ووڵامێک بۆ ( ئارسەر شۆپنهاوەر) فەیلەسوفی ئەڵمانی
وتار/
08/06/2020
1298 جار بینراوە
هۆشەنگ جاهویی
ووڵامێک بۆ ( ئارسەر
شۆپنهاوەر) فەیلەسوفی ئەڵمانی
هۆشەنگ جاویی.
هەڵەی زەقی بیرمەندان
و فەیلەسوفانی خۆرئاوا لەبەرامبەر بوون و ژیان و مردنی مرۆڤەوە هەمیشە پێشەنگی فەلسەفەکانیان
بووە ، یەکێک لە فەیلەسوفەکانیش بەناوی ( ئارسەر شۆپنهاوەر ) سەلمێنەری ئەوڕاستیەن
کەئەوان سەبارەت بەمرۆڤ هەمیشە ڕەشبینانە مامەڵەیان لەگەڵ بوون و ژیان و مردن دا کردووە ، ئەمەجگەلەوەی نەیانتوانیوە ژیانێک لەبۆخودی خۆشیان فەراهەم
بکەن کەجێگای ڕەزامەندی خودی خۆشیان بێت ، هەروەها کاریگەری ژیانیان و نەبوونی و
درک پێنەکردنی حەقیقەتی موتڵەق لای ئەوان هۆکارێکی تربووە کەتێڕامانێکی هەڵەیان هەبێت چ جای ئەوەی هەمیشە وەک مرۆڤێکی ڕووت سەیری مرۆڤ
و ژیانیان کردووە ، کەدوور لەچاوی حەقیقەت بووە ،
بەومانایەی خودی مرۆڤ
کەلێی بیەوێت.
بەڵکو لەدەرەوەی
بازنەی حەقیقەتی بوون و هاتنەبوون و ژیان و مردنی مرۆڤەکان لێی دواون .
ئەم گوتەیەی ( ئارسەر شۆپنهاوەر ) سەلمێنەری ئەم ڕاستی یەن .
کەدەڵێت : مرۆڤ شانازی بە چییەوە دەکا کە
پیتانی تۆوەکەی هەڵەیەکە و لەدایکبوونیشی سزایەکە و ژیانیشی ڕەنج کار و مردنیشی پێویستیەکە.
لێرەدا ئەم فەیلەسوفە
بەشێوازێکی زەق دوور لەحەقیقەتی بوونی مرۆڤ کەوتۆتە هەڵەوە کەلەسەرەتاوە دەڵێت : پیتاندنی
مرۆڤ هەڵەیە .
لێرەدا ئەم فەیلەسوفە
هاتنەدونیای مرۆڤی وەک هەڵەیەک دێتەبەرچاو بەڵکو ئەودەیەوێت مرۆڤ نەیەتەبوون ، جگەلەوەش ئەوپێی وایە لەئەنجامی هەڵەیەی
جوت بونەوە مرۆڤ دێتەبوون . واتا بەدەربووە لەهەستی دروست بوونی خێزان بۆمرۆڤەکان .چونکە
دروست بوونی مرۆڤ هیچ هەڵەنیەو گەرمرۆڤ نەیەتەبوون ئەوا ژیانی مرۆڤ بەرەو لەناوچون
و کەمی دەڕوات.
هەروەها دەڵێت : لەدایکبونیشی
سزایەکە .
لێرەدا ئەم فەیلەسوفە
لەدایک بوونی مرۆڤی لا وەک سزایەک دێتە بەرچاو ، واتا گەربتەوێت مرۆڤ سزابدەی ئەوا
مرۆڤێک بێنە دونیای بوونەوە بۆئەوەی لەژیان سزابدرێت . بەڵام لەڕاستیدا هاتنەبوونی مرۆڤ هیچ سزانیە بەڵکو دەبێت مرۆڤ لەژیانی
خۆیدا لەهەوڵدابێت و زۆرجاریش مرۆڤ دەبێت ململانێ لەگەڵ خودی ژیاندابکات.چونکە خودی
ژیان بۆهەندێ کەس وەهایە .جگەلەوەش هاتنەبوونی
مرۆڤەکان لەگەڵ پێکهاتە ژیان دۆستەکەی خودی مرۆڤ گەورەدەبێت و گۆشەیەک لەژیان داگیردەکات
، کەواتە هاتنەبوونی مرۆڤ کەلای ئەم فەیلەسوفە وەک سزایەک مامەڵەی لەگەڵ دەکات ، سزانیەو
بەڵکو بگرە شانازیشە .
هەروەها لەدێڕی کۆتایدا
دەڵێت : ژیانیشی ڕەنج کار .
ئەوپێی وایە مرۆڤ لەکاتی
کارکردنیشەوە هەرپێی وایە ڕەنجێکی زۆر دەچێژێت . کەهیچ کات وابیرناکاتەوە ئیدی
سروشتی ژیانی مرۆڤ هەمیشە بۆهەندێک کەس و بەڵکو زۆرینەش دەبێت وابێت ،چونکە
کارکردن کارێکی هەنوکەیی ژیانی مرۆڤە بۆپێداویستی یەکانی خۆی .
جگەلەوەش ئەو لەدێڕی
کۆتایدا دەڵێت : مردنیشی پێوستی یەکە . واتا ئەگەرچی مردن پێویستی هەموو مرۆڤەکانە
بەڵام ئەو بیری بەدەربووە لەوەی لەژیانی دوای مردنی جارێکی تر خودای گەورە لەسەر
کاروکردەوەی خۆی زیندوی دەکاتەوە بۆ ژیانێکی هەمیشەیی گەربێت و خودا ڕازی بێت لێی .
واتا جگەلەوەی وەک زیندوبونەوەی مرۆڤی لەدوای مردنی سەیری مرۆڤی نەکردووە .
ئەوەی ماوەتەوە بڵێین
بیروهزری ئەم فەیەسوفە هیچ کات ناتوانوورێت لەڕووی پێناسەی حەقیقەتی بوونی مرۆڤەوە
یەک ناگرێتەوەو بەدەرە لەواقیعی حەقیقەتی موتڵەقی بون و ژیان و مردنی مرۆڤ. چونکە
گوتەکانی هەڵەی بوونی مرۆڤن .
نوێترین نوسینەکانی هۆشەنگ جاهویی
-
هۆشەنگ جاهویی
22/08/2022
-
هۆشەنگ جاهویی
15/08/2022
-
هۆشەنگ جاهویی
13/08/2022
-
هۆشەنگ جاهویی
07/08/2022
-
هۆشەنگ جاهویی
28/06/2021
-
هۆشەنگ جاهویی
23/06/2021