ووڵامێک بۆ نیتچە.

وتار/ 06/06/2020 2491 جار بینراوە

هۆشەنگ جاهویی

ووڵامێک بۆ نیتچە.

هۆشەنگ جاهویی

لەووڵاتی ئەڵمانیاو بەتایبەتی ئەوروپا بەحوکمی ئەوەی ئاینی ئەوکاتی مەسیحیەت و جولەکە لاوازبوون و نەیاندەتوانی حەقیقەتی خوداو ئاین بەکۆمەڵگای ئەوکات بناسێنن بەئێستاشیەوە لەگەڵ بێت .
بۆئەومەبەستە چەندان فەیلەسوف تێڕامانیان بۆمرۆڤ و کۆمەڵگاو خودا کردوو لەسەر ڕەوتی عەقڵی مرۆڤ کەوتنە نوسینی فەلسەفە .
نیتچەش کەفەیلەسوفێکی ئەڵمانی بوو لەئەنجامی دەستەڵاتەکانی ئەوکات و لاوازی ئاینی مەسیحیەت ،هەمووئەمانە کاری لەوفەیلەسوفەکردوو  کەوتە گۆشەگیری و فەلسەیەکی تۆمارکرد.
فەلسەفەی نیتچە فەلسەفەیەکی ڕووتە ،بەومانایەی گەڕاوەتەوە سەر عەقڵی مرۆڤ و هیچ پەی بەژیرایەتی نەبردووە ،چونکە خودی هەرمرۆڤێکی تەواو  لەچەند هەبونێک پێک دێت وەک ( عەقڵ ،، هەست ،، ژیری ) ،بەڵام فەلسەفەی نیچە تەنیا عەقڵی بەکارهێناوەو لەهەست و ژیرایەتی بەدووربووە.
چونکە مرۆڤێکی تەواو مرۆڤ جگەلە عەقڵ ژیری و هەستیش بۆهەمووشتێک بەکاردەهێنێت. نیتچە بەحوکمی ئەوەی تەنیا عەقڵی بەکارهێناوە کەوتەهەڵەی زۆرەوەو بەتەنیا عەقڵ پاڵی پێوەنا فەلسەفە بنوسێت و بۆئەومەبەستەش چەندان پەرتوکی بەبیروباوەڕی خۆی نوسین و لەناوهەمووشیاندا  پەرتوکی ( زەردەشت وەهای گوت ) .
لەوپەرتوکە دا نیتچە لەخەیاڵی خۆیدا پێی وابوو هیج خودایەک نیە کەخوڵقێنەری مرۆڤ و گەردوون بێت، هەربۆیە لەسەر عەڵی ڕووتەوە دەستی دایە نوسینی فەسەفەو لەسەر مرۆڤ و کۆمەڵگاو  خودا کەوتە نوسین .
نیتچە ئەگەرچی لەڕووی کۆەڵگاوە زۆرلەفەلسەفەی ئەلاتوون دەچێت ،بەڵام ئەوپێی وابوو خودا بوونی نیەو خۆشی دەڵێت : من خودام کوشت .
نیتچە لەڕووی بێ باوەڕبونیەوە پەی بەهەمووشتەکان بردوو تائێستاشی لەگەڵ بێت کەم کەس توانیویەتی لەڕووی عەقڵی ڕووتەوە پەی بەفەلسەفە بردبێت ، هەرچەندە خۆشم توانیم لەڕووی فەلسەفەوە بگەمە ئاستی نیتچە بەڵکو زیاتریش ، بۆشاهیدی قسەکەم پەرتوکێکم نوسی بەناوی ،، مرۆڤ لەلوتکەدا ،، هەرکەس بیەوێت ئاشنای فەلسەفەکەم بێت دەتوانێت بیخوێنێتەوە کەبە پیدی ئێف تۆمارم کردووە.

گەربمانەوێت هەڵسەنگاندنێکی ژیرانەی بۆئەنجامبدەین ئەوفەیلەسوفە ڕووبەڕووی چەندان هەڵەی زەق دەبێتەوە ، وەک ئەوەی هەرلەسەرەتاوە هەبوونی خودای ڕەت کردەوە ،ئەوەش ناچێتە خانەی عەقڵ و ژیری و هەستەوە ، چونکە مرۆڤێک گەر هەرسێک هەبوەکانی وەک ، عەقڵ و ژیری و هەست ،بەکاربهێنێت هیچ کات هەبوونی خودا ڕەت ناکاتەوە، بەڵکوو ئەو ژیرانە بیردەکاتەوەو بەدواداچون دەکات و لەدەست نوسەکانی خودا وورد دەبێتەوەو  باوەڕی پێ دێنێت ،بەتایبەتی قورئانی پیرۆز .نیتچە لەڕستەیەکدا دەڵێت : بەیانیەکی زوو هەستام پیسی و ەلسەفە تێکەڵی یەکتر بووبوون ،ئەی بەرزەفەیلەسوف دەست بۆپێنوسەکەت بەرە . مەبەستی نیتچە لێرەدا ئەوەیە کە ئاینی بەپیس وەسف کردووە ، بەڵام لەڕاستی دا وانیەو فەلسەفە پیسیە نەوەک ئاین بەتایبەتی ئاینی پیرۆزی ئیسلام.
جگەلەوەش مرۆڤێک کەبڕوای بەخودانەبوو ئەومرۆڤە مرۆڤێکی بێ ویژدانی ناکەس بەکەس دەردەچێت و ویژدان لەدڵ و دەرونیدا نامێنێت ، نمونەشمان بۆئەوە ، نیتچە دەڵێت : هیچ کات ویژدانتان بەمرۆڤ نەیەتەوە.
ئەمە خۆی لەخۆیدا بێ ویژدانیەکی کوشندەیە بۆهەرمرۆڤێک لەناویدا بوونی هەبێت. نیتچە هەربەهۆی نەبوونی ویژدان  تێیدا کەوتۆتە لێدانی ئەسپەکەی کەڕۆژێکیان لەبەرچاوی خەڵک هێندەی لەئەسپەکەی داوە نەبێتەوە.جگەلەوەش نیتچە بەهەمان شێوەی ئەفلاتوون کەوتۆتە هەڵەوەو پێش زانستیش کەوتۆتەوە کەدەڵێت : مرۆڤی کەم ئەندام بکوژن. لێرەدا ئەگەرچی زانست دەستەوەستانە بەڵام نیتچە وەک ئەوەی زانیویەتی زانست ناتوانێت مرۆڤی کەم ئەندام چارەسەربکات هەربۆیە حوکمی کوشتن بەسەر کەم ئەندامان دەدات.
نیتچە لەدوای پەرتوکی ،، زەردەشت وەهای گووت ،، چەند نامیلکەو ووتەو پەرتوکی تری تۆمارکردن ، کەبۆبیرهێنانەوە لەپەرتوکی زەردەشت وەهای گووت ، نوسیویەتی دەبێت کچ و کوڕ تێکەڵی یەکتربکرێن . ئەو قسەیەی لەکۆتایدا خۆی ئەوەدەسەلمێنێت کەلەپەرتوکی کۆتایەکەیدا دەڵێت : لەکردنەوەی قاحپەخانەی ئەمریکادا پشکی کارام هەبووە.
ئەمە خۆی لەخۆیدا سەلمێنەری ئەوڕاستیەیە .
جگەلەوەش نیتچە هیچ زانیاریەکی تەواوی لەهەبوونی خوداوە نەبووە ، چونکە گەرهەیبوایە ئەبوایە خۆی بەدواداچون بۆهەبونی خودابکات لە قورئانی پیرۆزدا . بەڵام کاتێک نەیبووە کەوتۆتە هەڵەوە .
نیتچە لەدوای تەواوکردنی پەرتوکەکانیدا ،خودای گەورە تۆڵەی خۆی لێدەکاتەوەو  کەوتە نەخۆش خانەو توشی نەخۆشی خۆخواردنەوەبوو ،جگەلەوەی هەردووچاویشی لەدەست دا ، کەڕۆژبەڕۆژ نەخۆشیەکانی توندترو بەهێزتردەبوون .
نیتچە لەوفەلسەفەیەی کەنوسیویەتیەوە هێندە خۆی پێ بەزبووەو دەڵێت : کەمن هاتم بۆلاتان سەقفی خانوەکانتان بەرزبکەن . کەمەبەستی لەوەیە خۆی لەچاو خەڵکی تر زۆرخۆی پێ گەورەبوەو ڕوحێکی زلی لەخۆی بەدی کردووە.
نیتچە قسەی نەشیاوی زۆرە هەربۆئەومەبەستە دەڵێت : گەرنەهێڵن لەکڵێسادا مۆسیقابژەنم دەستپەڕ لێدەدەم .
ئەمەجگەلەوەی گوتویەتی دایکی عیسای مەسیح زینای کردووە .
بۆیە ووتم لاوازی ئاینی مەسیحی کارێکی وەهای لەنیتچە نەکردووە کەبیەوێت نیتچە نەکەوێتە کارێکی هەڵەوە.
نیتچە لەفەلسەفەکەیدا خۆی بەچەندان ئاژەڵ و ئەفسانە دەچوێنێت کەلەهەندێ شوێندا دەڵێت : من ئاڕگوسم .مەبەست لەئاڕگوس ئەوەیە کە،ئەفسانەیەکی یۆنانی بوەو گوایە سەت چاوی پێوەبووە.
هەروەها دەڵێت : من ڕەشمارم .
فەلسەفەی نیچە بەحوکمی ئەوەی هەرلەسەرەتاوە کەوتەهەڵەوە بۆیە هیچ پەیڤ و نوسراوێکی فەلسەفیانەی ناکەوێتە ڕەستی یەوە چونکە هەرلەسەرەتاوە لەسەر بناغەیەکی هەڵەوە فەلسەفەی نوسی و گەرهەموو نوسراوەکانی بخوێندرێتەوە ئەوا تەنیا پێچەوانەکەی دەبێتە ڕاستی . چونکە نیتچە جگەلەوەی فەلسەکانی هەمووی هەڵەن هاوکات لەسەر بیردۆزی داروین دەڵێت: منیش لەسەرگەشەسەندنی مرۆڤ هەمان بۆچونی داروینم هەیە.
ئەم قسەیەی نیتچە سەلمێەری ئەوەیە کەبەهەمان شێوەی داوین کەوتۆتە هەڵەوە.

نوێترین نوسینەکانی هۆشەنگ جاهویی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌