پشتیوان سادق شەری بۆ فرسەت سۆفی کرد ...

وتار/ 12/09/2019 1081 جار بینراوە

سەرکەوت حه‌مه‌د ئیبراھیم

پشتیوان سادق شەری بۆ فرسەت سۆفی کرد ...

لەسەروبەری بەرێوەچوونی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێم دوو لێدوان تەواوی ستراتیجیەتی حکومرانی یەکە ئیداریەکانی ھەرێمی گۆری ...
پشتیوان سادق کە کاندیدی ژمارە دووی(٢) پارتی و خودی مسعود بارزانی بوو لە لیستی پارێزگای ھەولێر لە دوای نەوزاد ھادی سەرۆک لیست ، لە کاتی بانگەشە و چەند رۆژێکی کەم بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لێدوانێکی دا کە مەترسی خستە سەر کاندیدەکەی نێچیرڤان بارزانی نەوزاد ھادی کێشەکە ئەوەندە قووڵ بویەوە پشتیوان سادق بەڵێنی وەزاری پێدرا و لەلیستی ئەنجومەنی  پارێزگا دەرھێنرا کاتێک گوتی (ئەگەر دەنگی زورینەی پارێزگای ھەولێر بەدەست بھێنم تەنەزول بۆ ھیچ کاندیدێک ناکەم خۆم دەبمە  پارێزگاری ھەولێر) دڵنیاشم  ئەوە بەدەست دێنم کە دەمەوێ چونکە پشتوان سادق ھەم ھەولێریەکان بەگشتی خۆشیان دەوێ ھەم باوەرپێکراوی مسعود بارزانیە بۆ ھەولێر ....
لەدوای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا نەوزاد ھادی بەبێ رکابەر مایەوە نزیکەی ١٤٥ ھەزار دەنگی ھێنا بوو بەپارێزگای ھەولێر بەڵام کێشەکە بەردەوام بوو لەنێوان باڵی ھەڵۆکان و نێجیرڤان تا گەشت بە ئەمرۆ بەھۆی ئەزموون وەرگرتنی   پشتیوان سادق لە وەزارەتی پەروەردە بەرەسمی و ئەوقاف بەوەکالەت دیسانەوە بەربژێرکرایەوە لەکابینەی نۆیەم وەزارەتی ئەوقافی وەرگرتەوە ...

 مسرور بارزانی پۆستی سەرۆکی حکومەتی وەرگرت راستەوخۆ ھەوڵی نزیک خستنەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێم لە دەسەڵاتی سەرۆکی حکومەت و دوور خستنەوەی لە دەسەڵاتەکانی سەرۆکی ھەرێم،ھەرچەندە نێچیرڤان بارزانی ھەوڵێکی زۆریدا لەرابردوو ئەنجومەنی ئاسایشی بخاتە ژێر دەسەڵاتی خۆی وەکو سەرۆکی حکومەت بەڵام ھەوڵەکانێ بە نەزۆکی مایەوە تاوەکو ئەمرۆ ھەرچەندە سەرۆکی ھەرێمی کوردستانە بەڵام دووبارە مسروربارزانی ئەنجومەنی ئاسایشی  ئاراستە کرد بۆ ژێر دەسەڵاتی حکومەت و خۆی
کاری دووەمی مسرور بارزانی گۆرانکاری کردنی بوو لە یەکە ئیداریەکان بەتایبەت پارێزگاری ھەولێرو دھۆک  نەوزاد (ھادی و فەرھاد ئەتروشی ) ھەرچەندە ئەوانە ھێڵی سوور بوون لەلایەن نێچیرڤان بارزانی تا ئەوای ڵێھات کێشەکان ئەوەندە قوڵ بوونەوە ،مسعود بارزانی فەرمان بە کشانەوەی پشتوان سادق بکات لە لیستی پارتی بۆ ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر لە ٢٠١٤ ،بەڵێنی پێدانی وەزارەتێکی پێدا لە کابینەی ھەشتەم ...

بوونی کەریم سنجاری لە وەزارەتی ناوخۆ نێچیرڤانی دڵنیاکردبوو لە بەھێزی و پاراستنی حکومەتەکانی نێچیرڤان لە رابردوو ھەربۆیە گۆرانکاری بنچینەی و حەتمی مسرور بارزانی دوورخستنەوی کەریم سنجاری بوو لە وەزارەتی ناخۆ تاکەسی باوەرپێکراوی خۆی بکات بە وەزیری ناوخۆ ...

 بە پێی وتەی سەرچاوەیەکی ناو پارتی  بۆ (لڤین پرێس) نەوزاد هادی رۆژی 10-9-2019 بۆ مانەوەی لە پۆستی پارێزگاری هەولێر سەردانی ماڵی رۆژ نوری شاوەیس ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتیی کردوە، بەڵام ئامادە نەبووە بیبینێت و وتویەتی هیچم بۆ ناکرێت.

ھەرچەندە نەوزاد ھادی لە لەھەمان رۆژ تەکیدی لە بەردەوامی خۆی کردەوە ،رایگەیاند دەستی لەپۆستی پارێزگای ھەولێر نەکێشاوەتەوە بەڵام دوای ئەو لێدوانەی بۆ دەزگاکانی راگەیاندن کۆنگرەیەکی بۆ سازدرا تا بەرەسمی دەست لە پۆستی پارێزگای ھەولێر ھەڵبگرێ ...
ھەربۆیە فرسەت سۆفی دەکرێ ببێت بە پارێزگایەکی بێ رووکن لە ھەولێر لە دوای نەوزاد ھادی ..


سەرکەوت حەمە ابراھیم

نوێترین نوسینەکانی سەرکەوت حه‌مه‌د ئیبراھیم

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌