پارتی و خودی بارزانی لە پشتاوکردنی ھەولێر دەترسێ

وتار/ 16/06/2020 784 جار بینراوە

سەرکەوت حه‌مه‌د ئیبراھیم

بارزانی باوک و تر لە داھاتووی ...
پارتی و خودی بارزانی لە پشتاوکردنی ھەولێر دەترسێ لە رووی ئابووری وسیاسی بەگشتی ...


سەرەتا دەمەوێ لە رووداوەکانی چەند مانگی رابردوو لە نێوان بەغداو ھەولێر ، ھەولێر و سلێمانی لەروویەکی ترەوە،لێدوانەکانی ماوەی رابردوو لەلایەن پارێزگاری سلێمانی (ھەڤاڵ ئەبوبکر )کاتێک راشکاوانە دەڵێ پارتیو خودی سەرۆکی حکومەت  رێگرە لە یارمەتیە نێودەوڵەتیەکان بگەن بە سلێمانی ،ئەمە دەیان لێکدانەوەی ھەڵدەگرێ بەتایبەت ھەماھەنگی نێوان  پارزگاری سلێمانی و سەرکردایەتی نوێ یەکێتی پشگیری راستەوخۆی لاھۆر شێخ جەنگی ھاوسەرۆکی یەکێتی ،پرسی جوڵاندی سیستەمی لامەرکەزیەت لە بەرێوەبردن بۆ سلێمانی بەتایبەت زۆنی سەوز بەگشتی ،ستۆپ پێکرەنی ھێزەکانی پێشمەرگەی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە لەلایەن ھێزەکانی یەکێتی لە زینێ وەرتێ ئەمانەو چەند لێکەوتێکی تر ...

بەڵام من دەمەوێ تیشک بخەمە سەر جەوھەری ووتارەکەم ،
دوابەدوای ئەوە حکومەتی عێراق رەزامەند نیشاندا بە ناردنی بری ٤٠٠ملیۆن دۆلار بۆ ھەرێم کە ئەمەش وایکرد ھەرێم لە مانگی شەش یەکەم موچەی فەرمانبەرانی بدات بۆ ساڵی ٢٠٢٠ کە خۆی لە موچەی مانگی یکدا دەبینیەوە ،دوای ئەوە دەنگۆی نەمانی باقی ماوەوەی ئەو ٤٠٠ ملیۆنە شۆرشی ھاشتاگی شۆشیاڵ میدیای گرتەوە ،وەزیری دارای دانی ناوە بەوەی بری ٢٢٢ملیۆن دۆلار تا ئێستا لە سەر رەقەم بانکی وەزارەتەکەیەتی ،ھەرچەندە سەرۆکایەتی حکومەت پێشتر رایگەیاندبوو ئەو بەرە پارەیەی ماوەتەوە لە قەرزی کۆپانیاکانی داوەتەوە بۆیە نوێنەرانی کورد بەتایبەت پارێزگای سلێمانی بەتایبەت تر نوێنەرانی ئۆپۆزیسیۆن لە پەرلەمانی عێراق کە رێبوار کەریم ،ھۆشیار عبدللە ،ھاورێکانیان لە پەرلەمان ...پرۆژە یاسایەکیان ئامادەکرد بە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم  راستەوخۆ لە بەغداوە ،تەحەکومکردنی لەلایەن حکومەتی ناوەندی پێداچوونەوە بە لیستی فەرمانبەرانی ھەرێم کەنزیکەی ملیۆنێک دووسەد ھەزا مەزەندە دەکرێ ،پاکسازی کردنی و برینی تەواوی مووچەی بندیواری یەکێتی و پارتی ...
*سەردانەکەی ھەواڵگیری دەوڵەتی تورکیا بۆ بەغدا ترسیە گەورەکەی بارزانی لە ئەنجامەکانی کۆبوونەوەکە ...
ھەفتەی رابردوو راوێژکاری میت ی توورکی ( ھاکان فیدان)بەسەردانێکی گەشتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی ناوەندی کۆبوویەوە چەند پشنیار و دواکاریەکی لە تیمی حکومەتی نوێی عێراق کرد ...

*پرسی پەکەکە وەک ھەمیشە جەوھەری داواکاریەکانی دەوڵەتی تورکیا لە ٥٠ ساڵی رابردوو ،بەڵام ئەم جارەیان تاوتوێکردنی ئۆپراسیۆنێکی سەربازی بەربڵاو لەگەڵ حکومەتی عێراق دژی پارتی کرێکاران لە ھەرێم عێراق بەگشتی لەژێر ناو چرنوکی ھەڵۆ ، کە ئەو سەردانەش دوای گرتنە دەستی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەلایەن باوەرپێکراوی بارزانی ،د.فواد حسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێم ،سەرۆکی لیژنەی نوێنەرانی کوردی  بۆ پرسی جیابوونەوە ریفراندۆمەکەی ساڵی ٢٠١٧ لەرابردوو....

*یەکێکی تر لە پێشنایارەکانی دەوڵەتی تورکیا کردنەوەیە دەرچەیەکی نوێی بازرگانی لە نێوان تورکیا و عێراق کە خاوەنداریەتئ بۆ حکومەتی ناوەندی عێراق و ئەنکەرە بگەرێتەوە ،بەتایبەت وەکو ئەڵتەرناتیفی مەرزی ئیبراھیم خەلیل و دورخستنەوەی بۆ سنووری موسڵ کە ئەمەش ھەرێم دوچاری قەیرانێکی زۆر گەورە دەکات ...
بێدەنگی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەحەق بە پێشلکاریەکانی دەوڵەتی تورکیا ھێرشە ئاسمانیەکانی و زەمینیەکان بۆ سەر پەکەکە ،بەزاندنی  سەروەری خاکی ھەرێم و عێراق بەگشتی  دەرنەکردنی ھیچ بەیانامەیەکی رەسمی لەکاتێکدا وەزیر دەرەوەی عێراق لەسەر پشکی کوردە ...
خۆ ئەوانەی باسمانکرد، دەرئەنجامەکانی بەخێرای دیاری کەوێت لەسەر ھەرێم بەتایبەت کردنەوەی مەرزی نوێی بازرگانی لەسنوری پارێزگای موسڵ و رەوانەکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم لەلایەن حکومەتی ناوەندی بۆ فەرمانبەرانی ھەرێم ،کۆنتروڵ کردنی سیاسەتی نەوتی ھەرێم لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراق کە وەزیری نەوت رایگەیاندوە لەکەرکی لەپێشینەی وەزارەتەکەیاندایە لەماوەیەکی کورت دەبێ بخرێتەوە سەر حکومەتی ناوەندی وەزارەتەکەی ،قوڵبونەوەی ناکۆکیەکانی سیاسەتی بەرێوەبردنی ھەرێم لەلایەن یەکێتی و پارتی ھەرەشەکانی بارزانی بۆ سەر سەرکردایەتی نوێی یەکێتی ،ھەڵوەشاندنەوەی بریاری ھەڵگرتنی پارێزبەندی سەر پەرلەمانتار سۆران عومەر ... ،ئەمانەو چەندان ھۆکاری تر وای لە سەرۆکی پارتی خودی مسعود بارزانی کردووە ترس و دڵەراوکێیەی زۆری ھەبێ لە سیاسەتی داھاتووی ھەرێم لەلایەک و حکومەتی ناوەندی عێراق و بریارەکانی تاران و ئەنقەرە لەلایەکی تر ،کە ئەمانە داھاتووی ھەولێر دەخەنە مەترسیەوە چی تر پارتی ناتوانی دەسەڵاتی  زۆرنی زەرد فەرزبکات بەسەر دەسەڵاتی زۆنی سەوزدا ھەولێر لە بە دوبەی کردنی دەوەستێ ئید ھیچ ئەمەلێک نامێنێ بۆ کۆنترۆڵکرانی لایەنگیر و بندیوارەکانیان لە سەر میلاکی حکومەتی ھەرێم ...

سەرکەوت حەمە

نوێترین نوسینەکانی سەرکەوت حه‌مه‌د ئیبراھیم

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌