ووڵامێک بۆ ( سارتەر) فەیلەسوفی فەڕەنسی .

وتار/ 15/06/2020 1316 جار بینراوە

هۆشەنگ جاهویی

ووڵامێک  بۆ ( سارتەر) فەیلەسوفی فەڕەنسی .

هۆشەنگ جاهویی
سارتەر ئەگەرچی لەڕووی فەلسەفەو ئەدەب و ڕۆمانەوە توانی خۆی بەجیهانی مرۆڤەکان ئاشنابکات ، سارتەر جگەلە بواری ئەدەبی هەروەها توانیویەتی لەبواری فەلسەفەشدا ڕۆڵی خۆی بگێڕێت و فەلسەفە تۆماربکات بەتایبەتی بۆسەدەکانی نۆزدە .کەهەرچەندە لەڕووی ڕۆمانەوە ڕەخنەیەکی زۆر ڕووبەڕووی بویەوە بەتایبەتی مرۆڤی ڕەشبینانەو گۆشەگیرکردن لەڕۆمانەکانیدا ئاماژەی پێکردووە.

سارتەر لەیەکێک لەدێڕەکانی دا ئەوەی سەلماندوا کەهێشتا ئەوان ئەگەرچی ئەوپێی وابوو لەژیاندا هەمووشتێکی زانیوە بەڵام نازانێت چۆن بژیت .
خودی نوسینەکەی سارتەر ئەوەیە کەدەڵێت : ئێمە لەژیاندا هەمووشتێکمان زانی ،بەڵام ئەوەمان نەزانی چۆن بژین .

لێرەدا سارتەر ڕاستگۆیانە توانیویەتی لەڕووی  ژیانی خودی خۆیی و کۆمەڵگای ئەوسا وێنەبکات . کەخۆی لەخۆیدا ژیانێک فەلسەفە بۆمرۆڤەکانی فەراهەم بکات ئەوامرۆڤ ناتوانێت تێیدا ئەومرۆڤە بێت کەحەقیقەت لێی دەوێت ، چونکە حەقیقەت شتێکی ترە بەدەرلەفەلسەفە .
کەئەگەرچی ژیان بۆهەندێ کەس ئاڵۆزەو بۆهەندێ کەسی تر حەسانەوەو بۆهەندێ کەسی تریش هیلاکی .بەڵام ئەوەی لێرەدا مرۆڤ ئاڵۆزدەکات تەنیا ژیانی چەوتی ژینگەکەیەتی .

ئەگەرچی سارتەر لەڕووی فەلسەفەشەوە کاریگەری هەبوو بۆئەوسای تاکی ئەوروپی و بەتایبەتی ئەوانەی لەسەرهەمان عەقڵیەتی سارتەر بوون، بەڵام ووڵامی سارتەر بۆژیانی تاک و کۆمەڵگا سەلماندنی ئەوڕاستیەیە کەهیچ کات ئەگەرچی زۆرجار مرۆڤ خۆی بەبەختەوەریش بزانێت و ناوبانگێکی گەورەشی هەبێت چونکە لەسەر ڕەوتی حەقیقەتی موتڵەق نیە بۆیە هەمیشە تێیدا ئاسودەنیە بەتایبەتی لەڕووی دەرونیەوە چونکە ژیان بەڕێکردن لەحەقیقەتی موتڵەقدا مرۆڤ ئاسودەدەکات و دەتوانێت ژیانێکی ئاسودەو قەناعەت پێهاتن  بۆخۆی دابین بکات .

بەکورتی ئێمەی مرۆڤ کەلەسەرزەویداین زۆرجار بەهۆکاری تێڕامان و وردبونەوە لەژیان ڕەنگە بیرکردنەوەکانمان شتێکی ترمان پێ بڵێن بەتایبەتی ئەوکاتانەی کەلەسەر ڕەوتی حەقیقەتی موتڵەقدانەبین ، چونکە حەقیقەتی موتڵەق ژیانێکی باوەڕدارانەیەو پەیڕەوکردنیەتی لەئاین ، چونکە خوداخۆی ئاینی بۆئەوە بۆمرۆڤەکان ناردووە بۆئەوەی پەیڕەوی لێ بکەن و بیرلەهەڵبژاردنی ژیانێکی چەوتی تر نەکەنەوە .
ووڵامی سارتەر لەڕوانگەی نەزانینی چۆن ژیانەوە ووڵامێکی بەجێ یەو سەلمێنەری ئەوەیە کەمرۆڤ بەبێ پەیڕەوکردنی ئاین ناتوانێت لەژیانێکی دڵ نەوایی بەرێتەسەر بەتایبەتی بۆئەوکەسانەی دەبن بەخوێنەرو تۆمارکردنی بواری فەلسەفی ، هەمووئەمانە حەسانەوەلەبەرمرۆڤ هەڵدەگرن و هەمیشە بیروهزرێکی ناڕۆشەنگەرانەو دوورلەحەقیقەت دەخوڵقێنت .
هەرچەندە زۆرجار لەبابەتەکانی ترمدا ئاماژەم بەوەداوە ئەوانەی لەسەر عەقڵی ڕووتەوە پەیڕەوی لەژیان دەکەن بەبێ هەبوونی هەست و ژیری ئەوا زۆرجار دەکەونە هەڵەوە وەک ئەوهەڵانەی کەزۆرینەی فەیلەسوفانی خۆرئاوا ئەگەرچی توانیان فەلسەفە تۆماربکەن ،بەڵام لەڕاستیدا چونکە لەسەرڕەوتی حەقیقەتی موتڵەقدانەبوون نەیانتوانی ژیانی کۆمەڵگاو تاک دروست بکەن ، چونکە ژیان دروست کردن گەڕانەوەی مرۆڤە بۆلای خوداو بەویستی خودا بژی .

نوێترین نوسینەکانی هۆشەنگ جاهویی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌