەلسەفەدا ناتوانێت ژیربێت ،چونکە مرۆڤی ژیر وەک مرۆڤێکی ڕووت سەیری ژیان ناکات بەڵکوو ئەو دەگەڕێتەوە بۆ ئەویاسایەی کەخودا بۆ ژیانی مرۆڤەکانی دابین کردووە ، کەبەدەرلە دروستکرنی ژیانێکی دەست کردی مرۆڤ .

بەشێک لەفەیلەسوفانی خۆرئاوا لەسەرهەبوون و نەبوونی خودا کەوتونەتە هەڵەوە ئەگەرچی بەشێکیان بڕوایان بەخوداش هەبووە بەڵام بیروهزریان زیاتر ڕۆشەن نەکردووە کەمادام خودایەک بوونی هەبێت ئەوادەبێت بەرنامەیەک و پەرتوکیشی بۆمرۆڤەکان ناردبێت کەچۆن بژین ؟ بۆیە ئەوان ئەوپسیارە ژیرانەیان لەخۆیان نەکردووە یابڵێم درکیان پێی نەکردووە ، هۆکاری ئەمەش ناشارەزایی و زیاتر نەبوونی تێڕامانیان بووە لەهەموو ئەمانەدا ، بەتایبەتی هەبوونی خودا ،چوونکە کاتێک خوداهەبوو بەرنامەشی بۆژیانی مرۆڤەکان بوو ئەواهیچ کات مرۆڤ بۆژیانی ڕۆژانەی خۆی پێویستی بەفەلسەفە نیە ، چونکە فەلسەفەش کەوتە فەشەل هێنان و هەم کۆتایشی پێهات هەم فەشەلیشی هێنا ،چونکە وەک ووتم مادام هەبوونی خودا سەلمێندرا ئەوا بوونی فەلسەفە فەشەلی پێ دێت.
جگەلەوەش زۆرینەی فەیلەسوفانی خۆرئاوا هیچ ڕۆڵێکیان بۆبواری زانست نەهێشتۆتەوەو قسەکانی خۆیان خستۆتە پێش زانست ،وەک ئەوەی ئەفلاتوون و نیتچە حوکمی خۆسەپێنی دوورلەئینسانیەت دەسەپێنن بەسەر لایەنێک مرۆڤ ،کەدەڵێن دەبێت مرۆڤی کەم ئەندام دەبێت بکوژرێت ، لێرەدا بۆچارەسەرکردنی مرۆڤێکی کەم ئەندام دەبێت زانستی پزیشکی پەرەی پێ بدرێت و چارەسەریان بۆبدۆزێتەوە ، نەوەک بێویژدانانە فەیلەسوفێک حوکمی کوشتنیان بەسەردا بدات .بەڵام خودای گەورە ئەوەفێری مرۆڤەکان دەکات کەفێری زانست بن و هەوڵی بۆبدەن .

نوێترین نوسینەکانی هۆشەنگ جاهویی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌