بەکێ دەگوترێت کۆیلە؟؟

وتار/ 11/06/2020 684 جار بینراوە

هۆشەنگ جاهویی

بەکێ دەگوترێت کۆیلە؟؟

هۆشەنگ جاهویی.
زۆرجار لەسەرفەیس بووک و کەناڵەڕاگەیاندکارەکان ووشەی کۆیلە دەگوترێت و بەکاردێت. بابزانین بەکێ ووەگوترێت کۆیلە؟
کۆیلە کەسێکە لەکۆندا کڕین و فرۆشتنی پێوەکراوە، واتا مرۆڤێک بۆکاروباری ڕۆژانە خەڵک دەیانکڕین و بۆکارکردنی خۆیان بەکاریان دەهێنان ، ئەمەش لەئەنجامی نەبوونی بژێوی ژیان ڕووی دەدا.
بەڵام ئێستا ئەگەرچی کڕین و فرۆشتن بەخودی کەسەکانەوە ناکرێت ،بەڵام بەشێوەیەک لەشێوەکان ئەم کارە بەجۆرێکی تر خۆی دووبارەبوەتەوە.
لەووڵاتی ئێمەداو بگرە لەزۆرێک ناوچەکانی تریشدا مرۆڤێک بۆمەرامێک بەکاردەهێندرێت ، ئەومرۆڤەی بەمەبەستی کارێک بەکاردەهێندرێت ، بەتایبەتی بۆحیزب ،یاخودی کەسێک ،یابۆدەوڵەت و هەرکارێکی ترەوە بەکاردەهێندرێن ، ئەم بەکارهێنانەیان بۆمەرامێک بەکاردەهێندرێن جابۆسیخوڕی کردن بێت ،یابۆهەرکارێکی تر کەپێچەوانەی مرۆڤایەتی بێت بەکاردەهێندرێن.
ئەم جۆرە مرۆڤانەی کەبۆئەومەبەستانە بەکاردەهێندرێن بەحوکمی ئەوەی هێشتا وەک مرۆڤێک سەیڕی خۆیان ناکەن ،بەڵکو ئەوجۆرە مرۆڤانە هێندە وونن لەونیدا شانازیش بەکارەکانی خۆیانەوە دەکەن .
بەکارهێنانیان لەلایەن خاوەنەکانیانەوە شتێکی ترمان  پێدەڵێت ،ئەویش ئەوەیە خودی بەکارهێنەرەکانیان مرۆڤێکن  هیچ هەستێکی ویژدانی و ئەخڵاقیان تێدامەوجودنیە ، بەڵکوئەمە سەلمێنەری  ئەوڕاستیەیە خاوەنەکانیشیان هەرچەندە ئەوانیش لەحەقیقەتدا وونن ، بەڵام هێشتا لەخودی بەکرێ گیراوان نامرۆڤانەترن ،چونکە بونەتە خاوەنی کەسەکان.
لەجیهانی مرۆڤایەتیدا شێوازی کۆیلەکردن گۆڕانکاری بەسەرداهاتووە ،ئێستا مرۆڤەکان لەپێناو پارەو هەرهۆکارێکی تردا بوونەتە دەمڕاست و ڕاپەڕاندنی کارەکانی خودی کەسێک یاکۆمەڵێک ، دەکرێت لێرەدا ئەوکارەی مرۆڤەکەلەپێناوکارەکەیدا دەیکات بۆمەرامێکی خۆی ئەوکارە هەمیشە هیچ کات لەگەڵ حەقیقەتی ئینساندا یەکنەگرێتەوە ، بەڵام بەهۆکاری ئەوەی خودی ئەوکەسە هێشتا نازانێت ژیان و مرۆڤ یانی چی ،بۆیە لەوونیدا دەستی کردووە بەوکارە.
لێرەدا دەکرێت خودی ئەوکەسە گۆڕانکاری بەسەردابێت و هەموو ئەوکارە نائینسانیانە ڕەت کاتەوەو بگاتە ئەنجام کەئەوکارەی لەئەنجامی نەفامیدا کردووە ،کەزۆرجار ئەومرۆڤانەی لەحەقیقەتی مرۆڤ و ژیان تێدەگەن ڕەنگە کۆمەڵێک باجی قورسیش بدەن.

نوێترین نوسینەکانی هۆشەنگ جاهویی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌